پیاوێكی چالاك و فره‌به‌رهه‌م، ئه‌خلاق و بابه‌تی ئه‌خلاق و عیرفان زۆرترین پانتایی نووسین و قسه‌كردنی داگیركردووه، خاكی و جوانبین. له‌دوای ئاڵوگۆڕی چه‌ندین نامه بۆ یه‌كتر و ئاگاداربوون له دونیای فیكر و فه‌لسه‌فه و ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وییه‌ت و عیرفان و گه‌لێك بابه‌ت و پرسیدیكه، داواملێكرد گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سازبكه‌م. زۆر به‌خۆشحاڵی و خاكه‌ڕاییه‌وه وه‌ڵامیدامه‌وه له خزمه‌تتام، ئیدی پاش سێ‌جار دانانی كات و رۆژی گفتوگۆ، دواجار خۆشبه‌ختانه توانیمان گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت، هه‌رچه‌نده "كورت" له‌گه‌ڵ رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆی "تۆرنتۆ" له "كه‌نه‌دا" جه‌نابی "دكتۆر سروش ده‌باغ" كوڕی رۆشنبیر و فه‌یله‌سوفی ناودار "دكتۆر عبدوالكهریم سروش" سازبكه‌ین. هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م گفتوگۆی تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌یارمه‌تی خودا دوایین گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی نابێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی كاره‌كانی باوكی و ئه‌و كتێبانه‌ی به‌نده وه‌رمگێڕاون. گفتوگۆكه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی "ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق"ه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو هه‌ڵگری دكتۆرایه له‌وباره‌وه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی (4) كتێبی نوسراوه له‌وڕووه‌وه و له ده‌رگای كۆمه‌ڵێك بابه‌تی داوه كه گه‌ر یه‌كه‌مجار نه‌بێت ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌متر له‌وڕووه‌وه قسه‌كراوه و نووسراوه.
پ: ده‌مه‌وێت لێره‌وه ده‌ستپێبكه‌م ئه‌خلاق بۆ چییه؟ بۆچی ئێمه پێویستمان به ئه‌خلاق و نیازمه‌ندی ئه‌خلاقین؟
سروش ده‌باغ: ئه‌خلاق په‌یوه‌ندی به بابه‌تی ده‌بێت "باید"و نابێت "نباید"ه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها له كاره رێنوێنیكار "هه‌نجاری"یه‌كانه. ئێمه‌ی مرۆڤ كه له‌دونیادا ده‌ژین، هه‌ڵبه‌ته رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك شت ده‌بینه‌وه. ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ندێ كار‌و كردارمان هه‌یه، وه‌كو خواردن و خواردنه‌وه و نوستن و قسه‌كردن.. هتد، ئه‌مانه كاری ئاسایی و رۆژانهیین، به‌ڵام كاتێك كرداره‌كانمان ده‌چنه‌ناو بابه‌تی ئه‌خلاقه‌وه و له‌ژێر ئه‌خلاق و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌خلاقدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و وه‌كو"چاكی"و "خراپی"، "ده‌بێت"و "نابێت"، لێره‌دا پێدهخهنهناو بابه‌ت و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌خلاقه‌وه. به بۆچوونم ئێمه لهئهخلاقدا له‌گه‌ڵ ده‌بێت "باید"و نابێت "نباید"ه‌كان رووبه‌ڕووین، زۆرێك له فه‌یله‌سوفه‌كان وتویانه مرۆڤ (ئاژه‌ڵێكی ئه‌خلاقی)یه، به‌ڵام له بابهتهكانیتردا مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا به‌هه‌رحاڵ جیاوازی نییه، بۆ نموونه خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و ئاژه‌ڵه‌كان، خواردن و خه‌وتن و خواردنه‌وه و.. هتد. ئه‌مانه خاڵی هاوبه‌شی ئێمه و ئهژهڵهكانه، به‌ڵام خاڵی جیاوازی یان ئه‌وه‌ی بابه‌تی جیاوازی نێوان ئێمه و ئاژه‌ڵه‌كانه هه‌روه‌ك وتم "ده‌بێت "باید"و نابێت "نابد"ه‌كان و "ئه‌خلاقی ژیان"و "ژیانی ئه‌خلاقییانه"یه، واته مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی "ئه‌خلاق"ییه، یان "ئه‌خلاقییانه ژیان" جیاوازی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان یان بوونهوهرانیتره. ئه‌خلاقیش واته لێره‌دایه ئه‌و خاڵه جیاوازه‌یه، واته: ده‌بێت "باید"و نابێت "ناید"ه‌كان و ئێمه‌ی مرۆڤیش به‌پێی ئه‌و "ده‌بێت"و "نابێت"انه كار و ژیانی خۆمان رێكده‌خه‌ین، ئه‌مه پێیده‌وترێت "ئه‌خلاق". واته: به ده‌سته‌واژه‌ی "لیوناس"، "په‌روای ئه‌وانیتر"بوون، هه‌ڵبه‌ته داخوازی مرۆڤبوونه و داخوازی ژیانی مرۆییه و ئه‌خلاق لێره‌دا دێته ناوه‌وه و گرنگی و بابه‌تی ئه‌خلاق لێره‌دا رۆڵ و پێگه‌ی ده‌ست پێده‌كات. و ئه‌خلاق لێره‌دا دێته‌ناوه‌وه و گرنگی په‌یداده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌فتار و ره‌وشت و خوو، ئه‌مه‌ش مانای زاراوه‌یی ئه‌خلاقه و ئه‌خلاقی باش و چاكیش فه‌زیله‌ته باشه‌كان و ره‌وشته چاكهكانن و مرۆڤ به خوو و ره‌فتاره چاكه‌كان و فهزیلهتهكانی وه‌كو، خێر و چاكه، ئارامگری، راستگۆیی.. تاد، مرۆڤێكی به‌ئه‌خلاق ده‌بێت. به‌مه پێشوو عهرزمكرد و روونده‌بێته‌وه مه‌به‌ست له ئه‌خلاق و پێویستی چییه.
پ: چۆن ده‌توانین له دونیای نوێ و مۆدێرنه‌دا ژیانی ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌ویمان هه‌بێت؟ (هه‌ڵبه‌ته له ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگه)دا چۆن ده‌تونین ئه‌م ژیانه‌مان هه‌بێت؟
سروش ده‌باغ: وابیرده‌كه‌مه‌وه ده‌توانین ژیانی ئهخلاقییانهمان هه‌بێت، به‌و مانایه‌ی په‌یوه‌ندی تاكه‌كان له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه رێكبخه‌ین و ره‌چاوی مافی كه‌مینه و ئه‌وانیتریش بكه‌ین ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له نه‌ژاد و ره‌گه‌ز و پێست و.. هتد، به بۆچوونم گه‌ر بتوانین كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ین، ژیانی ئه‌خلاقی دێته‌دی و هه‌مووان ده‌توانن به ژیانێكی ئه‌خلاقییانه بژین، ره‌نگه جیاوازی ژیانی ئه‌خلاقییانه له دونیای نوێ‌دا و ژیانی ئه‌خلاقی له دونیای سوننه‌تیدا ههرئهمهبێت. واوێنادهكهم ره‌نگه له دونیای سوننه‌تیدا رێگه و فه‌زایه‌ك بۆ كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌بووبێت، واته گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌خلاقییه كه ژیانی ئه‌وانیتر و مافی ئه‌وانیتره و حیسابكردن بۆ ئه‌وانیتر بهێنینهناوهوه ئیدی ئه‌خلاقییانه ژیان دروستده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته فه‌زا و ژینگه‌یه‌ك بۆ مه‌عنه‌وییانه ژیانیش فه‌راهه‌مده‌بێت. واته، ئه‌خلاقی زیاتر، مه‌عنه‌وییانه ژیانیشی به‌دوادادێت.
پ: گرنگترین په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وییه‌ت كامه‌یه؟ یان كامانه‌ن؟ به مانایه‌كیتر ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وییه‌ت چ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه هه‌یه؟
سروش ده‌باغ: پارێزگاریكردن و كارلهسهركردن بنه‌ما و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان گرنگترین خاڵی دروستبوون و فه‌راهه‌مكردنی بابهتهمهعنهوییهكان و مهعنهوییهتن. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌خلاقییانه ده‌ژی و په‌یوه‌ند و بۆنه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاق داده‌ڕێژێت و ئه‌مه دروستبوون و پابه‌ندبوونه به فه‌زای مه‌عنه‌وی و هه‌وڵده‌دات بێسنووری بهێنێتهناوهوه و بچێته ناو بێ‌سنوور"ی "بیكرانگی" به ده‌سته‌واژه‌ی "سوهرابی سپههری"و "مه‌وله‌وی"و (به سر وقت امر بیكرانگی برود)، واته: بڕوات بۆ سه‌روه‌ختی ئه‌مر بێسنووربوون و (دچار اب دریای بیكران شود)، واته: دووچاری ئاوی ده‌ریای بێ‌سنوور بێت. ئه‌مانه پێشه‌كی ئه‌مری مه‌عنه‌وی و ناوه‌كی "باگنی"یه له‌جیهاندا، به‌ڵام به‌راوردی به ئه‌خلاق بریتییه‌له‌وه‌ی "ئه‌خلاق" مه‌رجی په‌یوه‌ندی و بۆنه "مه‌عنه‌وی"یه‌كانه، به دهستهواژهیهكیتر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌زموونه ئه‌خلاقییه‌كانی نییه و ناتوانێت له‌مڕووه‌وه تێپه‌ڕبێت، ناتوانێت بچێته‌ناو ئه‌م فه‌زایه و پێبهپێی مه‌عنه‌وییه‌ت بڕوات و ناتوانێت بچێته ئاسمان و له مه‌عنه‌وییه‌ت به‌شێك به‌رێت.
بۆیه "ژیانی ئه‌خلاقی"یانه، ده‌سته‌به‌ركه‌ری "ژیانی مه‌عنه‌وی"یانه‌یه و كه‌سێك په‌روای ژیانی ئه‌خلاقی هه‌بێت و بۆنه و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌پێی ئه‌خلاق رێكبخات، ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تێدابێته ناو فه‌زای مه‌عنه‌وی و پێیخسته ناو جیهانی "مه‌عنه‌ویه‌ت"و بابه‌ته ئاسمانییه‌كان، به‌ڵام ناكرێت كه‌سێك بانگه‌شه‌ی "مه‌عنه‌وییه‌ت"بوون بكات، به‌ڵام په‌روای "ئه‌خلاق" و "ئه‌خلاقیبوون"ی نه‌بێت.
پ: به بۆچوونی ئێوه دكتۆر ئایا ئه‌خلاق رێژه‌یی "نسبی"یه، یان ره‌ها"مگلق"ه؟ به چ به‌ڵگه‌یه‌ك گه‌ر رێژه‌یی "نسبی"یه، یان ره‌ها"مگلق"ه؟
سروش ده‌باغ: من لهنووسینهكانمدا ئه‌م بابه‌ته‌م هێناومه.
پ: ده‌مه‌وێت هه‌ر به‌كورتی شتێك عهرزبكهیت؟
سروش ده‌باغ: به‌ڵێ، به‌ڵام هه‌رئێستا به‌كورتی عهرزتاندهكهم. من وابیرده‌كه‌مه‌وه بنه‌مای ئه‌خلاقی ره‌ها، به‌و مانایه‌ی كه ده‌درێته‌پاڵ "كانت"، بوونیان نییه، بیرده‌كه‌مه‌وه كه ده‌كرێت بنه‌مای ئه‌خلاقیمان هه‌بێت كه به‌هه‌رحاڵ له بابه‌ت و بنه‌مای ئهخلاقییهكانیتردا قه‌رارده‌گرن و خۆیان ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام بنه‌مای ئه‌خلاقی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه قبوڵده‌كه‌ن "تفكك پژیر"ن، به‌و مانایه‌ی له سیاقێكی ئه‌خلاقیدا جۆرێكیتر بن. به‌مجۆره بره‌و به بابه‌تی ئه‌خلاقی بدات به‌و مانایه‌ی ئه‌خلاق نه رێژه‌یی "نسبی"یه، نه ره‌ها"مگلق"ه. رێژه‌یی "نسبی" به‌و مانایه‌ی كه ده‌شێ له‌ڕووی به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی "دلایل ئه‌خلاقی" گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت و رێژه‌یی به‌و مانایه‌ی گفتوگۆی عه‌قڵانی له‌باره‌وه ناكرێت. واوێنادهكهم كه ده‌بێت له‌نێوان رێژه‌گه‌رایی "نسبیه"و ره‌هاگه‌رایی "مگلقیت"و "اگلاق گرایی" جۆرێكیدیكه له روانین و بهڵگهگهرایی ئه‌خلاقیمان هه‌بێت.
پ: سه‌رچاوه‌كانی ئه‌خلاق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كامانه‌ن؟ ئایا له‌ناو "ئایین" یان "ده‌ره‌وه‌ی ئایین"دان؟ هه‌ڵبه‌ته عه‌رزم گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ئه‌خلاقه؟
سروش ده‌باغ: زۆرباشه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، پرسیار له‌كامه جۆر ئه‌خلاق ده‌كه‌یت؟ ئه‌خلاقی سیكۆلار، بۆ نموونه عه‌قڵی كرداری "عقل عملی". له ئه‌خلاق سیكۆلاردا یه‌ك له سێ به‌شی ئه‌خلاق سه‌ربه‌خۆیه و له ئه‌خلاقی دینیدا یه‌ك له سێ به‌شی ئه‌خلاق نائایینی و له ده‌ره‌وه‌ی ئایینه. من وه‌كو خودی خۆم وابیرده‌كه‌مه‌وه له‌ڕووی "بهڵگهناسی – دلالت شناسانه" ئه‌خلاق سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ قسه‌ده‌كه‌ین. من له‌و وتار "مقالات"انه‌ی له‌باره‌ی "حیجاب"ه‌وه نووسیومن و له وتاری " تێگه‌یشتنی شێوازی قورئاندا روونمكردووهتهوه، له‌ڕووی "بهڵگهناسی"و "بوونناسی" ئه‌خلاق سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له‌ڕووی "مه‌عریفه‌تناسی"یه‌وه نه‌خێر سه‌ربه‌خۆ نییه و لهئاییندایه، ئێمه له‌نێوان ئه‌خلاق و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كانمان و تێگه‌یشتنمان له شێوازی مه‌تنی پیرۆز "متن مقدس" هه‌یه.
پ: جه‌نابی دكتۆر ئه‌خلاقی عاریفانه چۆن دێت به پیری ئازار و ره‌نجه ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌كانمان و یارمه‌تیمانده‌دات؟
سروش ده‌باغ: مانای به ژیانمان ده‌به‌خشێت، وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌و ئه‌خلاقی عاریفانه‌یه، مه‌به‌ست له روانینی عاریفانه‌یه، ئه‌و روانینه‌یه كه نههێلێێت خۆڵ و خاشاك ده‌ریا پڕبكاته‌وه زرمه‌یه‌ك به‌چاواندا بهێنێـ و دابینیانبكات و به جوانی و روانینی جوانبینییه‌وه سه‌یری ژیان و جیهان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی "مه‌ولانا" ئاماژه‌ی بۆده‌كات.
"سوهرابی سوپهه‌ری"یش، ده‌یوت: (ئێمه هیچ، ئێمه نیگا)
یان ده‌یوت: (بهترین چیزی رسیدن به نگاه است كه از حادپه عشق تر است)، واته: باشترین شتێك گه‌یشتنه به‌و نیگا و روانینه‌ی كه له رووداوی "عیشق" ته‌ڕه. ژیانی عاریفانه سورمهیهك بهچاوهكاندا داده‌دات و له جیهانی نه‌مانی راز و نهێنیدا مانا به ژیانی خود و جیهان ده‌دات.
"ئه‌خلاقی عاریفان"ه یان "نیگای عاریفان"ه یان به‌و ده‌سته‌واژه‌ی به‌نده "ابتهاج عاریفانه"، به‌و مانایه‌یه. تاك مانا به ژیانی خۆی ده‌دات و ژیانی ماناداردهكات.
پ: به‌ڕێز دكتۆر له‌نێوان تیۆریا و قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا ئێمه نیازمه‌ندی كامیانین؟ هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم ئه‌و پێداویستی و پێویستی و نیازه‌یه هه‌م له پله‌ی كردار "عمل"و هه‌م له پله‌ی تیۆریا "نڤر"دا كامیان به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمانه‌وه دێن؟
سروش ده‌باغ: وه‌ڵڵا پرسیاره‌كه‌تان زۆر گشتگیره و هه‌مه لایه‌نه، به‌ڵام هه‌ر به‌كورتی شتێك باسبكه‌ین، وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌خلاقی"سوودگه‌رایی بنه‌ما سه‌نته‌ر"، "فائدهگرایی قاعده محور" بۆ مرۆڤ باشبێت و بۆ رێكخستنی بۆنه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ده‌ممانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها ئه‌خلاقی "فهزیلهتگهرا"یانه مومكینه ئه‌و ئه‌خلاق بێت كه‌متر دهستگیریبكات هه‌م له حه‌وزه‌ی سیاسه‌ت و هه‌م له حه‌وزه‌ی بۆنه و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی من وابیرده‌كه‌مه‌وه قوتابخانه‌ی "سوودگه‌رایی بنه‌ما سه‌نته‌ر"، "فائدهگرایی قاعده محور" زیاتر یارمهتیمانبدات، جێگا جیاوازه‌كانی ئه‌خلاق زۆر پیرۆزه، به‌ڵام بۆ ژیانی رۆژانه و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه و به‌ڕێوه‌بردنی تیۆریای "سوودگه‌رایی بنه‌ما سه‌نته‌ر"، "فائدهگرایی قاعده محور" زیاتر كۆمه‌ك و هاوكاریماندهكات. من هه‌م له وتنه‌وه‌ی وانه‌ی "ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق"دا زیاتر هاودڵیم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه و بۆ گه‌یشتن به داوه‌ری ئه‌خلاقی راست و دروست ئه‌وه‌ش به له‌پێشتر ده‌زانم.
پ: ببوره جه‌نابی خودی خۆتان چ تیۆریا و قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌خلاقی په‌سه‌ندده‌كه‌ن له پله‌ی سیاسه‌ت، هه‌م له پله‌ی مه‌عیشه‌ت و ژیان و هه‌م له پله‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و تاكه‌كه‌سیدا؟
سروش ده‌باغ: عهرزمكرد من له‌سیاسه‌تدا له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی"سوودگه‌رایی بنه‌ما سه‌نته‌ر"، "فائدهگرایی قاعده محور" هاودڵی زیاترم هه‌یه، هه‌روه‌ها له مه‌یدان و بواری مهعنهوییهتدا له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌كو "سپههری" و "مه‌ولانا" زۆر هاودڵم و بیرده‌كه‌مه‌وه له عیرفانی مۆدێرن قسه‌بكه‌ین و له چه‌ند وتارێكدا به‌ناوی "پرۆژه‌یه‌ك بۆ عیرفانی مۆدێرن" كه سێ وتاری لێبڵاوبۆتهوه (وتاری یه‌كه‌می له گۆڤاری "هه‌ژان" ژماره (25) ساڵی (2012) له لایه‌ن "م. یاسین حه‌مه‌سه‌عید"ه‌وه هه‌ر به‌و ناونیشانه وه‌رگێڕدراوه و بڵاوبووه‌ته‌وه. و. كوردی) هه‌وڵمداوه ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، هه‌ر به‌وجۆره‌ی له سیسته‌می ره‌فتار "سلوك"ی‌دا "مه‌عریفه‌تناسانه"و "مرۆڤناسانه" بهدهستهوهبدهم. من خودی خۆم له‌و رێڕه‌وه ده‌جووڵێم و وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت، هه‌روه‌ها له دوو توێدا ئه‌زموونه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مری باڵا "امر متعالی"و ئه‌زموونی عیرفانی به ده‌سته‌واژه‌ی جه‌نابی "موسته‌فا مه‌له‌كیان" ئه‌زموونی شته‌كان و ئه‌زموونی عیرفانی بزانم و ئه‌م رێگه‌یه ده‌گرمه‌به‌ر و "انشاالله" لهوتارێكیتردا له‌داهاتوودا بڵاویده‌كه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها واتێده‌گه‌م كه ده‌بێت له مه‌یدان و بواری ژیان و مهعنهوییهتشدا هه‌م به‌ش و رۆڵی عه‌قڵ له‌به‌رچاوبگیرێت و هه‌میش رۆڵ و پێگه‌ی دڵ لهپێشچاوان بێت و عیرفانی مۆدێرنیش هه‌وڵده‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه.
پ: به ئه‌رك نه‌بێت دكتۆر پرۆژه‌ی نوێتان له‌هه‌ر بوارێكدا نووسین یان هه‌ر بوارێكیدیدا به‌كورتی چییه؟
سروش ده‌باغ: من ئێستا چه‌ند كارێكم هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته تاكو ئێستا (8) كتێبم به زمانی فارسی بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش:
1- ئایین له ئاوێنه‌دا (ێئین در ێئینه) له‌باره‌ی بیروڕا ئاییناسی عه‌بدولكه‌ریم سروش.
2- سكوت و مانا (سكوت و معنا)، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی ڤیتگنشتاین.
3- ئه‌مری ئه‌خلاقی، ئه‌مری متعالی، (امر اخلاقی، امر متعالی).
4- گشت و تایبه‌ت لهئهخلاقدا، (عام و خاص در اخلاق).
5- چه‌ند ده‌رس گوتارێك له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، (درسگفتارهایی در فلسفه اخلاق).
6- له باره‌ی رۆشنبیری ئایینی و ئه‌خلاق.
7- زمان و وێنه‌ی جیهان، (زبان و تصویر جهان).
8- تهرنیمی هاوسه‌نگی غه‌م، (ترنم موزون حزن).
ئه‌م كتێبانه له‌ناو پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێتدا بوونیان هه‌یه و بێجگه بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ناو وڵات‌دا. ئه‌و كتێبانه‌ش كه له‌ژێر چاپدان و چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تن، ئه‌وانیش:
1- چه‌ند وانه گوتارێك له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریدا، (درسگفتار در فلسفهی تحلیلی).
2- فیكری ناسكی غه‌مناك، (فكر نازك غمناك)،.
3- له قه‌ڵغانی سوپههریدا، (در سپهر سپهری)، له‌باره‌ی "سوهرابی سوپهه‌ری".
4- راڤه و وه‌رگێڕانی ریساله‌ی (لۆژیكی – فه‌لسه‌فی)، "ڤیتگنشتاین"، به ناوی"تراكتۆس".
هه‌روه‌ها بێجگهلهمانه ئێستا خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كم له‌باره‌ی "حیجاب"ه‌وه كه تاكو ئێستا سێ وتارم له‌باره‌وه نووسیوه و "انشاالله" زیاتر له‌سه‌ری ده‌ڕۆم. به‌هه‌رحاڵ له‌باره‌ی خاڵ و هه‌ڵسه‌نگاندی نێوان "حوكمه فیقهییه‌كان"و "مه‌رجه ئه‌خلاقییه‌كان"ه و ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتر له وه‌ڵامی پرسیارێكتاندا وتم، روونكردنه‌وه‌ی عیرفانی مۆدێرن له بوار و مه‌یدانی مهعنهوییهتدا، ئێستا خه‌ریكی نووسینی وتاری چواره‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌م.
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌م له ده‌ستهات و به‌رهه‌مه‌كانی سوننه‌ت و هه‌میش له به‌رهه‌م و دهستهاتهكانی مۆدێرنه سوودوهربگرم و ئه‌مه‌ش سالیكان و رێبوارانی وه‌كو "سپههری" ده‌توانن له‌مڕووه‌وه پیشانده‌ر و رێنمونیكهر بن و وه‌كو نموونه‌یه‌ك كاریان له‌سه‌ربكه‌ین هه‌روه‌ها "مه‌ولانا"و "حافیز" .
پ: ببوورن هه‌ڵبه‌ت كاتمان زۆر كه‌مه و پێشتر وتتان كه ئێوه‌ش كاتتان كه‌مه، "انشاالله" بۆ كاتیتر و دهرفهتیدیكه گفتوگۆ و وتووێژی زیاتر و گشتگیرتر ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام له‌كۆتاییدا حه‌زده‌كه‌م كۆتا قسه‌تان بۆ ئێمه‌ی نیشته‌جێبوانی كوردستان و هه‌موو كوردهكانیتر بفه‌رموون؟
سروش ده‌باغ: نه‌مر و سه‌ركه‌تووبن، منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزارم و سڵاوی گه‌رمم به هه‌موو دۆستانی كوردی عێراق بگههنن "انشاالله"و هه‌روه‌ها ئومێده‌وارم دۆستانی كورد زمانی خۆشه‌ویستمان به‌دوای رۆشنبیری ئایینییه‌وه و و بتوانین به‌دوای ئه‌و باس و بابه‌تانه بچین و زانیاری زیاترمان ده‌ستبكه‌وێت و له خۆشه‌ویستانی كورد ئومێدگهلێك ده‌دۆزمه‌وه كه هه‌م ئێمه‌تان له‌به‌رچاوه و به‌دوای كارهكانمانهوهن و هه‌میش ده‌غده‌غه‌ی ئه‌و جۆره روانینهتان هه‌یه. من لێره‌دا جارێكی سڵاوم هه‌یه و له‌ئێوه‌ش سوپاسگوزارم و ئومێده‌وارم ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش بۆ كورد زمانانی خۆشه‌ویست به‌رهه‌مدار و پڕ به‌رهه‌م بێت.
ئێمه‌ش له‌كۆتاییدا زۆر سوپاستدهكهین بۆئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه پێتبهخشین و ده‌ڵێین:
خدایا این وصل را هجران مكن.
خواتان له‌گه‌ڵ.
تێبینی:
ئه‌م گفتوگۆیه له رۆژی (7-3- 2013) به ته‌له‌فۆن ئه‌نجامدراوه. به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن له خوێنه‌ری ئازیز له‌به‌رئه‌وه له كاتی تۆماركردندا هه‌ندێجار پچڕان لههێڵدا دروستده‌بوو، بۆیه گه‌ر ئاڵۆزی یان گرێیه‌ك هه‌بێت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گه‌رنا هه‌وڵمانداوه ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌ش رهشنهكهینهوه یان نه‌ینووسینه‌وه.