ڕێكه‌وتن نامه‌ی(سیداو) بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكاریه‌ك دژی ژنان له ساڵی 1979 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانراوه‌و له‌ساڵی 1981 چوووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. سیداو جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر دوو بنه‌ما ئه‌وانیش:
1- به جیهان بوون.
2- به گشتی بوونی مافی ژنان.
ده‌وڵه‌تانی به‌شداربووی ڕێكه‌وتن نامه‌كه له‌سه‌ریانه چوار ساڵ جارێك ڕاپۆرت به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ده‌زگای ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه دژی هه‌موو توند‌و تیژیه‌كه كه دژی ڕه‌گه‌زی مێ كه بكرێت به‌هۆی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یانه‌وه، وه یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ ڕه‌گه‌زی مێ به بێ جیاوازی كردن له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕه‌گه‌ز له‌بواری سیاسیی‌و مه‌ده‌نی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیریدا.
ڕێكه‌وتن نامه‌ی سیداو داده‌نرێت به گرنگترین ڕێكه‌وتن نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه مافی ڕه‌گه‌زی مێ ڕێكده‌خات بۆیه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه تحفڤ ێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت زیاد له‌هه‌ر ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی مافی مرۆڤ (كه تحفڤ بریتیه له مه‌رج دانانی ده‌وڵه‌تێك بۆ پابه‌ند نه‌بوون به به‌ندێكی ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌شه به‌مه‌رجێ نابێت تحفڤ له مادده‌یه‌ك بكرێت كه دژی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕێكه‌وتن نامه‌كه بێت).
مه‌به‌ست له‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه بۆ دان پیانانه به مافه مرۆڤیه‌كانی ژن‌و پاراستن‌و چاودێری كردنی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دادوه‌ری كردنه له سه‌ر هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری كه له‌سه‌ر ژن ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی. وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ یه‌كسانی له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا جا تایبه‌ت بێ یان گشتی، له ڕێگه‌ی فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی یه‌كسان له بواره جیاوازه‌كانی ژیان‌و گه‌یشتن پێیان ودانده‌نێت به گرنگی ئیشكردنی ژن‌و به‌شداری كردنی به‌رهه‌م هێنه‌ر له كۆمه‌ڵگادا.
عێراقیش له‌ساڵی 1986 چووه‌ته ناو ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌وه‌و ئه‌ركێكی یاسایی بۆ دروست بووه بۆ پابه‌ند بوون پێوه‌ی، عێراق تحفڤ ی هه‌یه له‌سه‌ر مادده (دوو)ی ڕێككه‌وتن نامه‌كه ئه‌گه‌ر چی ئه‌م مادده‌یه له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانه وه ناكرێت تحفڤ بكرێت له‌سه‌ری كه ئه‌م مادده‌یه باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت وڵاتان یه‌كسانی بكه‌ن له‌نێوان ژن‌و پیاو له ده‌ستوری ناوخۆ‌و یاساكان و له دادگاكانیشدا.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تا ئێستاش ڕه‌گه‌زی مێ له‌ژێر هه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و بریندار كردندایه له‌لایه‌ن خزمه نێرینه‌كانیه‌وه به‌بیانوی پاراستنی شه‌ره‌فی خێزانه‌كه‌یان، وه ده‌كوژرێن به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتیان یان په‌یوه‌ندی ناشه‌رعیان، یان كاتێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان.
ئه‌گه‌ر چی عێراق به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ساڵی 2005 پابه‌ند بووه به‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌وه كه له به‌ندێكیدا هاتووه‌و ده‌ڵێت (عێراقیه‌كان یه‌كسانن له‌به‌رده‌م یاسادا به بێ جیاكاری به‌هۆی ڕه‌گه‌زه‌وه).
ده‌ستوریش باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌بێت یاساكان‌و دادگاكانیش ملكه‌چی بن، ئه‌م ملكه‌چ بوونه به‌دی ناكرێت وه‌جیاوازی ده‌كرێت له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ كه سزایه‌كی زۆر قورسی داناوه بۆ مێ تاده‌گاته ڕۆح كێشان به‌رامبه‌ر سزایه‌كی كه‌می نێر كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ تاوانه‌كه‌یدا یه‌ك ناگرێته‌وه. بۆ نموونه: له‌یاسای سزادانی عێراقیدا كوشتنی ژن له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه یان كوشتنی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گه حه‌ڵاڵی پیاوه‌كه‌ن -كاتێك له حاڵه‌تی زینادا ده‌یانبینێت- ئه‌وا به سزایه‌كی كه‌م سزا ده‌درێت كه به‌ند كردنه‌و له 3 ساڵ زیاتر نابێت، به‌ڵام كاتێك ژن مێرده‌كه‌ی بكوژێت كه له‌حاڵه‌تی زینا كردن‌دا، سزاكه‌ی له سێداره‌دان، یان به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی، یان زیندانی كردنه‌كه‌ی له 5 ساڵ كه‌متر نه‌بێت. وه له حاڵه‌تێكیتریش دا كه كاتێك ژن مێرده‌كه‌ی ده‌بینێت له‌حاڵه‌تی زیناكردندا به‌ڵام مێرده‌كه‌ی ده‌ست پێشخه‌ری كردوو ئه‌م ژنه‌كه‌ی كوشت ئه‌وا ڕزگاری ده‌بێت له سزا، چونكه به (دیفاعی شه‌رعی) داده‌نرێت.
به‌ڵام هه‌مان حاڵه‌ت بۆ ژنه‌كه به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌ی دانانی ئه‌م مادده‌یه‌ش كه سزای پیاوی كه‌م كردووه‌ته‌وه بریندار كردنێكی قوڵی هه‌ستی پیاوه‌كه‌یه (ئیستیفزاز بونێكی زۆر)كه له‌و حاڵه‌ته‌دا وای لێ ده‌كات تاوانه‌كه بكات به‌ڵام ژنیش به هه‌مان شێوه هه‌ستی هه‌یه‌و مێرده‌كه‌ی ببینێ له حاڵه‌تێكی وادا ئیستیفزاز ده‌بێت و له‌رووی زانستییه‌وه نه سه‌لمێنراوه كه هه‌ستی پیاو كه‌متر بێت له ژن.
له‌ڕوی شه‌رعیشه‌وه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا یه‌كسانی كراوه له سزادانی زیناكه‌ر له نێوان ژن و پیاودا،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (الزانیه والزانی فاجلدوا كل واحدا منهما مائه جلده)سوره نور. واته ژن و پیاوی زیناكه‌ر سه‌د جه‌ڵدیان لێ بدرێ له هه‌ریه‌كه‌یان.. وه پێویسته چوار شایه‌ت هه‌بن كه به‌چاوی خۆیان له یه‌ك كاتدا بینیبێتیانن و به ته‌واویش پرۆسه‌كه به‌چاوی سه‌ر ببیینن ئینجا سزا ده‌درێن.
وه ئه‌و كه‌سه‌ی ژنێك تاوانبار ده‌كات به زیناو بۆشی ناسه‌لممێنرێ هه‌شتا جه‌ڵدی لێ ده‌درێ له شه‌ریعه‌ی ئیسلامی‌دا..بۆیه پێویسته مادده‌ی 409 له یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و ڕێگه به پیاو نه‌درێ ژن بكوژێت هه‌ر وه‌كو یاسادانه‌ری كوردستانی كردوویه‌تیی و ئه‌و مادده‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه له كوردستاندا كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی 377 تایبه‌ت به خیانه‌تی هاوسه‌رێتی یه ، ژنێك كه هاوسه‌ری هه‌یه‌و زینا ده‌كات سزا ده‌درێت به به‌ند كردن (5 ساڵ و له 5 ساڵ كه‌متر)به‌ڵام به‌پێی بڕگه‌ی دوی مادده‌كه مێرد ته‌نها كاتێك ئه‌و سزایه ده‌درێ كه زیناكه له‌ماڵی هاوسه‌ریتیدا بوبێت كه ئه‌مه‌ش جیاوازی كردنه له نێوان ژن و پیاو و پێچه‌وانه‌ی حوكمی شه‌ریعه‌ی ئیسلامیشه بۆیه پێویسته بڕگه‌ی دوی مادده‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه هه‌ر وه‌كو یاسادانه‌ری كوردستانی كردویه‌تی.
هه‌روه‌ها له یاسای ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی له‌شفرۆشیشدا ته‌نها سزای ژنی له‌شفرۆش ده‌درێت و سزای ئه‌و پیاوانه نادرێ كه كاره‌كه‌یان له‌گاڵ ده‌كه‌ن به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو شایه‌تێَك وه‌رده‌گیرێن به‌سه‌ر ژنه له‌شفرۆشه‌كانه‌وه..
بۆیه پێویسته عێراق یاساكانی وا لێ بكات كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان و ڕێككه‌وتننامه‌ی سیداو.
له دادگاكانیشدا ئه‌و تاوانانه‌ی كه به بیانوی شه‌ره‌ف ده‌كرێت سزایه‌كی سوكی تاوانباری ده‌درێت كه زۆرجار داده‌به‌زیبَت بۆ ساڵێك‌و جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ش ده‌وه‌ستێنن كه ئه‌مه‌ش نه چاكسازی له تاوانباردا ده‌كات‌و خه‌ڵكیش والێناكات كه سڵ بكه‌نه‌وه له توند‌و تیژی دژی ڕه‌گه‌زی مێ.
به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كاتێك ده‌وڵه‌تێك سه‌ر پێچی ده‌كات له ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی توشی لێپرسینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رپرسیار ده‌بێت، ئایا یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌كوێیه تا عێراق توشی لێپرسینه‌وه بكات له‌سه‌ر ئه‌و جیاكاریانه‌ی كه ده‌كرێت؟
ئایا یاسای نێوده‌وڵه‌تی یاسایه یان به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كانه؟ ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر به جێده‌هێڵم بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز..