مرۆڤ پێش په‌یدابوونی فه‌لسه‌فه
مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی و ژیانی به‌راییه‌وه ته‌نانه‌ت پێش قۆناغی ژیانی به‌گه‌ل و كۆمه‌ڵ زیاتر هه‌ر جه‌نجاڵ و خه‌ریكی په‌یداكردنی ئه‌و ئامێر‌و و كهرهسانهبووه كه بۆ پاراستنی ژیانی به‌كاری دێت و لهدڕندهو مرۆڤه گۆشت خۆره‌كانی هاوڕه‌گه‌زی خۆی ده‌یپارێزێت ئه‌و سه‌رده‌مانه كه قۆناغی سه‌ره‌تایی و ژیانی ناو ئه‌شكه‌وت و جه‌نگه‌ڵه‌كان بووه یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌ره‌كی مرۆڤ پاراستنی ژیانی خۆی بووه هه‌ربۆیه كاتێك بمانه‌وێ توێژینه‌وه و به‌دواداچوونێك له‌سه‌ر مرۆڤی به‌رایی ئه‌نجام بده‌ین هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ هه‌لوومه‌رجی قۆناغه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ناكرێت به‌شوێن شاكاری ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و زانستی و فه‌لسه‌فی ئه‌ورۆژه‌دا بگه‌ڕێین و داوای به‌رهه‌می به‌پێزو بههاداریان لێ بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌قه به‌شوێن ئه‌و ئامێره سه‌ره‌تاییانه‌دا بگه‌ڕێین كه مرۆڤ بۆ پاراستنی گیانی خۆی له مه‌ترسییه هه‌مه جۆره‌كان دروستی كردوون، ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا نه‌ك هه‌ر ئامێر‌و و هۆكاره‌كانی خۆ پارێزی و ئامێره ده‌ستیه پێویسته‌كانی تر بۆ كاروباری هه‌ڵسوڕاندنی ژیان و گوزه‌ران له‌قۆناغی به‌راییدا، به‌ڵكو هی چه‌رخی به‌ردینی یه‌كه‌م و ته‌نانه‌ت دووهه‌میش زۆر به‌كه‌می ده‌ست توێژه‌ر و شوێنه‌وارناسه‌كانی كه‌وتوون.
مرۆڤ له‌قۆناغی به‌راییدا له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا نیشته‌جێ بووه و خۆی گرتووه‌ته‌وه نه‌ك لهناوچهدهشتاییهكان و دورگه‌كاندا، چونكه هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان لهئهشكهوتهوه تاكو دارودره‌خت و به‌ری دره‌خت و میوه‌و هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان... هتد....كهلهشوێنه سه‌خت و شاخاوییه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌ون، بۆیه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كهلهههرێم و ناوچه شاخاوییهكاندان ره‌سه‌نتر و كۆنترن تاكو ئه‌وانه‌ی پێده‌شته‌كان ده‌شێ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ناوچه ده‌شتاییه‌كان و دورگه‌و نیمچهدورگهكاندا له‌شوێنه بهرازییهكانهوه شۆڕبوبنهوه بۆ پێ ده‌شته‌كان، وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دۆزراوه كۆنه‌كان له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئالێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم میلله‌تی ئێمه مێژووی له‌سه‌رخاكی خۆی به‌سه‌دان سه‌ده كۆنتره له‌مێژووی بوونی گه‌ل و نه‌ته‌وه دراوسێكانی به‌ڵگه مێژووی و شوێنه‌وارییه كۆنه‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئینسانی كوردستان له‌ئینسانی نیاده‌رتاڵ و جاوایش زۆر كۆنتره.
به‌هه‌رحاڵ مرۆڤ له‌سه‌رتاوه به‌پێی یاسا‌و بنه‌ماكانی گه‌شه‌كردن هێواش هێواش بیروهۆش و مێشكی خۆی كردووه‌ته‌وه، هه‌روا بهدهستهوسانی له‌به‌رده‌م رووداو و كاره‌ساته‌كان و جوڵه‌ی مێژووی بێبه‌زه‌ییدا چۆكی دانه‌داوه، به‌ڵكو به‌ره‌به‌ره له‌دید و بۆ چوونی ته‌سك بینانه‌وه چاوی هه‌ڵهێناوه به‌ڕووی جیهان و ژیان و ئه‌و واقیعه تاڵ و پڕمهترسییهی خۆیشیداو چاوی كردووه‌ته‌وه به‌ڕووی ژیانی پڕماناتر و شایسته‌تر به‌مرۆڤدا، سه‌ره‌تا له‌ژیانی جه‌نگه‌ڵ و ئه‌شكه‌وته‌وه هه‌نگاوی هاویشتووه بۆ ژیانی به‌كۆمه‌ڵ و نیشته‌جێ بوون، له‌خواردنی گۆشتی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه دڕنده و پیسهكانهوه بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه پاكهكان له‌قۆناغێكی دواتر ئاگریشی دۆزیوه‌ته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه به‌كاڵی و به‌خوێن و پیسییه‌وه بخوات ئه‌نجا به‌پاكی و برژاوی خواردویه‌تی ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤن، دابینكردنی هۆیه‌كانی خۆپاراستن دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی كه‌ره‌سته‌كانی كاركردن و به‌رهه‌مهێنان، دواتر دابینكردنی لایه‌نی كه‌م ئارامی و جۆرێك له‌ئاسایشی ناوخۆ و پێكهێنانی خێزانۆچكه و خێڵ و له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌نجامی خستنه‌گه‌ڕی عه‌قڵ و بیری ئاده‌میزاده.
مرۆڤ ته‌نها بیری له‌پێشكه‌وتنی بواری ژیانی ماددی خۆی نه‌كردۆته‌وه و ئاژه‌ڵ ئاسا هه‌رله هه‌ڵپه‌ی خواردن و حه‌وانه‌وه و ئارامیدا بێت، به‌ڵكو گه‌شه‌ی به‌لایه‌نی ده‌روونی و رۆحیش داوه، بیری له‌ئاسمانی به‌رز و زه‌وی نزم كردووه‌ته‌وه مانگ و رۆژ و ئه‌ستێره‌كان، گۆڕانی چوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵ كاره‌ساته سروشتییه پڕمه‌ترسییه‌كان ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌بووه و مرۆڤ كه‌وتووه‌ته پرسیاركردن له‌و شتانه‌وه و وه‌ڵامی گونجاویشی به‌پێی قۆناغی خۆی داوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامه‌كانه‌وه دیدوبۆچوون و هه‌ڵوێست دروست بووه دواترپێش بین (كاهین) و رێبه‌ری رۆحی و په‌رستگا و شوێنی پیرۆز و شێوازی په‌رستن هاتووه‌ته ئاراوه سۆز‌و هه‌ست جوڵاون چالاكییه رووناكبیرییه‌كان سه‌ره‌تا وه‌كو په‌ندوئامۆژگاری و نزا‌و پاڕانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
یه‌كه‌م جار په‌خشان و دواتر هۆنراوه شان به‌شانی ئه‌و دووه رهمزو ده‌قه پیرۆزه‌كان ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام له‌وقۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا كه قۆناغه‌كانی پێش په‌یدابوونی فه‌لسه‌فه‌ن هه‌مووئه‌وانه‌ی باسمانكردن مێژوو به‌قۆناغی بیری ئه‌فسانه‌یی ناوزه‌د ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌ئه‌فسانه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌شێوه‌ی خه‌یاڵ پڵاوی له‌مه‌سه‌له‌كان دواوه و سۆز و هه‌ستی ده‌روونی ده‌وری كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی تێدا گێڕاون نه‌ك عه‌قڵ و بیرتیژی وه‌له جیاتی راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی مهنتیقانهی هۆكاری رووداوه سروشتییه‌كان وهدهستنیشانكردنی یاسا‌و بنه‌ما راسته‌كان هاتوون به‌شێوه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ پڵاوی و به‌شێوازی هه‌ست ئامێز و عاتیفیانه خۆیان ده‌ستیانكردووه بهلێكدانهوهكان، ههمانشێوازی ژیانی مرۆڤ و خێزان و كۆمه‌ڵیان كردووه به ته‌رازوو بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده سروشتییه‌كانی جیهانی ماددی په‌یدابوونی جیهان و ئاسمان و زه‌وی و ئه‌ستێره‌كان و رووبار و شاخه‌كان هه‌موو ئه‌و دیارده سروشتییه مادییانهیان والێكداتهوه كه گوایه بهزاوزێكردن په‌یدابوونه هه‌مان حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كانی مرۆڤیشیان بۆ ئه‌و دیارده سروشتییه بێ رۆحانه به‌كارهێناوه وه‌كو توڕه‌یی و تۆڵه لێكردنه‌وه‌یان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ..هتد.
واته مرۆڤ خۆی ته‌رازوی گه‌ردوون و سروشت بووه، بۆ نمونه له‌ئه‌فسانه‌ی دروستبوونی جیهان لای بابلی و ئاشورییه‌كان دیارده‌كانی سروشت رۆڵی خێزان و خێل ده‌گێڕن ئه‌و مه‌لحه‌مه‌ی كه به‌ناوی (مه‌تی له‌ئاسمانه) و له‌كتێبخانه‌كه‌ی ئاشورپانیپاڵ به‌جێماوه ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها (كاوس) هه‌بووه واته ده‌ریا له‌گه‌ڵ (ئابسو) ئاوی شیرین و (تهیامات) واته ئاوی شۆر، له‌وكاته‌دا ئاسمان هیچ ناوێكی نه‌بووه هیچ شوێنێكی تریش له‌هیچ لایه‌ك ناوی نه‌بووه واته بوونیان نه‌بووه، مهلحهمهكه دواتر دێته‌سه‌ر باسكردنی بنه‌ما سروشتییه‌كان جا لهخمۆ و لهخامۆ له‌دایك و باوكی ئه‌سڵی خۆیان ده‌بن و چاو به‌ژیان هه‌ڵده‌هێنن، ئه‌م جووته ژماره‌یه‌ك منداڵیان لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌سه‌ره‌تا مه‌مۆ و ئهنشار و كێسار له‌دایك ده‌بن كه زه‌وی و ئاسمانهكانن، ئه‌نجا هه‌رسێ خواوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی خودان له‌دایك ده‌بن ئانۆ خواوه‌ندی ئاسمان ئه‌نلیل خواوه‌ندی هه‌وا ئه‌یا خواوه‌ندی ئاو و ده‌ریا.
ئه‌فسانه‌كه دێته‌سه‌ر ئه‌وه كه‌له‌به‌رده‌م رق و خه‌شمی بێ ئامانی دایك و باوكیان ئابسۆ و تهیامات وه وهبههاوكاری و پشتیوانی مه‌مۆ وهخواوهنده بچوكه‌كان هه‌روا ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر كه‌وتونه‌ته خۆ و ئامادهباشبوون و (ئه‌یا) خواوه‌ندی ئاو وده‌ریاكان به‌هۆی هێزی ئه‌فسوونی و سیحر بازییهكهوه توانیویه‌تی زه‌برێكی كاری گه‌ریان لێبدات و به‌سه‌ر ئابسۆومهمۆدا زاڵ بێت و یه‌كه‌میان له‌شوێنی خۆیدا بكوژێت و مهمۆیش قۆڵ بهسبكات و بیخاته به‌ندیخانه‌وه، دواتر تهیامات زۆر توڕه ده‌بێت و به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌یا كوڕێكی ده‌بێت به‌ناوی مه‌ردۆخ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه زیره‌ك و بلیمه‌ت و لێهاتوو ده‌بێت، ههردوولاهێزهكانی خۆیان ساز و ئاماده ده‌كه‌ن لایه‌ك هه‌موو هێز و خواوه‌ند لایه‌نگره‌كانی تهیامات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خواوه‌نده‌كانی لای مه‌ردۆخ، مه‌ردۆخ هێزه‌كه‌ی خۆی پڕچه‌ك ده‌كات و هه‌ردوو دوژمن به‌رامبه‌ر له‌یه‌ك ده‌گرن و سه‌ره‌تا به‌جنێودان به‌یه‌كتری ده‌ستی پێده‌كه‌ن پاشان جێمی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێده‌كات كهشهڕێكی چارهنوسسازبووه.
تهیامات هه‌موو هێزی سیحر ئامێزی خۆی ئه‌خاته كار، به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت چونكه مه‌ردۆخ یه‌كجار به‌زه‌بر و زه‌نگ ده‌بێت و تۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵده‌داته سه‌ر تهمایات و قیڕه‌ی لێده‌بڕێت و ده‌ست ده‌كات به‌گۆرانی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر لاشه‌ی به‌زیوی دوژمنه‌كه‌ی ئه‌نجا مه‌ردۆخ جه‌سته‌كه‌ی تهیامات ده‌كاته دووكه‌رته‌وه، لهكهرتێكیان ئاسمان دروستده‌كات و لهكهرتهكهی تریشان زه‌وی، مه‌ردۆخ دواتر یاساكانی كاركردنی ئاسمان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌نجا مه‌ردۆخ بیرله‌وه ده‌كاته‌وه گیاندا‌رێك به‌ناوی (مرۆڤ) دروستبكات ئهركو فه‌رمانیشی ئه‌وه بێت له‌خزمه‌تی خواوهندهكاندا بێت.
مه‌ردۆخ خواوه‌نده‌كانی كرد به‌دووبه‌شه‌وه به‌شێكیان بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئاسمان و به‌شه‌كه‌ی تریش بۆ ئیشوكاره‌كانی زه‌وی، له‌پاداشتی ئه‌و هه‌موو جوامێرییانهی مه‌ردۆخدا خواوه‌نده‌كان (ئیساگێلا) (واته په‌رستگای بابل) یان به‌خشی بهمهردۆخ و ئیتر مه‌ردۆخ به‌بێ خه‌م له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خۆی پاوان ده‌كات (1)
ئه‌و نمونه ئه‌فسانه‌ییه سه‌ر له‌به‌ری جیهان بینی وڵاتی دۆڵی رافیده‌ین بوو، وه ئێمه كاتێك بیر له‌مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا یان قۆناغه‌كانی پێش په‌یدابوونی فه‌لسه‌فه ژماره‌یه‌ك مرۆڤ به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵ دێته‌پێش چاومان توكی ریش و سه‌ریان تێكه‌ڵ بووه و روت و قوتن كێوین رۆحێكی تۆڵه ئه‌ستێن و خوێنمژییان هه‌بووه وێنه‌ی ئه‌وه‌ی كهلهفلیمه بیانییه وهحشیهكاندا ده‌یان بینین له‌و فلیمانه‌دا جگه‌له رۆحی فێڵ و تاڵان و بڕۆ و خوێن رشتن هیچی تر نابینرێت، ئێمه پێمان وایه مرۆڤ پێش فه‌لسه‌فه له‌قۆناغی میتۆلۆژیادا ژیاوه جۆرێك له‌داب و نه‌ریت دین هه‌بووه، زانستی سه‌ره‌تایش هه‌بووه وه‌گومان له‌وه‌دانییه كه دیدوبۆچونهكان زیاتر ئه‌قڵی ئه‌فسانه‌و خه‌یاڵ پڵاوییان له‌خۆگرتووه نه‌ك زانستی و مه‌نتیقی به‌ره‌به‌ره تارۆڵی خۆی گێڕاوه له‌پاڵ ره‌نگرێژی ئێش و ئازاره تایبه‌تییه‌كانی خۆیدا بیری له‌ئه‌وانی تریش كردووه‌ته‌وه و بووه به‌ده‌نگی ئه‌وانی تریش (گۆرانی، په‌خشان، نزا، هۆنراوه) به‌شێوه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه وه‌كو كه‌ناڵی راگه‌یاندن و رۆشنبیری تاكو هاتووه مرۆڤ هه‌نگاوی بهرهوجیهان بینی راست و دروست تر و زانستیانه هاویشتووه و قۆناغی میتۆلۆژی تێپه‌ڕاندووه جا ئه‌وه‌ی كه سروشتی مرۆڤ به‌ره‌فتار و بیروباوهڕهكانیهوه له‌قۆناغه‌كانی پێش فه‌لسه‌فه‌دا یه‌ك شێوازیان چه‌ندین شێوازی له‌خۆگرتووه ئه‌وا جیاوازی دیدوبۆچونی له‌سه‌ره.
لایه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ته‌بیعه‌تی مرۆڤایه‌تی چ تاك وه چ كۆ یه‌كه وه‌له هه‌موو كاتوساته مێژووییه‌كاندا مرۆڤ یه‌ك شێواز بووه و تائه‌مڕۆ هه‌روا به‌نه‌گۆڕی ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ژماره‌یه‌كی تر به‌پشت به‌ستن به‌زانستی ئهنتهربۆلۆژی پێیان وایه ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ باری ده‌روونی و ویژدانی به‌پێی گه‌ل و نه‌ته‌وه و بگره خێڵه‌كانیش ته‌نانه‌ت لهناویهك نه‌ته‌وه‌شدا چون یه‌ك نین و له‌هه‌ر قۆناغێكی شارستانیدا هه‌رهه‌مان جیاوازی ره‌چاوده‌كرێت.
سروشتی مرۆڤی بابلی (هه‌ورامی كۆن) له‌گه‌ڵ مرۆڤی یۆنانی سه‌ده‌ی نۆهه‌می پێش زاین لێك جیاوازبوون سروشتی یۆنانیه كۆنه‌كانیش له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤی نوێ لێك جیان، زانستی ئهنتهربۆلۆژی راستی جیاوازی نێوان مرۆڤه‌كان كۆمهڵگاو شارستانیه‌ته‌كان ئاشكراده‌كات و رونی ده‌كاته‌وه كه‌ناكرێت باس له‌یه‌ك دیدویهك ته‌بیعه‌تی مرۆڤایه‌تی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌یش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه ئاده‌میزاد به‌تایبه‌ت پێش فه‌لسه‌فه جۆرێك لهدهستهبهربوونی مۆرالیستانه و نه‌ریتی به‌هاداری خۆی هه‌بووه و وهههیهتی كه وه‌كو فۆرم گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام وه‌كو ناوه‌رۆك وه‌كو لێتێگه‌یشتن گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه بۆ نمونه كوشتن له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا بهخهراپهكاری ناوزه‌دكراوه.
ده‌سته‌یه‌ك له ماتریالیستییهكانی وه‌كو هێربه‌رت سیبینسهر و بهنتام و مێڵ پێیان وایه فیكره‌ی چاكه‌و خراپه ده‌ره‌نجامی غه‌ریزه‌كانی مرۆڤن وه له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌وه گه‌شه‌یان كردووه و خۆیان سه‌پاندووه وه چاكه و خراپه وه‌كو دوو چه‌مك له‌لای مرۆڤی سه‌ره‌تایی و نه‌ته‌وه وه‌حشییه‌كان و به‌ربه‌رییه‌كان نه‌بووه، سیبینسهر پێی وایه نه‌ژاده بهربهرییهكۆنهكان نه‌یان زانیوه دادپه‌روه‌ری چییه، وه‌ده‌ڵێت مرۆڤی سه‌ره‌تایی ته‌رازوی ئه‌خلاقی نه‌بووه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی زانیوه دواتر به‌تێپه‌ڕبوونی رۆژگار مرۆڤ گه‌شه‌ی كردووه فه‌زیله‌تی ئه‌خلاقی جێگای به‌رژه‌وه‌ندی به‌راده‌یه‌ك گرتووه‌ته‌وه یاسا ئینسانییه‌كان هاتونهتهكایهوه، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه فیكره‌ی چاكه‌و خراپه دووشتی زكماكین له‌مرۆڤدا وه‌كو قورئان ده‌فه‌رموێت (سنه الله فی خلقه ولن تجد لسنه الله تبدیلا) خوامرۆڤی وادروستكردووه كه چاكه و خراپه هه‌ق و ناهه‌ق لێك جیاده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر دیقه‌تی مێژووی كۆنی نه‌ته‌وه و ئایینهكۆنهكانی هیند بده‌ین ئه‌وا لهههردووئاین و رێبازی به‌ناوبانگی به‌رهه‌می و بوداییدا فیكره‌ی چاكه و خراپه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌كتێبی (بهرهمانادا) باس له‌وه‌كراوه كه‌ئیش و كاره‌كانی مرۆڤ تێكه‌ڵن له‌چاكه‌و خراپه، چاكه خوازان له‌لای خواوه‌ند لهنازونیعمهتدان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه شه‌ڕخوازان لهسزایهكی هه‌میشه‌یدان یان له‌ناوچوونی موتڵهقدان.
(بودا)ش كه‌له‌زۆر لهرێنماییهكانیدا شوێن به‌رهه‌م كه‌وتووه، جگه له‌وه‌ی یاسای كۆیله‌یه‌تی و چینایه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه ئیتر له‌مه‌سه‌له‌كانی تردا له‌یه‌ك نزیكن بادیقهتی ئه‌م گفتوگۆیه بده‌ین له‌نێوان بوداو قوتابیه‌كی خۆیدا به‌ناوی بهرناوهكه به‌نیازبووه ره‌وانه‌ی بكات بۆلای یه‌كێك له‌نه‌ته‌وه وه‌حشی گهرییهكان تاكو ئامۆژگارییان بكات.
بودا: بهرناتۆ ده‌نێرم بۆلای گه‌لێكی وه‌حشی و دڕنده ئه‌گه‌ر كه‌وتنه به‌رپه‌رچ دانه‌وه و جنێوپێدان و نهعلهتكردن تۆ هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت؟
به‌رنا: من بهخهڵكێكی زۆرباشیان ده‌بینم له‌به‌رئه‌وه‌ی جنێویان پێداوم و داركاریان نه‌كردووم.
بودا: ئه‌ی ئهگهرداركارییان كردیت؟
به‌رنا: من بهخهڵكێكی زۆر باشیان ده‌بینم كهبهشهق و دار لێیان داوم و شیروتیریان لێ ههڵنهگرتووم.
بودا: ئه‌ی ئه‌گه‌ر شیریان لێ ههڵگرتیت؟
به‌رنا: من بهخهڵكێكی باشیان ده‌بینم، چونكه به‌شیر لێیان داوم و نه‌یان كوشتووم.
بودا: ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوشتیتیان؟
به‌رنا: من خه‌ڵكێكی باشیان ده‌زانم، چونكه ئه‌وانه خه‌ڵكی به به‌زه‌ی و خاوه‌ن پیاوه‌تین و گیانی منیان له‌م جه‌سته پیسه رزگاركردووه.
بودا: زۆرباشه به‌رنا به‌راستی تۆ كادیرێكی زۆر سه‌ركه‌وتوویت بۆناو خه‌ڵكێكی ناحاڵی و مێشك پوت باشیت.
لهئامۆژگارییهكی تردا بودا ده‌ڵێت: ژنان له‌هه‌ر جێگایه‌ك بن رێزیان هه‌یه لهههرجێگایهك سوكایه‌تی به‌ژنان بكرێت ئه‌وا هه‌رچی كاری چاكهههیه نه‌زۆك ده‌بێت هه‌تا دونیا دونیایه حه‌رامه بهگوڵیش ئازاری ژن بده‌یت، هه‌رچی كۆنفیشۆی (چینی) یشه كه رێبه‌رێكی دینی زۆر كۆن بووه لهرێنماییه پیرۆزه‌كانیدا پێی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و برایه‌تی نێوان خه‌ڵكی داگرتووه و له‌جێگایه‌كدا ده‌ڵێت پێویسته مرۆڤ هه‌موو خه‌ڵكی خۆش بوێت.
رۆژێك یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ده‌كات و ده‌ڵێت من ده‌بینم خه‌ڵكی تر براو براده‌ریان هه‌یه، به‌ڵام من هیچ برایه‌كم نییه، كۆنفیشۆ له‌وه‌ڵامدا پێی ووتوه مرۆڤی كامڵ به‌چاوی براتهماشای دانیشتوانی ههرچوارگۆشهكهدهكات.
ئه‌گه‌ر به‌ووردی دیقه‌تی ئه‌فسانه ئایینیه‌كان و هه‌ڵكه‌ندراوی سه‌ربه بهردوقوڕهكان و پاشماوه‌ی ئامۆژگاری رێبه‌ره ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی گهلونهتهوه كۆنه‌كان بده‌ین ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت فیكر به‌ناخی مێژوودا شۆڕبوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌پێش مێژووه‌وه مرۆڤ به‌جیاوازی ره‌گه‌ز و شوناس و قاڕه‌و ناوچه‌كانیشه‌وه هه‌ڵگری جۆرێك له‌بیركردنه‌وه و یاسای ئه‌خلاقی و ئیلتزامكردن و دیدوبۆچوون بووه نه‌وه‌ی پێش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوای خۆی به‌جێ هێشتووه.
وه‌كو وتمان مرۆڤ لهههمووچهرخهكاندا له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌فسانه و خه‌یاڵ پڵاویدا بووه هۆكاری سه‌ره‌كی دره‌نگ رزگاربوونی مرۆڤ له‌ئه‌فسانه به‌لای منه‌وه زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئازادی بیركردنه‌وه و ئازادی راده‌ربڕین، چونكه به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت له‌قۆناغه مێژووییهكۆنهكاندا ئه‌وانه‌ی كاری بیركردنه‌وه‌یان له‌ئه‌ستۆدابووه كه‌سانێكی دیاربوون وهوابهستهی فه‌رمانڕه‌واكانیش بوونه ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆنیش ناو به‌ناوه له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا بڵندبووهتهوه و هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ش گه‌شه‌یان به‌ره‌وتی شارستانیه‌ت داوه و مرۆڤیان لهدواكهوتوی و وابه‌سته‌ییه‌وه گواستۆته‌وه بۆ قۆناغی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
پێناس و مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی فه‌لسه‌فه
وشه و زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه نه‌ك به‌خوێنه‌ر، به‌ڵكو لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی بهنهخوێنهوارهكانیشهوه نامۆنییه، چونكه كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌و ووشه‌ی به‌كارنه‌هێنابێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌كاریشی بهێنێ ده‌زانێ بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاری ده‌هێنێ، هه‌روه‌كو ده‌زانن له‌حاڵه‌تێكدا به‌كاری ده‌هێنین كه‌باس له‌كه‌سێكی دانا‌و ژیر و بلیمه‌ت بكرێ، ئێمه‌یش ده‌ڵێن ئه‌وه فه‌یله‌سوف یان كاتێك قسه‌یه‌كی پڕماناو جوان و نایاب ده‌بیستین ده‌ڵێن ئه‌م قسه‌یه فه‌لسه‌فه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ توێژه‌رێك چه‌نده ووردبین و چه‌نده به‌سه‌لیقه‌و به‌توانا بێت هێشتا ناتوانێت پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی فهلهسهفهبكات.
وه‌كو دواتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مانا‌و مه‌به‌ستی فه‌لسه‌فه له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێك و لهنهتهوهیهكهوه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، هه‌رچه‌نده گۆڕانه‌كه سه‌رانسه‌ری و جه‌وهه‌ریش نه‌بێ، چونكه هه‌روه‌كو ده‌زانین نه ئاستی بیر‌و هزرو ئه‌قڵی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه جیاجیاكانی دونیا وه‌كو یه‌كن وه نه‌جۆری بیركردنه‌وه و له‌وه‌یش گرنگتر نه‌جۆری كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی وهكویهكن، كه‌واته ده‌بێت ئه‌و راستییه بسه‌لمێنین كه ده‌ربڕین و ته‌عبیركردن له‌كێشه‌و گرفته‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره قوڵ و میتافیزیكییهكانیش جیاواز ده‌بن هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌رنه‌ته‌وه و گه‌لێك حیكمه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و وه‌ڵامی كێشه و پرسیاره میتافیزكییهكان لێك جیاوازبن.
ئه‌وه‌تا پێناسه‌كه‌ی لای یۆنانیه كۆنه‌كان و لای فه‌یله‌سوفه‌كانی چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست چ لای ئیسلامیه‌كان و چ لای مه‌سیحیه‌كان وه‌كو یه‌ك نییه، هه‌روه‌كو پێناسی فه‌یله‌سوفه نوێ و هاوچه‌رخه‌كانیش بۆ فه‌لسه‌فه وه‌كو پێناسه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست نییه.
نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو زۆرجار فه‌یله‌سوفه‌كانی یه‌ك سه‌رده‌میش له‌سه‌ریه‌ك جۆر پێناس كۆك و ته‌بانین، هه‌ڵبه‌ته جیاوازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی جۆری بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ك و مه‌به‌ست و ئامانج له‌فه‌لسه‌فه له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ره‌ڕای جۆری زانیاری و راده‌ی گه‌شه‌كردنی لقه‌كانی زانست لهههرجێگایهكدا، هه‌ر سه‌رنج دانێكی سه‌رپێی له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌و لهناوهڕۆكو بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه چ له‌كۆن و چ له‌چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست یان فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و هاوچه‌رخ زیاتر ئه‌و راستیه‌ی پێشه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، زاراوه‌ی فه‌له‌سه‌فه زاراوه‌یه‌كی یۆنانی كۆنه‌و له‌دوو وشه پێكهاتووه وشه‌ی فیلۆ ( philo) به‌مانای حه‌زكردن و خولیا‌و شه‌یدابوون، وشه‌ی سۆفیا (Sophia) به‌مانای دانای و حیكمه‌ت.
هه‌ردوو وشه‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بووه به (فیلۆسۆفیا) یان (فیلۆسۆفی)، دواتر بووه‌ته فه‌لسه‌فه به‌مانای حه‌زكردن و شه‌یدابوونی دانایی و حیكمه‌ت، وشه‌ی فه‌یله‌سوف كه به‌مانای شه‌یدایی و حیكمه‌ت و داناییه له‌و وشه‌یه‌وه هاتووه، هه‌ركه‌س خولیای حیكمه‌ت و دانایی له‌سه‌ردا بووبێت پێی وتراوه فه‌یله‌سوف.
له‌روی مێژووی داڕشتنی ئه‌و زاراوه‌یه‌وه واباوه كه گوایه هیرۆدۆتی مێژوونووس بۆ یه‌كه‌مجار زاراوه‌كه‌ی به‌كارهێناوه ئه‌گه‌رچی خشت وه‌كو خۆیشی به‌كاری نه‌هێناوه، به‌ڵام كردار (فیعلی) فهلسهفهكردنی به‌كارهێناوه كه دواتر وشه‌كه‌ی لێ داتاشرێت.
هیرۆدۆت له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا نوسیویه‌تی گوایه كریزۆس بهسۆلونی یاسا ناس و دانای وتووه (بیستومه ئاره‌زوو خولیای زانین وای لێ كردویت بهفهلسهفهكردن زۆر جێگا‌و ووڵات بگه‌ڕێی).
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌لسه‌فه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و زانین به‌كارهاتووه به‌بێ هیچ نیاز و مه‌به‌ستێكی تر كه‌له‌پێناوی ژیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی یان هه‌رجۆره ده‌سكه‌وتێكی تربێت، پێوبیسته ئه‌و راستیه‌ش بزانین كه ریوایه‌ته مێژووییه‌كانی فه‌لسه‌فه یه‌ك ده‌نگ نین له‌سه‌ر داهێنه‌ری زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه، به‌لام یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌و رایه كه زاراوه‌كه له‌ناو حیكمه‌ت و په‌نده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كۆندا نه‌بووه به‌لای هه‌ندێك لهمێژوونوسهكانی فه‌لسه‌فه‌وه فیساگۆر (497) پ.ز بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌كارهێناوه (شیشرۆن) وا ده‌گێڕێته‌وه كه (فیساگۆر) وتوویه‌تی: ((خه‌ڵكی ئه‌كرێن به‌سێ به‌شه‌وه، به‌شێكیان ته‌نها له‌هه‌وڵی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتدان، به‌شی دووه‌میش شێتی پولوپارهن و له‌گیرفان پڕكردن زیاتر هیچ ئامانجێكیان نییه، هه‌رچی ده‌سته‌ی سێهه‌مه ئه‌وا جگه لهمهعریفهو زانین و خۆ وشیاركردنه‌وه و گه‌شه‌كردنی رۆشنبیری هیچ ئامانجێكی تریان نییه تنها توێژینه‌وه‌ی سروشتی گه‌ردون و جیهانه، گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت ئه‌مانه فه‌یله‌سوفن واته شه‌یدای حیكمه‌تن)).
له‌شوێنێكی تردا (فیساگۆر) ده‌ڵێ من حه‌كیم نیم، چونكه ته‌نها خواكان حه‌كیمن من فه‌یله‌سوفم واته شه‌یدای حیكمهتم لێره‌دا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كهمێژوو نوسه‌كان یه‌ك ده‌نگه نین له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م داهێنه‌ری وشه‌ی فه‌لسه‌فه‌و فه‌یله‌سوف، ره‌نگبێ ئه‌وه‌نده‌یش گرنگ نه‌بێ كه‌كێ داهێنه‌ری زاراوه‌كه بێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه واتاكه‌ی چییه‌و مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌چی ده‌گه‌یه‌نێ، دكتۆر : تۆفیق گویل ده‌ڵێ : (لهئایۆنادا له‌هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆهه‌م و هه‌شته‌می پێش زاین سه‌ره‌تای فیكری یۆنانی ده‌ركه‌وتووه).
هه‌ردوو شاكاره چیرۆكی (ئۆدیسه) و (ئیلیاده‌ی هۆمیرۆس) چه‌ندین بیروبۆچونیان له‌خۆگرتووه سه‌باره‌ت به‌مرۆڤ و سروشت و خواوه‌نده‌كان و ده‌رباره‌ی ره‌وشت و ئاكار، ههرلهسهدهی حه‌وته‌میشدا حه‌وت دانا‌و بلیمه‌ته یۆنانیه‌كان ده‌ركه‌وتن و ناسران، كه به‌ناوبانگترینیان (لۆنی) یاساناسه تالیس یه‌كه‌م فهیلهوسفی یۆنانی كۆن بووه، ئه‌وانه له‌ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆیانه‌وه بهئهقڵو سه‌لیقه‌ی خۆیان چه‌ندین رێنمایی و ئامۆژگاری به‌كه‌ڵكیان كردووه.
به‌لای مێژوو نوسه ئهوروپاییهكانهوه تالیس و سروشت ناسه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار فه‌لسه‌فه‌یان كردووه و فه‌لسه‌فه‌یان داهێناوه، به‌لای مێژوو نوسه‌كانی ئه‌وروپاوه مه‌سه‌له‌كه تها ئه‌وه نییه كه یۆنانیه كۆنه‌كان بابه‌تێكی نوێیان داهێناوه و خستویانه‌ته بهرباسو لێكۆڵینه‌وه یان له‌باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامگیرییه‌كی وا كه‌زانستی نوێش پشتگیری لێده‌كات و ده‌ی سه‌لمێنێت، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه‌و هۆیه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێبازه ئهقڵانیهی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیاندا به‌كاریان هێناوه سه‌باره به‌ناسینی ریشه‌و بناغه‌ی وجود، هه‌رچی پێناسه‌كانی فه‌لسه‌فه‌شه تابڵێی زۆرن، به‌ڵام ههرپێناسێك بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك لهپێناسهكان هه‌قی خۆیان نه‌داوه به فه‌لسه‌فه.
سوكرات له‌پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێ : فه‌لسه‌فه توێژینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كانه له‌روی تیورییه‌وه به‌تایبه‌تی بنه‌ماكانی ئاكار له‌چاكه‌و دادپه‌روه‌ری و فه‌زیله.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێناسه‌ی كه سوكرات دیاری كردووه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گهشهكردنهیه كه كۆمه‌ڵگای یۆنانی به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی كاتێك توێژینه‌وه ئهقڵییهكان ههوڵوكۆششه فیكرییه‌كانی ئاراسته‌ی ناسینی توانا‌و به‌هره‌كانی مرۆڤ كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كاروبههره ژیری و ئاكارییانه‌ی مرۆڤدا.
سوكرات وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س بایه‌خی به‌م بواره داوه‌و له‌ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ووتویه‌تی (خۆتبناسه) هه‌رئه‌ویش بووه پارچه لێكدابڕاوهكانی پێكه‌وه گرێ داوه و ههمووشتهكانی له‌قاڵبی كوللی دا داڕشتووه وه‌پێی وابووه هه‌مووشته‌كان له‌ژێر ئه‌و ماهیه‌ته كوللیهدا یه‌ك ده‌گرن ئه‌وه‌یش وه‌كو خاڵی ده‌ست پێكردن وایه بۆ هه‌موو فه‌یله‌سوفێك كه‌بیه‌وێت بگاته یه‌قین ئه‌وكه‌سه‌ی كه بیه‌وێت حه‌قیقه‌ته نه‌گۆڕ و جێگیره‌كانی وجود بكاته بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆی.
به‌لای ئهفڵاتۆنیشهوه فه‌لسه‌فه بریتییه له‌باس و توێژینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شته‌كان، هه‌روه‌ها له‌جوانی و گونجانی نێوان شتهجۆربهجۆرهكان كه ته‌نها چاكه‌ن، بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ش لای ئه‌فڵاتون جه‌وهه‌ره نه‌گۆڕه‌كان و حه‌قیقه‌ته جێگیرهكانن كه بریتین له‌جیهانی ئایدیایی و نمونه‌یی (عالم المپل) هه‌رچی ئهرستۆیشه ئه‌وا به‌م جۆره پێناسی فهلسهفهدهكات فه‌لسه‌فه زانینی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانه كهراڤهی سروشتی ههمووشتهكانی پێده‌كرێت، ئه‌وكاته ئه‌قڵ پله‌پله روبه‌روی شته‌كان ده‌بێته‌وه لههۆیهكهوه بۆ هۆیه‌كی تر، واته له عیلهیهكهوه بۆ عیلهو هۆكارێكی تر به‌م جۆره تاكو ده‌گاته یه‌كه‌م هۆكاری دروستكردنی ئه‌م جیهانه كه‌ده‌كاته عیلهی هه‌موو عیلهكان واته هۆی هه‌موو هۆیه‌كان یان باشتر بڵێین ده‌گاته ناسینی حه‌قیه‌تی گشت حه‌قیقه‌ته‌كان. 2
قۆناغه‌كانی بیری مرۆڤایه‌تی
بیری ئاده‌میزاد به‌چه‌ندین قۆناغی كاڵفامی و هه‌ڵه‌شه‌ییدا تێپڕیووه تاكو گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كه هه‌موو جیهان وه‌كو گوندێكی بچوكی لێهاتووه.
(ئۆگه‌ست كۆنت) قۆناغه سه‌ره‌كییه‌كانی بیری مرۆڤی كردووه‌ته سێ به‌شه‌وه:
1. قۆناغی لاهوتی: له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ هه‌موو رووداو و هۆكاره‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هێزێكی یان چه‌ند هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی موتڵه‌ق و نادیار و وون كه‌تاكو ئهوپهڕخاوهنی زه‌بروزه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هان، ده‌توانن هه‌مووشتێك بكه‌ن و هیچ له‌ژێر ده‌ستیان ده‌رناچێت هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه له‌ئه‌فسانه كۆنه‌كانی گه‌لاندا بۆ هه‌ر دیارده‌یه‌كی سروشتی خواوهندێكیان ده‌ستنیشانكردووه، خواوه‌ندی رۆژ خواوه‌ندی مانگ خواوه‌ندی با هه‌روه‌ها باران و ده‌ریاو .... هتد.
وه‌كو مێژووی شارستانیه‌ته‌كانی مرۆڤایه‌تی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌م قۆناغه مه‌ودایه‌كی یهكجاربهرین و فراوانی له‌مێژوو داگیركردووه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره مرۆڤ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی شارستانیه‌ت و گه‌شه‌ی بیروهزرو عه‌قڵ پله‌پله گۆڕان بهسهربیر و بۆ چوونه ئه‌فسانه‌یی و خه‌یاڵ پڵاوییه نه‌زۆكه‌كانی خۆیدا هێناوه و چاكسازی تێداكردووه، له‌گه‌ڵ گۆڕانی سه‌رده‌م و پێگه‌یشتنی نهوهیكی نوێ‌دا مرۆڤ هه‌نگاوێكی ناوه بۆ پێشه‌وه له‌روی باشتركردنی گوزه‌ران و عه‌قڵانی تربوونی دیدوبۆ چوونه‌كانی وه‌گۆڕانی چۆنایه‌تی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه تاكو توانیویه‌تی به‌شێوازی زانستانه تر له‌دیارده و یاسا سروشتییه‌كان بكۆڵێته‌وه و راڤه‌یان بكات و دواتربیان خاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و بۆلایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی ژیانی خۆی به‌كاریان بهێنێت.
2. قۆناغی میتافیزیكی یان ئه‌ودیوی سروشت: له‌م قۆناغه‌دا بیری مرۆڤایه‌تی بازێكی داوه و قۆناغێكی نوێی بڕیوه، ئه‌ویش به‌گه‌ڵاڵه بوونی ئهوبیروهزرهی كه پێی وایه هۆكاری روداوه‌كان گۆرانكاری و گه‌شه‌كردن له‌ناوخودی شته‌كان خۆیاندان، هۆكاری باران بارین گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ هۆ سروشتییه‌كانی باران بارین وه‌هۆكاری پیت و به‌ره‌كه‌تی زه‌وی و كێڵگه به‌پیته‌كان بۆ هێزی پیت و به‌رهه‌م هێنه‌ری زه‌وییه‌كه خۆی نه‌ك هۆیه‌كی ئه‌فسانه‌و نامه‌نتیقی، وه‌كو دیاره چاكسازی فیكری له‌سه‌رده‌می فه‌یله‌سوفه گریكییهكانهوه ده‌ستی پێكردووه و دواتر له‌ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی رووناكبیری له‌ئه‌وروپا به‌گوڕوتینێكی زیاتر لێكدانه‌وه زانستییه‌كان هاتوونه‌ته مه‌یدان و ره‌نگیان له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان و شارستانیه‌ت داوه‌ته‌وه.
جێگه‌ی داخه‌كه پیاوانی مه‌سیحی بۆ چه‌ندین سه‌ده رێگربوونه له‌به‌رده‌م هه‌رده‌نگێكی پێشكه‌وتنخواز و زانستیانه‌دا وه‌به‌ناوی ئاینه‌وه دژایه‌تی گۆڕان و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و ههرتیورێكی زانستی و فیكری نوێیان كردووه كه ئایین له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان به‌رییه، چونكه ئایین داوای گۆڕان و گه‌شه‌كردن و بیركردنه‌وه له مرۆڤ ده‌كات، هه‌موو ئایینه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنن هه‌موو دینه‌كان عه‌قڵیان لاپیرۆزهو رێزیان لێناوه بۆیه ئه‌وه‌ی كه پیاوانی ئایینی مه‌سیحی كردوویانه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به‌نێوچاوی خۆیانه‌وه ئه‌وجا ئایینه‌كه‌یانه‌وه وه ئه‌و هه‌ڵوێسته نادروسته‌ی ئه‌وان ره‌نگی خراپی له‌سه‌رهه‌موو ئاینه‌كانی تریش داوه‌ته‌وه و تاكو هه‌نوكه‌ش كه‌سانێكی كورت بین و نه‌شاره‌زا له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێست و رابوردووه بێ بناغه‌ی قه‌شه‌كانه‌وه ئایین به‌گشتی به‌رێگر ده‌زانن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت و عه‌قڵی مه‌ده‌نیدا كهوایش نییه.
3. قۆناغی پۆزه‌تیڤیزمی (وچعی) یان وه‌كو هه‌ندێك نوسیویانه قۆناغی زانستی: زاراوه‌ی (وچعی) زاراوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن خودی ئۆگه‌ست كۆنتهوهدیاری كراوه، به‌هه‌رحاڵ عه‌قڵی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا گه‌یشته ئاستێكی باڵاتر لهراڤهكردن و توێژینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره سروشتییه‌كانی ناوگهردوون.
شته‌كان، رووداوه‌كان، بههۆكارهبابهتیهكانی خۆیانه‌وه گرێ بدرێن وه‌په‌یوه‌ندی نێوان هۆكارو ئه‌نجام یاخود رووداوه‌كان زانستیانه لێكبدرێته‌وه و یاسا بنه‌ڕه‌تی سروشتییه‌كان بناسرێن و بدۆزرێنه‌وه و دواتر كهڵكیشیان لێوه‌ربگیرێت و بخرێنه خزمه‌تی مرۆڤه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قۆناغه چه‌ندین ژانی سه‌ختی له‌دایكبووندا تێپه‌ڕیوه تاكوچاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته سه‌رپێی خۆی و شێوازی زانستیانه‌ی وه‌رگرتووه و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می ته‌خت بوون و نه‌یاره‌كانی خۆی چۆك پێداداوه و تاهه‌نوكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو راڤهكانیدا نیم پێم وانییه هه‌مووی وه‌كو خۆی راست و دروسته، چونكه ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه یان بڵێین لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو دیارده و مه‌سه‌له‌كان به‌ته‌رازوی ماتریالیستانه راست نییه جیهان به‌گشتی یه‌ك كوتله ماددی ره‌ق و ته‌ق و بێ رۆح نییه تاكو به‌ته‌رازوی ماتریالیستی بیكێشین خودی مرۆڤ رۆح و جه‌سته‌یه هه‌مویشمان ئه‌م راستییه به‌باشی ده‌زانین جا ئه‌گه‌ر كه‌سانی واهه‌بن بهپێلێنانی ئه‌و راستییه شتێك له‌ده‌ستبده‌ن و توشی زیان ببن ئه‌وه شتێكی تره به‌ده‌ره له‌یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زانست و مه‌نتیقی عه‌قڵ، به‌ڵام به‌لای كارل ماركسه‌وه ته‌نها دووقۆناغ هه‌یه:
1. قۆناغی خه‌یاڵ پڵاوی تۆ باوی كه هه‌ردوو قۆناغی لاهوتی و میتافیزیكی ده‌گرێته‌وه ئه‌م قۆناغه له‌و سه‌رده‌مانه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه مرۆڤ هۆشیار بووه‌ته‌وه و ده‌ستی كردووه به بیركردنه‌وه تاكو ده‌ركه‌وتنی ماركس.
2. قۆناغی زانستی: ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسهیهتدا سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌دایكبووه پێشتر مرۆڤایه‌تی وه‌كو ماركس ده‌ڵێت له‌سه‌رگه‌ردانی و چهواشهییدا ژیاوه، له‌بازنه‌ی بۆ شدا خولاوه‌ته‌وه، به‌لای منه‌وه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی كارل ماركس دابه‌شكردنێكی ساویلكانه و نهخوێندهوارانهیه تالێی ووردببنه‌وه زیاتر بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده ساده‌و هه‌ڵه‌شه‌یه جارێ حوكم دانی (27) جۆر له‌شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی بهتۆباویهت باویهت بڕیارێكی سهرپێییهو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی پشتگیری لێناكات باشه ئێمه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر مرۆڤ تاكو له‌دایكبوونی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیه‌ت هه‌موو دیدو بۆ چوونه‌كانی تۆ باوین و فڕیان بسه‌ر زانسته‌وه نییه ئه‌ی ئه‌هرامه‌كانی میسر به ئه‌وپه‌ڕی بیری زانستیانه دروستنه‌كراون ئه‌ی مادده‌ی مۆمیاكردن به‌شێوازی زانستیانه مادده‌كان نهگیراونهتهوه ئه‌ی خۆڕاگری مرۆڤ له‌به‌رده‌م كاره‌ساته سروشتی و میكرۆبه كوشنده‌كاندا خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه نیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ ههربهمادده سروشتییه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی زانستانه‌ی ئه‌و ماددانه‌وه قه‌ڵاچووی نه‌خۆشیه‌كانی كردووه؟ ئه‌و هه‌موو پاشماوه شارستانیانه‌ی له‌هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتووی عه‌قڵی مرۆڤ نین؟ ته‌نانه‌ت له‌ڕووی مهدهنیهتیشهوه ماركس پێی وابووه خۆی رێبه‌ری راسته‌قینه‌ی شۆڕشی زانستی و تهكنۆلۆژیایهوه ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌به‌ری وڵاتانی جیهان فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌و پیاده نه‌كه‌ن ئه‌وا شكست ده‌خۆن كه‌چی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ماركس جگه‌له‌وه پڕبوو له‌هه‌ڵه‌ی فیكری له‌هه‌ر وڵاتێك پیاده‌كرا گه‌له‌كه‌ی په‌ژمورده بوو وڵاته‌كه‌ش خاپوور و وێران، به‌كوردی ئه‌و وڵاته‌ی بوو به‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ماركسیه‌ت شكستی خوارد.
فه‌لسه‌فه‌كردن له‌كه‌یه‌وه دستی پێكردووه
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێیان وایهكه فه‌لسه‌فه‌كردن به‌پرسیاره‌كانی ده‌ستی پێكردووه ده‌رباره‌ی بناغه و ریشه و ئه‌سڵی شته‌كان، به‌ڵام كه‌س به‌ته‌واوی نازانێت له‌كه‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه وه‌تاكو ئێستا نه‌توانراوه به‌راستی و دروستی و بێ شتومڕ هیچ سهردمێكیش ده‌ستنیشان بكرێت بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێكردنی، ته‌نانه‌ت مرۆڤ له‌چ رۆژگارێكهوه بیری كردووه‌ته‌وه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه مێژوونوسه‌كانی فه‌لسه‌فه و ژماره‌یه‌ك له‌خودی فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌ست كه‌ده‌شێت بكرێن به‌هۆكاری فه‌لسه‌فه‌كردن.
شۆبهنهاوهر پێی وایه فه‌لسه‌فه‌كردن له‌ورۆژه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه مرۆڤ بیری له‌بوونی خۆی و ئه‌م جیهانه و گه‌ردونه كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش به‌و جۆره بووه كه مرۆڤ كاتێك وشیاربوهتهوه، سه‌ره‌تا خۆی ناسیوه دانی به‌بوونی خۆیدا ناوه، ئالێره به‌دواوه مرۆڤ پرسیاره‌كانی خۆی ده‌ست پێكردووه، ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ داهاتوویش به‌رده‌وام هه‌وڵی فه‌لسه‌فه‌كردن ده‌ده‌ن به‌هۆی سه‌رسام بوون و شڵه‌ژانه‌وه له‌به‌رده‌م دیارده سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی سروشتدا.
سه‌رسام بوون ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه ده‌نا مرۆڤ چه‌نده بیری كورت و ته‌سك بێت پرسیاره‌كانیشی له‌مه‌ڕ له‌غه‌ز و مه‌ته‌ڵه‌كانی ئه‌م گه‌ردونه‌وه كه‌متره به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه تاكو وریاتر بێت به‌دواداچونیشی زۆرتره وهپرسیارهكانیشی قوڵتره، له‌راستیدا ئه‌وانه‌ی پێیان وایه فه‌لسه‌فه‌كردن بهتالیس ده‌ستی پێكردووه ئه‌وا مێژوویه‌كی دور و درێژی بیر و هزری مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌كه‌ن، چونكه ناكرێت سه‌رله‌به‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تی پێش تالیس بخرێتهخانهی مرۆڤی سه‌ره‌تایی و ههمهجییهتهوه.
ئه‌گه‌رئێمه به‌ناخی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا قوڵ ببینه‌وه ئه‌وا ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه قۆناغی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و پرسیاره‌كانی ده‌رباره‌ی بوونی خۆی و بناغه‌و ئه‌سڵی جیهانی سروشتی و چۆنیه‌تی په‌یدابوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر كۆنتر له‌سه‌رده‌می تالیس، وهمیتۆلۆژیای كۆن ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌زۆر له‌مێژه‌وه مرۆڤ له‌به‌رده‌م گه‌ردونی سروشتی‌دا سه‌رسام بووه و هه‌وڵی داوه بزانێت بناغه و ئه‌سڵی شته‌كان بۆچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌چییه‌وه په‌یدابوون.
كاتێك دێیتهسهر مێژووی هزر سه‌ره‌تا له‌یۆنانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌یت هه‌رچه‌نده یۆنانیه دێرینه‌كان سودی زۆریان له‌سه‌رچاوه‌كانی بیروهزری رۆژههڵاتیهكانیش وه‌رگرتووه له به‌رجه‌سته‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماو بنه‌ڕه‌ته‌كانی هزر و فه‌لسه‌فه‌دا، نابێ نكوڵی له‌و راستیه‌ش بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر فهلسهفهكارانی یۆنانی نه‌بوایه ئه‌سته‌م بوو ئێسته ئێمه له‌به‌رده‌م مێژووییه‌كی پڕلهبههانی بیروفهلسهفهدا بین، یۆنانیه‌كان رۆڵی گرنگ و كارایان هه‌بووه له وه‌رگۆڕانی چۆنایه‌تی له‌بیروهزری مرۆڤایه‌تیدا.
هه‌روه‌ك نابێت راستیه‌كی دیكه‌ش فه‌رامۆشبكه‌ین ئه‌ویش دۆزی ئازادی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مێژووی یۆنانه، دۆزی ئازادی و سه‌ربه‌ست بوون له ئاراسته‌كردنی دیدگا هه‌مه‌چه‌شنه‌كاندا رۆڵی گرنگی هه‌بووه له‌كاراكردنی هزروتێزه فه‌لسه‌فیه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ك مێژوو ئاماژه‌ی پێده‌دات له‌ده‌وروبه‌ری (500) ساڵ پێش له‌زاین جموجوڵی بازرگانی سه‌رده‌ریا ته‌واو كارابووه، كه‌ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی سه‌رمایه‌داری و خۆشگوزه‌رانی له‌لایه‌ك و پێوه‌ندی گرتن و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه جیاجیا و هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵبه‌ته دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تشار رۆڵی بنه‌ڕه‌تی بینیوه له گه‌شه‌كردنی میتۆده‌كانی بیروهزرو سه‌رجه‌م هه‌نجه‌ت و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كلتوره كاندا.
گۆته‌ی فه‌لسه‌فیانه بایه‌خی زۆری هه‌بووه، باوی كۆڕبه‌ستن و مێزگرد و گفتوگۆی رۆشنگه‌ری هه‌بووه، هه‌روه‌ك روناكبیران و فه‌لسه‌فه‌كاران ئازادبوون له‌ئاراسته‌كردنی دیدگا‌و وێنا‌و رایهكانیاندا، وتاردان بوو بوو به‌ئامڕازی سه‌ركه‌وتن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بیری پێشكه‌وتنخواز و ئه‌قڵانی و فه‌لسه‌فه‌كاری سه‌ركه‌وتوو ده‌بووه شوێنی رێزلێنان و لایه‌نی سهرنهكهوتویش ده‌پوكایه‌وه، له‌دۆخی واشدا مرۆڤ پێشده‌ستی ده‌كات بۆ ئاراسته‌كردنی بیروڕاو وێناكانی خۆی و هه‌وڵ ده‌دات كه تێزه‌كانی خۆی به هه‌موولایه‌ك بگه‌یه‌نێت، ده‌رئه‌نجامیش بیر‌و هزروزانست و فه‌لسه‌فه گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
بۆیهكاتێ سه‌رنجی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی دێرین ده‌ده‌ین ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌مان لابهرجهستهو نمایان ده‌بێت :
یه‌كه‌م: وروژاندنی ئه‌م تێزه فه‌لسه‌فیانه :
أ. گرفتی راڤه‌كردنی جیهانی سروشتی:
هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش له‌زاین، یۆنانیه‌كان لێكدانه‌وه‌یه‌كی نیمچه زانستانه‌ی جیهانی سروشتییان كردووه، كه پێشتر تاكو ئه‌وپه‌ڕ لێكدانه‌وه‌كان ئه‌فسانه ئامێزبوون، به‌ڵام بیرمه‌نده سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك (تالیس، ئهنكسیمهندهر، ئهنكسیمان) كه‌وتوونه‌ته راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی جیهانی سروشتی، كه داخۆ ئه‌م جیهانه سه‌ره‌تا له چییه‌وه په‌یدابووه، خودی جیهان وه‌ك هه‌ر ئافهریدهیهكی دیكه ئه‌ویش ئافهریدهیهكه و په‌یدابووه؟ له‌ئه‌نجامدا ده‌بینی كۆی بیر‌و راولێكدانهوهكانی فهلسهفهكارانی یۆنانی له‌سه‌ر ئه‌وچوار ته‌وه‌ره جێگیربووه، كه به‌هه‌ندێك گۆڕانكاری و جیاوازییه‌وه ئه‌م چوار توخمه‌یان ده‌ستنیشان كردووه بۆ بنه‌ڕه‌تی په‌یدابوونی جیهان، كه ئه‌وانیش بریتین له (ئاو، ئاور، خاك، هه‌وا).
هه‌ڵبه‌ته به‌كه‌می فه‌لسه‌فه‌كاران كۆك و ته‌بان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند توخمێك پێكه‌وه وه‌ك بنه‌ڕه‌تی سروشت به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه جیاوازن، ئه‌وه‌تا لای تالیس بنه‌ڕه‌تی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئاو) ئهنكسیمان گوتویه‌تی سه‌رچاوه و بنهڕهتهكه (هه‌وایه)، به‌ڵام ئهنكسیمهندهر گوتویه‌تی هه‌رچوار توخمه‌كه پێكه‌وه بنه‌ڕه‌تن و جیهان لهوچوارتوخمه په‌یدابووه، ئه‌م فهلسهفهكاره چه‌مكی ئهپیرۆنی (apeiron) داهێناوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌و چوارتوخمه به‌ئاوێته بوونیان جیهانی سروشتیان پێكهێناوه، كه‌چی هیرهكلیت (herakleitos) لهگوزارشتهكانی په‌یدابوونی سروشتی ده‌بێژێت (ئاور) بنه‌مای سه‌ره‌كی دروستبوونی جیهانی سروشتیه، هیرهكلیت ده‌ڵێت : هه‌مووشتێك لهئاور په‌یدابووه و ئاو توخمی بنه‌ڕه‌تیه و ده‌رئه‌نجامی چڕبوونه‌وه‌ی ئاور شته‌كانی جیهان دروست بووه، دژبوون و ناكۆك بوونی نێوخودی شته‌كان فاكته‌ری په‌یدابوون و دروستبوونی دیارده‌كانه، هه‌مووشت لهجهرهیان و گۆڕانی به‌رده‌وامدایه، هه‌موو شته‌كانیش سنوردارن و جیهانی ماددیش یه‌ك پارچهویهك به‌شه، جیهان هه‌رچۆن لهئاورپهیدابووه هه‌ربه‌وجۆره‌ش بهئاورێك ده‌سوتێ و له‌به‌ین ده‌چێت.3
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هزری یۆنانی كۆن و تێزه فه‌لسه‌فیه‌كانی پێش سه‌رده‌می سوكرات زنجیره‌یه‌ك تێزن كه له‌ژێركاریگه‌ری پێش سه‌رده‌می خۆیاندا باوبوون، كاتێك هیرهكایت (ئاور) وه‌ك بنه‌ڕه‌تی یه‌كه‌م بۆ دروستبوونی جیهان باس ده‌كات مه‌به‌ستی لهزاراوه و چه‌مكی ئاور هه‌مان ئه‌م ئاور و گه‌رمیه نییه كه ئێمه پێی ئاشناین، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌و له‌و چه‌مكه ئاورێكی زیندووه و ئه‌و به لۆگۆس (logos) ناوی بردووه، لۆگۆس یاسای په‌نامه‌كی جیهان و دیارده سروشتیه‌كانه، لۆگۆس كرۆك و جه‌وهه‌ری په‌یدابوون و له‌به‌ین چوونی ئه‌م سروشته‌یه.
دیسان له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایندا (ئهنكساگۆر) (anaxagiras) پێی له‌سه‌ر چوار توخمه‌كه داگرتووه (ئاو، ئاور، خاك، هه‌وا) به‌ڵام چه‌مكی ناوسی (nous) هێناوه‌ته ئاراوه، كه به‌پێی گوزارشته‌كانی خۆی ئه‌وچه‌مكه به‌مانا ئه‌قڵ هاتووه له‌یه‌كێك لهگوزارشتهكانیدا گوتویه‌تی:
هه‌مووشت و دیارده‌كان سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌بوون، بێ‌سنوور بوون، هه‌م له‌ژماره‌و هه‌م لهوردی و بچوكیدا، چون بچوك بێسنوره، تا ئه‌وكاته‌ی كه شته‌كان پێكه‌وه بوون به‌هۆی بچوكیانه‌وه ئاشكرا‌و دیار نه‌بوون، تاكودێتهسهر (ناوس) كه ده‌ڵێ : هه‌مووشته‌كان له‌یه‌كتره‌وه توانا‌و به‌هره‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ناوس بێ سنوره و هه‌ربۆخۆی سه‌ربه‌خۆ و فه‌رمانڕه‌وایه ئاوێته‌ی هیچ شتێكیش نابێت، به‌ڵكو هه‌ر خۆیه‌تی و خودبوونی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه، ناوس پاك و خاوێن و بێگه‌رده و ئاگای له‌هه‌موو ئافهریدهكانه سه‌رداری گشت گیاندارانه.
نوس فه‌رمانڕه‌وایه، نوس سه‌رچاوه‌ی زه‌مانه، نوس داهێنه‌ری سستمه له‌هه‌موو جیهاندا، نوس له‌هه‌موو ئه‌و جێگایانهدابوونی هه‌یه كه دیارده‌و شته‌كانی سروشتی تێدایه، لهنێوشته پرش و بڵاوه‌كان و لهنێوشته كۆ‌و تێكڕژاوهكاندا.4
پاشان ئهمپیدۆكلیس(empedokles)دانی بهچوارتوخمهكهداناوهو دووتوخمی دیكه‌شی خستووه‌ته‌سه‌ر كه ئه‌وانیش بریتین له رك و خۆشه‌ویستن كه دوو توخمی دژهیهكن یه‌كه‌میان هێمای ئه‌كتیڤ بوون و دووه‌میش نێگه‌تیڤ و به‌هۆی توخمه ئهكتیڤهكانهوه بهشهماددهوێك چوو گونجاوه‌كان پێكدێنن و دروست ده‌بن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مادده دژهیهكهكان ده‌بێته‌هۆی ته‌قینه‌وه و په‌رتبوون كه به‌توخمی رك لێبوون ناوی بردووه، هه‌رله‌هه‌مان سه‌ده‌و سه‌رده‌مدا قوتابخانه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ریهه‌ڵداوه، دیموكریت به‌رێوه‌ی بردووه، دیموكریت چوارتوخمهكهی وه‌ك بنه‌ڕه‌تی جیهان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌و توخمانه چه‌مكی ئه‌تۆمی داهێناوه و ئه‌م دیدگایه‌ی دیموكریت دیدگایه‌كی ماتریالیستانهیهو دواتر تیوریستهكراوه و هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و رێبازه ماتریالیسته‌كان ده‌چنه‌وه‌سه‌ر قوتابخانه‌كه‌ی دیموكریت كه به‌قوتابخانه‌ی ئه‌تۆمی ناسراو بووه، به‌ڵام چهندراو سه‌رنجێكیش سه‌ریهه‌ڵداوه له‌دژی ویناكردنهكهی دیموكریت، له‌وانه قوتابخانه‌ی فیساگۆریزمی كه ماتماتیكی وه‌ك بنه‌ره‌تێك بۆ جیهان ده‌ستنیشانكردووه و پێی وابووه ژماره بنه‌ڕه‌تی دروستبوونی هه‌موو مادده‌كانه، یان قوتابخانه‌یه‌ی ئیلیایی به‌سه‌رپه‌رشتی (پارمینیدز) كه ئه‌میش وه‌رگۆڕانێكی چۆنایه‌تی كردووه له‌ره‌وتی گه‌شه‌كردنی بیروهزری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پارمینیدز بیروڕاو دیدگا هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی پێش خۆی ره‌تكردووه‌ته‌وه ئه‌م پێی وابووهكه پێویسته پێش له‌هه‌موو شتێك مرۆڤ باس له‌بوون (وجود) بكات، پێی وابوو بوون یه‌ك بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك چه‌ند بنه‌ڕه‌تێك دواتر ئه‌فڵاتون و ئه‌ره‌ستۆش هه‌رله‌سه‌ر هه‌مان ریتم رۆیشتوون.
ب- توێژینه‌وه‌ی مرۆڤ و گرفته‌كانی:
فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی له‌چاخه‌كانی به‌راییه‌وه هه‌نگاوی گرنگی ناوه و له‌سه‌رده‌ستی سوكرات پرسی مرۆڤ بووه به‌یه‌كێك له‌میتۆده گرنگ و بایه‌خداره‌كانی توێژینه‌وه‌ی هزر و فه‌لسه‌فه، پرس چییه‌تی مرۆڤ (ماهیه الانسان) هاتووه‌ته ئاراوه، سۆفهستاییهكان لهمهڕگرفتی مرۆڤ و دۆزی كه‌سێتی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی و باری سیاسی و مه‌سه‌له‌ی مۆرالیزمییان كۆڵیوه‌ته‌وه، دواتر قوتابخانه‌كانی ئهبیكۆری و رهواقیش له‌سه‌رهه‌مان ریتم رۆیشتوون.
ج. شیته‌ڵكردنی ره‌خنه‌ییانه‌ی گرفت و كێشه فه‌لسه‌فیه‌كان
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین فهلسهفهكارانی یۆنانی دێرین خۆیان داهێنه‌ربوون و له‌ژێر كاریگه‌ری هیچ هێزوفاكتهرێكی ده‌ره‌كیدا بیروڕاو میتۆده فه‌لسه‌فی و زانستیه‌كانیان ئاڕاستهنهكردووه ئه‌وان ته‌نها بهبیروهزری خۆیان كاریانكردووه، بۆیه مه‌سه‌له‌كانیان شیتهڵكردووه و ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌كردووه، بۆیه شیته‌ڵكردنی ره‌خنه‌ییانه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی دێرین.
فهلسهفهكارانی ئه‌و سه‌رده‌مه دێرینه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌رێگه‌ی ئه‌قڵ و هه‌سته‌كانیان به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی دیدگاكانیان فۆرمهلهكردووه.
د. مه‌سه‌له‌ی په‌یدابوون و دروستبوونی مادده و سروشت
لای فهلسهفهكارانی یۆنانییه‌وه بنه‌ڕه‌تی مادده و دیارده‌كانی جیهانی سروشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند فاكته‌ر و بنه‌ڕه‌تێك هیچ شتێك هه‌روا له‌خۆڕاو له‌هیچه‌وه په‌یدانه‌بووه، به‌ڵكو هه‌موو شتێك بنه‌ڕه‌تێكی هه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی سۆفهستایی و بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری له‌یۆنانی دێریندا
سۆفهستاییهكان كۆمه‌ڵێكی رادیكاڵیزمی رۆشنبیربوون له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زاین، هه‌ڵبه‌ته له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خوێندنگه‌و خوێندكاری نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، بۆیه مامۆستاكان بهوانهو سیمینار ژیانی خۆشیان دابینكردووه له‌وسه‌رده‌مه‌دا سستمی ئۆرۆستۆكراتیزمیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو، ئه‌و سستمه رێگه‌ی بهههمووكهس ده‌دا كه‌خۆی بپاڵێوێت بۆ پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵات.
بریكلیس له‌رێگه‌ی وتاردانه‌وه گه‌یشته پله‌ی دهسهڵاتدرارێتی له‌یۆناندا، سۆفهستاییهكانیش تاكو ئه‌وپه‌ڕ لێوه‌شاوه بوون لهوتارداندا، برۆتاگۆر كهرێبهری كۆمهڵهبووه له‌یه‌كێك لهگوزارشتهكانیدا گوتویه‌تی (مرۆڤ پێوه‌ری ههمووشتهكانه) ئه‌م گوزارشته وه‌رگۆڕانێكی چۆنایه‌تی فه‌راهه‌مكرد له‌نێو بیروهزری یۆنانی دێریندا، له‌روی ئهپستمۆلۆژیاوه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه گوزارشت له‌وه‌ده‌كات هه‌رشتێك لای مرۆڤ راست و ره‌وان بێت، ئه‌وا له‌واقیعیشدا ههربهوجۆرهیه، هه‌رشتێك لای مرۆڤ هه‌ڵه‌و نادروست بێت ئه‌وا له‌راستیشدا هه‌روایه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵه‌و نادروسته، به‌وپێیه كه مرۆڤ پێوه‌ره بۆ بڕیارلێدانی راست و هه‌ڵه، چاكه‌وخراپه له‌سه‌ر بڕیار و بۆ چوونی مرۆڤ بڕیاری لێده‌درێت، چونكه جگهلهخودی مرۆڤ هیچ پێوه‌رێكی دیكه له‌پشت مرۆڤه‌وه ئه‌و بڕیارهنادات.
مه‌سه‌له‌كانی مۆراڵیش هه‌رمرۆڤ بڕیاریان لێده‌دات، بۆیه له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان جۆره ئاكار و سستمێكی ئاكاری و مۆرالیستیانهی جیاواز هه‌یه، لێره‌دا ده‌گوترێت شته‌كان رههانین، به‌ڵكو رێژه‌یین، ئه‌وشته‌ی لای كه‌سێك خراپه‌یه ده‌بینی لای كه‌سانیتر به‌وجۆره نییه، به‌ڵام ئه‌فلاتۆن و سوكرات بڕوایان به‌ره‌هایی مه‌عریفه هه‌بووه هه‌ربۆیه شاڵاویان كردووه‌ته‌سه‌ر تێز و هزره رێژه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵی سۆفهستایی.
پرۆتاگۆریش پێی وابووه كه مرۆڤ بونیاتنه‌ری شارستانیه‌ته و داهێنه‌ری لقه‌كانی مه‌عریفه و هونه‌ره‌و ئازادیشه له‌هه‌ڵبژاردنی جۆری ئایین و سیاسه‌ت و مۆراڵدا، پێی وابووه جیاوازی ره‌گه‌زی له‌نێوان ئهتنیهكهكاندا نییه‌و یۆنانی و نایۆنانیهكان یه‌كسانن و هه‌مووان له‌مرۆڤ بوونیاندا هاوبه‌شن، هه‌رچی كۆیله بونیشه ئه‌وا مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نییه له‌بونیادی مرۆڤدا، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌شاز و ناسروشتییه و دۆزی جه‌نگ و ناجێگیر بوونی ئابوری و سستمی سه‌رمایه‌داری له پشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن.
سوكرات و بانگه‌شه‌ی خود ناسین
سوكرات (470 – 399 پ.ز) له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌م پێش له‌زاین ژیاوه، یه‌كێكه له‌گه‌وره فهلسهفهكارانی یۆنانی كۆن، رۆڵێكی كارای بینیوه لهوهرگۆڕانی بیروهزر و فه‌لسه‌فه‌دا بۆیه‌كه‌مجار نه‌فس یان رۆح و جه‌سته‌ی لێك جیاكردووه‌ته‌وه، پێی وابووه رۆح (نه‌فس) ئه‌و ئه‌قڵه‌یه كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌رك به‌راستی شته‌كانی جیهانی سروشتی ده‌كات، ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی ئه‌قڵ ناسینی چاكه و چاكهخوزای و رێنوێنی كردنی مرۆڤه بۆ ئامانجی بهرزوبڵند، لای سوكرات ههردووچهمكی ئه‌پستمۆلۆژیا و فه‌زیله‌ت و چاكه‌خوازی هه‌ریه‌ك شتن، بۆیه هه‌نگاوی هه‌ڵه نه‌فامێتی و نه‌زانینه.
مرۆڤ به‌بێ مامۆستاش هه‌رده‌توانێت رێگه‌ی چاكه‌خوازی بگرێته‌به‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی رای سۆفهستاییهكانهوه كه پێیان وابووه چاكخوازی و فه‌زیله‌ت له‌رێگه‌ی فێربوونه‌وه به‌رجه‌سته‌و فه‌راهه‌م ده‌بێ.
ئه‌فڵاتون و ئاراسته‌ی ئایدیالیزمی
ئه‌فلاتون (428 – 348 پ.ز) یه‌كێكه له‌گه‌وره فهلسهفهكارهكانی یۆنانی له‌چاخی یه‌كه‌میدا، لههزروبیری فه‌لسه‌فیدا گه‌یشتووه‌ته لوتكه، بۆیه‌كه‌مجار شێوازی گوفتوگۆی داهێناوه هه‌موو كێشه‌و گرفته فه‌لسه‌فیه‌كانی مرۆڤی له‌یه‌ك فه‌لسه‌فه‌دا گه‌ڵاڵه‌كردووه، ئه‌فڵاتون مهسهلهماددی و ئایدیالیستیهكانی لێك جیاكردووه‌ته‌وه، بۆیه یه‌كێك لهفهلسهفهكاره هاوچه‌رخه‌كان ده‌ڵێت : مێژووی فه‌لسه‌فه په‌راوێزی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌فڵاتونه.5
تیوری بوون ئه‌نتۆلۆژیا(الوجود)
ئه‌فڵاتون جیاوازی كردووه له‌نێوان جیهانی ماتریالی و هه‌ستپێكراو له‌گه‌ڵ جیهانی نمونه‌یی و ئایدیاییدا (idea) پێی وابوو جیهانی ئایدیایی جیهانێكی راسته‌قینه‌یه، بڕوای به‌ئه‌وه هه‌بووه كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردیارده‌یه‌كی سروشتی چه‌مكێكی ئایدیا هه‌یه وه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی دیارده مادییه‌كانه، یه‌زدانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیایانه جیهانی سروشتی دروستكردووه، مرۆڤیش كاتێك ده‌یه‌وێت له‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی ماددییانه و ئه‌م سروشته تێبگات ئه‌وا ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌جیهانی ماتریالی داببڕێت، تاكو به‌ته‌واوی ده‌روون ئه‌قڵی پاكژ ده‌بێته‌وه، چونكه مرۆڤ له‌رێگه‌ی ئه‌قڵی پاكژ و ئایدییانهوه ده‌توانێت پێوه‌ندی بگرێت له‌گه‌ڵ شته ماددیه‌كان وه‌ك چۆن هه‌ن، ئه‌فلاتون پێی وابووه مرۆڤ خاوه‌نی سێ هێزی ده‌روونیه.
یه‌كه‌م: هێزی ئه‌قڵ كه له‌به‌شی مێشكدا جێگیره.
دووه‌م: هێزی توڕه‌یی كه له‌نێو سینه‌دایه.
سێیه‌م: هێزی ئاره‌زووكردن كه‌له‌به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤدایه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی كۆئه‌ندامی زاوزێیه.
هه‌رچی دادپه‌روه‌رییه لای ئه‌فلاتون یه‌كێكه له‌مه‌سه‌له پڕبایهخهكان، لای ئه‌فلاتون هه‌ركه‌سێك وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆڕسكی ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌پێی سپێردراوه و بۆی دیاریكراوه، دادپه‌روه‌ریش كاتێك به‌رجه‌سته ده‌بێ كه هه‌ركه‌سێك ئه‌ركی دیاریكراوی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌ركی ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌یه كه ره‌چاوی خاڵی به‌هێز و خاڵی لاوازی تاكه‌كان بكات و له‌سه‌ر ئه‌و دووبنهمایه ئه‌ركیان پێی بسپێرێت، ئه‌فڵاتون سێ كوچكه‌ی چینه‌كانیشی ده‌ستنیشانكردووه و پێی وابوو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كرێن به‌م سێ به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م: چینی ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا ئه‌م توێژه له‌به‌رامبه‌ر هێزی ئه‌قڵه له‌مرۆڤدا.
دووه‌م: هێزی پاسه‌وان و سه‌رباز كه به‌رامبه‌ر به‌هێزی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون له‌مرۆڤدا.
سێیه‌م: توێژی به‌رهه‌مهێن، ئه‌م توێژه له‌به‌رامبه‌ره هێزی ئارهزووكردنهلای مرۆڤ، پێویسته ههرتوێژ و چینێك به‌پێی توانا‌و شایسته‌بوونی خۆی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و له‌حاڵی وایشدا دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، بوونی مشه‌خۆرێك به‌فه‌رمانڕه‌وا پێچه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌رییه، ئه‌فڵاتون پێی وابووه كه‌له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا ململانێ هه‌یه، ئه‌و ململانێیه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ دوو فاكته‌ری بنه‌ڕه‌تی موڵكداری و ژن و سێكس، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش ئه‌فڵاتون پێشنیاری كردووه هه‌ردوو سستمی موڵك و سه‌رمایه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری و خێزان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سستمی هاوبه‌شبوون تیایاندا بڕیار بدرێت.6
سستمی كۆمۆنیستیش له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا هه‌مان تێزیان ئاڕاسته‌كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سروشتی خوڕسكی مرۆڤایه‌تی و كلتوره ههمهچهشنهكانه سه‌ركه‌وتوونه‌بوو وه‌ك هه‌ندێك لهتوێژهرهكان ده‌ڵێن ئه‌و بیروڕایانه‌ی ئه‌فڵاتون بیروڕای كۆمۆنیستانه بوون و ئه‌فڵاتون به‌بابی كۆمۆنیستی داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی كاتێك ژن و سێكس و سه‌رمایه‌ی به‌سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی داناوه.
بۆ مه‌سه‌له‌ی فێرخوازیش ئه‌فڵاتون سستمێكی تایبه‌تی پێشنیاركردووه و له‌و سسته‌مه‌دا به‌چوار قۆناغ دابه‌شی كردووه:
یه‌كه‌م: قۆناغی منداڵی تاكو ته‌مه‌نی 18 ساڵانه، له‌م قۆناغه‌دا پێویسته منداڵه به‌هره‌دار و به‌تواناكان له‌ئه‌وانی دیكه جیابكرێنه‌وه.
دووه‌م: قۆناغی 18 ساڵان تاكو ته‌مه‌نی30 ساڵان، به‌ڵام له 18 ساڵان تاكو 20 ساڵان ده‌خرێنه ژێر مه‌شقی سه‌ربازی و سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، بۆ وانه‌كانی ژماره و ماتماتیك، ئهنداهزه، ئاسمانناسی، مۆزیك.
سێیه‌م: قۆناغی 30 ساڵان تاكو 35 ساڵان له‌م ته‌مه‌نه‌دا خوێندكار فه‌لسه‌فه‌ی پێ ده‌خوێنرێت.
چواره‌م: له‌ته‌مه‌نی 35 ساڵان تاوه‌كو 50 ساڵی ده‌بێ تاقیكردنههی قۆناغه‌كانی پێش‌و ئه‌نجام بدات و سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و سیاسی و سه‌ربازی، خودی فه‌رمانڕه‌واش ده‌بێ فه‌یله‌سوف و لێوه‌شاوه‌بێت.
ئه‌ره‌ستۆ و هاوسه‌نگی كردن له‌نێوان واقیع و ئایداڵدا
ئه‌ره‌ستۆ (384 – 322پ.ز) هه‌روه‌ك ئه‌فڵاتونی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌كارێكی گه‌وره‌وگرانی یۆنانی دێرین بووه و رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له‌گه‌شه‌كردنی هزروفهلسهفهی یۆنانیدا، فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی له‌سه‌رده‌می بونیاتنانیدا به‌چه‌ندین فۆرمی جیاجیا خۆی نواندووه.
لایه‌ك تێزه‌كانی به‌ئاقاری ماتریالیستیدا شرۆڤه بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه فهلسهفهكارانی ئایۆنا به‌و ئاقاره‌دا دیدگاكانیان ئاڕاسته‌كردووه، به‌ڵام راڤه ماتریالیستیهكانیان ئاوێته‌ی وێنا ئه‌فسانه ئامێزه‌كان كردووه، تاكو دواتر دیموكریت و قوتابخانه‌ی ئه‌تۆمی كۆشان تێزهئهفسانه ئامێزه‌كان له‌وێناو تێزه زانستییه‌كان جیابكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ك ماتریالیستی ماونه‌ته‌وه، پاشان پرۆتاگۆر و كۆمه‌ڵه‌ی سۆفهستایی هه‌نگاوێكی دیكه‌یان ناوه و پێگه‌ی ماتریالیستییان به‌هێزتركردووه و له‌بواری تیوری و ئهپستمولۆژیادا پێیان له‌سه‌ر رێژه‌یی بوونی مه‌عریفه داگرتووه، هه‌روه‌ك پێیان وابوو بوون (وجود) و مۆراڵیش رێژه‌یین نه‌ك ره‌ها.
یۆنانی دێرین چاوكی مه‌عریفه بووه و به‌فۆڕمی جیاجیا بیروهزریان به‌رجه‌سته‌كردووه وه‌ك ناوه‌ندێكی روناكبیری جیهانی ئه‌و سه‌رده‌م داده‌نرێت، هه‌ربۆیه كاتێك باس له‌مه‌سه‌له‌ی بیر و فه‌لسه‌فه ده‌كرێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ یۆنان و له‌وێوه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین، هه‌ڵبه‌ته ده‌رئه‌نجامی به‌رقه‌رار بوونی سستمی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوونی قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان كێشمه‌كێشم و ململانێی نێوانیان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیار و به‌رچاوه، ئاسایی و سانا بووه قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی سه‌رله‌به‌ری بیروڕایه‌كانی یه‌كێكی دیكه ره‌تبكاته‌وه.
ده‌بینی ههرلهوسهرو به‌نده‌دا فیساگۆرس و قوتابخانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تێزی ماتریالیستی قوتابخانه‌ی ئه‌تۆمی دیموكریت شێوازێكی دیكه‌یان له‌بیر و هزر هێنایه ئاراوه، ئه‌ویش هزری ئایدیالیستی بوو، به‌ڵام راڤهكانیان بۆ ژماره و ماتماتیك ئاوێته‌ی ئهفسانهكردووه.
بۆیه ئه‌ركی ئه‌ره‌ستۆیش گرانتر بووه، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانی بوو ئه‌وڕه‌وته له‌بیركردنه‌وه‌دا بگۆڕێت و ئه‌ره‌ستۆ له‌به‌رده‌م دووجیهانبینی دژه‌یه‌ك و ناواقیعانهدا راوه‌ستابوو، رێبازی دیموكریت كه رێبازێكی ماتریالیستی توندوڕۆبوو.
رێبازی فیساگۆریزمی كه رێبازێكی ئایدیالیستی یۆتۆبیایی بوو، ئه‌ره‌ستۆ ده‌بوایه به‌دیدگایه‌كی واقیعبینانه ئه‌و دوو رێبازه راست بكاته‌وه، جیهان نه ئایدیالیستی و نهماتریالیستی روت و په‌تییه، به‌ڵكو ده‌بێ راڤه‌یه‌كی وابكرێت كه مه‌وداو بواره ئایدیالیستیهكان و ماتریالیستیهكانی جیهان نهئاوێتهی یهكتربكرێن، نهبهریهكتریش بكه‌ون، مه‌سه‌له‌و چهمكهگه لێك هه‌ن كه ئایدیالیستین و هی دیكه‌ش هه‌ن كهماتریالیستین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه ئێمه راستیمان لێ ون ده‌بێ.
چه‌مكی مهعقولگرا له‌گه‌ڵ چه‌مكی هه‌ستپێكراو ئه‌زمونكراو دووچه‌مكی جیاوازن، به‌ڵام ده‌كرێت لێكیان نزیك بكه‌ینه‌وه هه‌رچۆن ناكرێت بهدهرلهجهسته هیچ شتێك له‌مه‌ڕ رۆح و نه‌فسی مرۆڤ و زینده‌وه‌ر بزانین ئه‌و چه‌مكه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر به‌م جۆره‌ن.7
ئیكلیدیس و قوتابخانه‌كه‌ی
به‌پێی گوزارشته مێژووییه‌كان ئیكلیدس شوێنكه‌وته‌ی بیروڕایه‌كانی سوكرات بووه و بهسوكراتیزمییه چگۆلهكان ناسراون، رێبازه فهلسهفیهكهشی ئاوێته‌یه‌ك بووه لهبیروڕایهكانی قوتابخانه ئیلیاییهكان و سوكراتیزمی، یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندێتی ئیكلیدس سهروسهودابوونی بووه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی جهدهلدا.
ئهبیكور (341 پ.ز) له‌دایكبووه، دوای مردنی بیروڕایه‌كانی بڵاوبوه‌ته‌وه و فه‌لسه‌فه‌كه‌شی به‌فه‌لسه‌فه‌ی مۆرالیستی و ئاكار ناسراوه، پێی وابووه بایه‌خی فه‌لسه‌فه لهچێژوهرگرتندایه، نیازی له‌چێژ وه‌رگرتنی فه‌لسه‌فی چێژی رۆحانی بووه، نه‌ك ئاره‌زووه‌كانی تری مرۆڤ.
گوتویه‌تی باش وایه مرۆڤ ژیانێك بژێت دووربێ له‌ئازار و خه‌م و گرفت، پێویستیش نییه له‌مردن بترسێین، چونكه تاكو ساته‌وه‌ختی مردن تۆ له‌ژیاندایت، بۆیه مردن بۆ كه‌سێك لهژیاندابێ مه‌سه‌له‌یه‌كی نێگه‌تیڤه‌و بوونی نییه، دوای مردنیش مرۆڤ دههچێتهحاڵهتی نه‌بوون، له‌حاڵی وایشدا هه‌ست به‌هیچ ئێش و ئازارێك ناكرێت.
له‌یه‌كێك لهگوزارشتهكانیدا ده‌ڵێ : كاتێ تووشی خه‌مۆكی ده‌بی بیر لهساتهوهخته خۆشه‌كانی رابردووت بكه‌ره‌وه و خهمۆكیهكهت له‌بیر بكه. 8
زینۆن و رێبازی ره‌واقی
زینۆن له (336 پ.ز) له‌دایكبووه، سه‌ردانی ئه‌سینای كردووه و چاوی بهفهلسهفهكارانی یۆنانی ئه‌و سهردهمهكهوتووه، زینۆن له‌سه‌ره‌تادا به‌كاری بازرگانیه‌وه خه‌ریك بووه، به‌ڵام دواتر لێبڕاوه بۆ بیر‌و فه‌لسه‌فه‌و قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی دامه‌زراندووه له‌هۆڵێكدا، هه‌ربۆیه بهرهواقیش ناوزه‌دكراوه، پێشتر ئهبهیكور ئاكارومۆراڵی له‌فۆڕمی چێژوه‌رگرتندا ئاراستهكردوو، به‌ڵام زینۆن فۆرمه‌له‌كردنی ئاكاری به‌وشێوازه ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئاكاری وه‌ك ئه‌ركێك ده‌ستنیشانكردووه، گوتویه‌تی پێویسته مرۆڤ به‌جۆرێك بژێت كه‌له‌گه‌ڵ بیروڕاو سروشتی خۆیدا گونجاوبێت، چونكه سروشت به‌ئاقاری به‌ختیاریدا هه‌نگاو ده‌نێت، گوتویه‌تی هه‌رشتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی مرۆڤدانهبێ ئه‌وا نابێ پێڕه‌وی بكه‌ین و ده‌سته‌به‌ری بین، هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر شتێكیشمان له‌ده‌س چووه، نابێ مه‌راقی لێبخۆین، نابێ له‌مردنیش بترسێین له‌ترسی مردن تووشی خه‌مۆكی ببین.9
به‌ڵام كاتێك ئاینی مه‌سیحایی هاتووه قه‌شه‌كان كهوتوونهتهژێر كاریگه‌ری بنهمائاكارییهكانی فه‌لسه‌فه‌ی رهواقییهوه.
ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌واوكردنی مه‌به‌سته بنهڕهتیهكهمان كه پێوه‌ندی مرۆڤ و فه‌لسه‌فه‌یه و سه‌رهه‌ڵدانی پرسه فه‌لسه‌فیه‌كان له‌قوڵایی مێژوودا‌و ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرس و گرفته فه‌لسه‌فیانه له‌سه‌ر ده‌مه جیاجیاكانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا شرۆڤهبوون، ئه‌ویش وه‌ڵام و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ساته‌وه‌ختی خۆیان پڕ به‌پێستی سه‌رده‌ه‌می خۆیان بووبن و خه‌ڵك قه‌ناعه‌تیان پێیان هه‌بوو بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ئه‌و وه‌ڵامانه ئه‌فسانه ئامێزن بوونه‌ته بناغه‌ی دامه‌زراندنی ئایین و فه‌لسه‌فه‌و بگره زانستیش، چونكه بناغه‌ی زانستیش هه‌ر میتۆلۆژیایانه بووه، پاشان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی وشیاری و ئاگایی مرۆڤدا هێدی هێدی پاكژكراوهتهوه و زانست له‌فه‌لسه‌فه‌و ئایین و میتۆلۆژیا جیابووه‌ته‌وه، ده‌نا بۆ چه‌ندین سه‌ده ئایین و فه‌لسه‌فه‌و زانست ئاوێته‌بوون و بابه‌ته‌كانیان هه‌ریه‌ك بووه، لێره‌دا راستیه‌ك هه‌یه كه ناكرێت به‌سه‌رماندا تێبپه‌ڕێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهههرپرسیار و وه‌ڵامێكی مرۆڤ له‌درێژایی مێژوودا په‌یوه‌سته به‌زه‌مان و زه‌مینی خۆی و راستی ئه‌و سه‌رده‌مه نیشانده‌دات، هه‌ڵوێستی مرۆڤ ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ركی خه‌ڵك و راوسه‌رنجیان روونده‌كاته‌وه و ده‌لاله‌تی ماناداریان هه‌یه نه‌ك وه‌كو هه‌وادارانی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤی و كه‌سانی دیكه ده‌ڵێن ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه ئهفسانهگهلێكی قۆناغه بهراییهكانه و جگه له هزرگه‌لێكی میتۆلۆژیانه به‌ولاوه هیچ دهلالهتێكیان نییه.
ئێمه پێمان وایه كهمهسهلكه به‌وجۆره نییه كه پۆزهتیڤیستی یه‌كان لێكی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو مرۆڤ ئهوكائینه وشیارهیه كه لۆژیكانه بیرده‌كاته‌وه و بۆهه‌ر سه‌رده‌مێك وه‌ڵامێكی گونجاوی هه‌بووه و پرسیار و وه‌ڵامه‌كان ههڵوێستگهلێكن كه به‌هه‌موو راستی و كه‌م و كورتی و چاكه‌و خراپه‌كانیه‌وه په‌یوه‌ستن به‌مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌و سروشتیشه‌وه، واته ناكرێت ده‌رئه‌نجامی نالۆجیكانهی پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی قۆناغه به‌راییه‌كانی مێژووی مرۆڤ، ئێمه مرۆڤ و ئه‌پستمۆلۆژیا لێك داببڕێن و له‌سه‌رله‌به‌ری پێش فه‌لسه‌فه‌و بگره چه‌ند قۆناغێكی فه‌لسه‌فیش به‌میتۆلۆژیا ناوزهدبكهین.
ئه‌شێت پرسیار و وه‌ڵامه‌كان خه‌یاڵ ئامێزبن، به‌ڵام خۆ له‌گه‌ڵ دۆزی مه‌عریفه و لۆجێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤدا گونجاوبووه، له‌گه‌ڵ دۆزی ماددی و رۆحانی و ئهشكالهكانی ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوتان، بۆیه پێویسته نه‌وه‌ی سه‌رده‌م وێنایه‌كی دروست بۆ مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌مه به‌راییه‌كاندا له‌خه‌یاڵدانی خۆیدا دروست نه‌كات، چونكه هه‌ر قۆناغێك پێوه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته كهتوێژهرهكان ئاماژه به‌ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پێش له سێ هه‌زار ساڵ بهرلهدایكبوونی مه‌سیح مهوداوبابهتهكانی بیروهزر ئاوێته‌بوون و له‌قاڵبی زانستانه‌دا رێك نه‌خرابوون، له‌و مێژووه به‌دواوه مه‌عریفه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ناوه و ئایین و فه‌لسه‌فه‌و زانست سه‌ره‌تا بهئاوێتهیی و پاشان به‌شێوه‌ی تایبه‌ت گه‌شه‌یان كردووه.
گه‌وره‌ترین كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌ی هزر و فه‌لسه‌فه و زانست ئایینی بت په‌رستی و ئاینهمیتۆلۆژییهكان بووه، بۆ سه‌رده‌مانێكی دوور و درێژ ئهشكالهكانی ئاگایی پێملی نه‌ریتی خێڵ و هۆزبووه و دواتر كه خێڵ گه‌شه‌ی كردووه بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و رههبهرهكانی ئایینی بت په‌رستی ئه‌قڵ و ئاگاییان پێملی سروت و ئه‌حكامه‌كانی ئایین كردووه، بۆ جیاوازی وه‌ڵامی پرسه‌كان كه‌لای نه‌وه‌ی نوێ بهمیتۆلۆژیاد ئه‌فسانه‌یی ناو زهدكراوه، ئه‌مه‌شیان دیسان هه‌ڵده‌گرێت ئیستێكی له‌سه‌ربكرێت، چونكه له‌حاڵی حازردا بۆ وه‌ڵامی پرسیارێك له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌كی میتافیزیكایی ده‌بینیت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ش وه‌ڵامگه‌لێكی ته‌واو جیاوازن وه‌رده‌گیرێت، هه‌رگیز وه‌ڵامی وجودی و ماتریالیستی و پۆزهتیڤییهك وه‌ك وه‌ڵامی فه‌لسه‌فه‌كارێكی رۆحانی و ئایندارێك نابێت وه‌ڵامی هه‌ردوولایش وه‌ك كه‌سێكی نهخوێندهوارنییه.
لێره‌دا ئه‌وراستیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌م هه‌نگاوی تیۆریستكردن و چه‌مكه‌كانی مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌فه‌لسه‌فه ده‌ستی پێكردووه، دواتر به‌گه‌شه‌كردنی مه‌عریفه‌كانی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین لق و چه‌مكی دیكهزانستهكانی تریش شرۆڤهكراون و سه‌ریان هه‌ڵداوه و له‌فه‌لسه‌فه جیابونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بینین فه‌لسه‌فه هێواش هێواش شوێنی خۆی له‌ده‌ستداوه و ته‌نها چه‌مكگه‌لێكی تایبه‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی میتافیزیكایی و هه‌بوون (الوجود) و ئه‌پستمۆلۆژیا ماوه‌ته‌وه كه به‌فه‌لسه‌فه بناسرێت. 10
به‌درێژایی مێژووی هزر و فه‌لسه‌فه میتۆدگهلێكی جیاجیا سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هه‌ندێكیان دژهیهكتریش بوون، به‌ڵام ئێمه ته‌نها به‌سێ میتۆدیان ئاشنابن كه له‌میتۆدو وێنا‌و تێز‌و فۆرمیشدا لێك جیاوازن، كه مێژووناسانی بیروفهلسهفه به‌سێ قۆناغه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ناوزه‌دیان كردووه، ئه‌و قۆناغانه‌ش بریتین له :
قۆناغی لاهوتیزمی خه‌یاڵ مه‌زده.
قۆناغی میتافیزیكایی ئهبستراكتیكی فره‌ڕه‌هه‌ند.
قۆناغی زانستی پۆزهتیڤیستی (الوچعیه العلمیه).
هه‌ڵبه‌ته له‌هه‌ریه‌كێك له‌و قۆناغه هزری و فه‌لسه‌فیانه‌دا تێز‌و وێنا‌و مۆدیلی دژكاری دیكه‌ش بوونیان هه‌بووه، به‌داخه‌وه كهلهدونیای هزردا باری خه‌فه‌كردن و په‌رته‌وازه‌یی و دژكاری سیمایه‌كی دزێوی گشت قۆناغه مێژوویی و مێژینه‌كانی مرۆبووه، به‌ڵام ئه‌وسێ قۆناغه به‌هه‌موو وێنا‌و ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه وه‌ك سێ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی نیمچه كۆده‌نگی توێژه‌ر و بیرمه‌نده‌كانی مسۆگه‌ر كردووه، بزافی فه‌لسه‌فه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كهبهدایكی هه‌موو بابه‌ت و لقه‌كانی مه‌عریفه ناسراوهبزافێكی به‌رایی مێژوویی هزره، له‌سه‌رده‌می سوكراتیشهوه فه‌لسه‌فه لهوێناكردنه تیوریزیستیهكانیهوه گۆڕانێكی سه‌رانسه‌ری به‌خۆوه بینیوه و زۆرێك لهوێناكانی فه‌لسه‌فه‌كاران پراكتیزهكران و به‌فۆرم و مۆدیل و سستمی پێشكه‌وتوانه واقیعی ژیان بوون، توێژینه‌وه و سه‌رنجدانه‌كان ته‌نها به‌سروشت و دیارده و مه‌سه‌له غهیبانیهكانهوه قه‌تیس نه‌كران، به‌ڵكو بوون (الوجود) و مرۆڤ پێكڕابوون به‌شوێنی تێڕامانی فه‌لسه‌فه‌كاران و بیرمه‌نده‌كان هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كه بگوترێت سوكرات فه‌لسه‌فه‌ی له‌ئاسمانه‌وه دابه‌زانده‌سه‌ر زه‌وی، چونكه پێشتر فه‌لسه‌فه ده‌خاله‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ژیان و مرۆڤ و شێوازه‌كانی پێوه‌ندی گرتنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ دهروبهرهدا نه‌چووبوونه نێو بابه‌ته‌كانی هزر و فه‌لسه‌فه، فه‌لسه‌فه باری سه‌رنجدان بووه له مه‌سه‌له‌گه‌لێكی سروشتیانه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا فه‌لسه‌فه لق و رێبازی لێ جیابووه‌ته‌وه و لقه‌كانی مه‌عریفه له‌سه‌رده‌مه‌كانی دواتردا واته دوای سه‌رهه‌ڵدانی هزر و فه‌لسه‌فه به‌دیاركه‌وتوون، كه پێشتر و له‌سه‌ره‌تادا تێزه‌كان بارگاوی بوون به‌هزری میتافیزیكایی و تۆباویهت و ئه‌فسانه ئامێز، بابه‌ته سروشتی و میتافیزیكییه‌كان پێكڕا به‌فۆڕمی لاهوتیزمیانه ئاراسته‌كراون، ههڵبهتهبۆ سه‌رده‌مانێكی مێژووی دوور و درێژیش ئاینی بتپه‌رستی كۆنتڕۆڵی ئه‌قڵی مرۆڤی كردبوو.
بۆیه ده‌بینین فه‌لسه‌فه‌كاران له‌وسه‌رده‌مانه‌دا له‌ژێر تهوژمووكاریگهری ئایندا و له‌ژێر ئاڕاسته‌كانی رێبه‌ره‌كانی ئایینی بتپه‌رستی و دواتریش كڵێسا و ئایینی مهسیحاییدا تێزه‌كانیان لهبۆتهو بازنه داخراوه‌كانی ئاینیدا ئاراسته‌كردووه، بۆیهتوێژهرهكانی بیروهزر پێیان وایه كه‌ئایین ههرئاینێك له‌هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه مێژووییه‌كاندا به‌ربه‌ست و رێگربووه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و پێشڤه‌چوونی ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌دا.
له‌هه‌موو سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا و له‌به‌رایی مێژووه‌وه له‌ناو فهلسهفهكاراندا كه‌سانی وایش هه‌بوون له ده‌س مێژوو ده‌ربچن و وه‌ك دژكاری ئاینه‌كان و پیرۆزبوون له‌لایه‌ك و چه‌مك و پرهنسیپهباوهكانی سه‌رده‌می خۆیان له‌لایه‌كی دیكه‌وه راڤهوتێزهكانیان ئه‌كتیڤ بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته له‌وساته‌وه‌خته‌دا ئه‌و تێزانه به‌دیدی نێگه‌تیڤانه ته‌ماشاكراون و به‌ده‌رچوون له‌ئایین و نه‌ریت هاتوونه‌ته ئه‌ژمار، به‌ڵام دواتر مێژووڕاستی و دروستی ئهوبۆچوونانهی سه‌لماندووه و مرۆڤایه‌تیش سودی زۆری لێ بینیون، وه‌ك ده‌بینین بونیاده‌كانی فه‌لسه‌فه زیاتر بونیادگهلێكی بارگاوین به‌سۆزی مرۆیی و بانگه‌شه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌قڵ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌ران بوونه ئه‌وه‌یه كهبابهتهكانی هزروفهلسهفه دوای هاتنه‌كایه‌ی مۆدیلی پراكتیزه‌كردن و فۆرمه‌له‌كردنی تێزه‌كان توێژێك به‌ناوی زانا سروشت ناسه‌كان لهفهلسهكاران جیابوونه‌ته‌وه.
كارههربهئهوهشهوه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو دژكاربوون و دوڕودونگی و كێشمه كێشم و ململانێی له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌كاران و زانا سروشت ناسه‌كان وه‌ك ئاڵتهرناتیفێك به‌دیاركه‌وتووه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه سه‌رده‌می فه‌لسه‌فه به‌سه‌رچووه و كۆتایی فه‌لسه‌فه‌یه، زانست ئاڵتهرناتیفی هزر و فه‌لسه‌فه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ململانێ و دژبوونهش فاكته‌ر بوون بۆ پێشڤه‌چوونی هزروفهلسهفه و زانستیش.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین دواتر ململانێكان قوڵتر بوونه‌ته‌وه و دژكاری و په‌رته‌وازه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ری كێشاوه بۆناوكایه هه‌مه‌جۆره‌كانی مه‌عریفه و سه‌رجه‌م رێچكه و رێباز و تیۆره فه‌لسه‌فی و زانستییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌بینین زۆربه‌كه‌می دووفهلسهفهكار، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌یه‌ك رێبازی فه‌لسه‌فیانه‌ش بن له‌هه‌موو وورده‌كاری و وێنا‌و میتۆدهكاندا وێك بچن، هه‌ندێ جار ده‌بینین له‌سه‌ر خاڵه بنه‌ڕه‌تی و خۆڕسكهكانیش ناكۆكن چ جای چه‌مك و تیۆره ئاڵۆز و فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان، هه‌ربۆیه رێچكه‌و رێبازه فه‌لسه‌فیه ئایدیالیستی و ماتریالیستی و رێبازه ئهقڵیهكانیش دابه‌ش و په‌رت په‌رت بوونه به‌سه‌ر چه‌ند رێچكه و رێبازێكی جیاجیا و دژهیهكدا. 11
به‌ده‌ر له‌هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كی و هه‌رجۆره ململانێ و كێشمه‌كێشم و دژبوونێك، مێژوونوسه‌كانی بیر‌و هزر كۆك و ته‌بانین له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه، تاكو هه‌نووكه‌ش ههرمشتومڕ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئایا یۆنانیه‌كان داهێنه‌ری هزری فه‌لسه‌فین یان ئه‌وان ته‌نها رێكخهرن و سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسر و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات.
زۆربه‌ی مێژوونوسه‌كانی رۆژئاوا و ژماره‌یه‌ك لهفهلسهفهكاران به‌گشتی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه فه‌لسه‌فه داهێنانی یۆنانهكانه و ئه‌م هزره سه‌ره‌تا لهفهلسهفهكارانی یۆنانه‌وه داكهوتووهته (تالیسی) مه‌ڵتی له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاین، سه‌ره‌تاكه‌ی دامه‌زراندووه، له‌راستیدا ژماره‌یه‌ك له‌مێژوو نوسهعهرهبهكانیش هه‌رهه‌مان دید و بۆ چوونیان هه‌یه‌و پێیان وایه كه فه‌لسه‌فه له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاین له‌سه‌رده‌ستی یۆنانیه‌كان په‌یدابووه، ئه‌وان سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ستانه توێژینه‌وه‌ی كلتووری خۆیان كردووه، به‌دیدی ره‌خنه‌گرانه راو سه‌رنجه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یۆنانیه كۆنه‌كان و هه‌رئه‌مه‌ش بووه به‌فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ شرۆڤه بوونی زۆرێك له‌تیۆره هزرییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه.
كه‌شی ئازادی هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و گه‌شه‌كردنی ئه‌قڵ كه یۆنانیه‌كان ئه‌م كه‌شه‌یان بۆ رووناكبیران ره‌خساندبوو، ئه‌وه‌تا كاتێك باس دێته‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماكانی زانست و فه‌لسه‌فه، نوسه‌ر و توێژه‌ر یه‌كسه‌ر ئاماژه بهیۆنانیه دێرینه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و داهێنه‌ری سه‌ره‌تاو بنه‌ڕه‌تی.
هه‌رچه‌نده دوای پێشكه‌وتنی هۆكاره‌كانی دۆزینه‌وه و سه‌رنج لێدانی ئاسه‌واره دێرینه‌كان باری سه‌رنجی هه‌ندێك لهتوێژهرهكان گۆڕاو توێژه‌ر و مێژوونوسه‌كانی بیروفهلسهفه گه‌شتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه كه یۆنانیه‌كان داهێنه‌ری راسته‌قینه و بنه‌ڕه‌تی نین له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا، به‌ڵكو ئه‌وان له‌ئه‌نجامی پێوه‌ندی گرتنی نێوان گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی و یۆنانیه‌كانه‌وه توانیویانه بنه‌ماكانی هزر و فه‌لسه‌فه لهرۆژههڵاتیهكان وه‌ربگرن و بیگوازنه‌وه بۆ یۆنان و له‌قاڵبی فه‌لسه‌فی و زانستیدا رێكی بخه‌ن و دواتر قوتابخانه‌یان بۆ دامه‌زراندووه و لێتوێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه.
توێژه‌ری بیر و فه‌لسه‌فه (شاریل فێرنه‌ر) ده‌ڵێت : بیروفه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی لهمكهسانهوه داكهوتووهتهوه، سه‌ره‌تا لای مهڵتیهكانی وه‌ك تالیس و ئهنكسیمهندهر و ئهنكسیمان و هیراكلیت كه خه‌ڵكی ئه‌فسوس بووه، هه‌روه‌ها فیساگۆر كهلهساموس له‌دایكبووه، ئهكسینۆڤان كه ئه‌ویش دانیشتوی كۆڵوفۆن بووه، ئه‌و شوێنانه‌ش چه‌ند هه‌رێمێكی كۆڵۆنیاڵی بوون كه دهكهونههێڵی ته‌ماسه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵات، توێژه‌ره‌كانی هزروفهلسهفه له‌وبڕوایه‌دان جیهان بینی رۆژهه‌ڵاتی كۆن بارگاوی بووه به میتۆلۆژیا وتێزی ئه‌فسانه‌ئامێز، كاتێك هه‌ندێ له فهلسهفهكارانی یۆنانی سه‌ده‌كانی پێش زاین سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتیان كردووه یان به‌هۆی گه‌شته بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان پێوه‌ندییان گرتووه و یه‌كتریان دیتووه، توانیویانه به‌بیر و باوه‌ڕ و تێزهفیكرییهكانی رۆژهه‌ڵات ئاشناببن و به‌ره‌به‌ره پاڵفته‌ی بكه‌ن و هه‌وڵی ده‌رهاویشتنی بیروتێزه ئه‌فسانه‌ییه‌كان بده‌ن.
له‌ئه‌نجامدا ئهوبۆچوونانه له‌قاڵبی ئهقڵگرایی و لۆژیكانهدا له‌قاڵب بده‌ن، هه‌ندێك لهتوێژهرهكان پێداگری ده‌كه‌ن كه ریشوی فه‌لسه‌فه له‌وڵاتی میسری دێریندا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام دوای سه‌ردانی بیرمهندهیۆنانیهكان ئه‌و تێزانه گه‌یشتووه‌ته یۆنان و له‌وێ به‌ئاقارێكی پێشكه‌وتنخوازدا شرۆڤهكراون، گه‌وره فه‌لسه‌فه‌كاری یۆنان ئه‌فڵاتون سه‌ردانی وڵاتی میسری كردووه و دانی به‌گه‌وره‌یی و لێهاتوویی میسریهكانداناوه، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ندێك توێژه‌ر هه‌موو بیروڕاو سه‌رنجه‌كانی هزر و فه‌لسه‌فه بگه‌ڕیننه‌وه بۆ حیكمه‌تی میسریه دێرینه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌ش له‌رێگه‌ی كه‌سانی وه‌ك ئه‌فڵاتونه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌م پێیه یۆنانیه‌كان بیروفهلسهفهكهیان له‌میسری و رۆژهه‌ڵاتیه‌كان وه‌رگرتووه، رۆژئاواییه‌كانی سه‌رده‌می نوێش بیروفهلسهفهكهیان لهیۆنانیهكان وه‌رگرتووه و پاشان جارێكی دیكه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه فه‌لسه‌فه‌یان له‌یۆنان و سریانه‌كان وه‌رگرتووه و به‌م جۆره فه‌لسفه و حیكمه‌ت به‌درێژایی مێژوو له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژ رۆژئاواییه‌كاندا له‌رێگه‌ی پرۆسیسی وه‌رگێڕانه‌وه ده‌ست به‌ده‌ستی پێكراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بیری فه‌لسه‌فیانه‌ی میسری و رۆژهه‌ڵاتیه‌كان بده‌ین ده‌بینین بنه‌ماگه‌لێكی دیار و به‌رچاو هه‌یه كه ده‌بنه بونیاتی بیر و هزری مرۆڤانه له‌مه‌ڕ دیارده‌كانی جیهانی سروشتی و مه‌سه‌له‌گه‌لێكی وا له‌گۆڕێدایه كه تاكو ئهوهپهڕ میتافیزكیاین، میسریهكۆنهكان كۆشاون به‌ره‌نگاری دیارده‌ی مردن ببنه‌وه ئه‌وه‌تا جهستهگهلێكیان مۆمیاكردووه كه هێمایه بۆ نه‌مری مرۆڤ لانی كه‌م نه‌مری رۆح، ههڵهبهتهكاتێك میسرییه‌كان سه‌رنجیان داوه شتگێك له‌ناوده‌چن و به‌مردن كۆتاییان پێدێت و له‌به‌رچاو ون ده‌بن، كه‌وتونه‌ته بیری فه‌لسه‌فاندنی ئه‌و دیارده‌یه‌و گوتویانه نابێت مرۆڤێك به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه بۆ دواین جار كۆتایی پێ بێـت، ئه‌شێت ژیانێكی دیكه‌ش بژێت و له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی عادیلانه‌ش رابگیرێت تاكو سزا‌و پاداشتی چاكه‌و خراپه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.
میسرییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی رۆح و جه‌سته‌ش وێنایه‌كی روونیان هه‌بووه كه رۆح نه‌مره‌و هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی مردنیشهئهوه ته‌نها دابڕانێكه له‌نێوان رۆح و جه‌سته‌دا كه پێیان گووتوه (ئه‌لبا) و (ئه‌لكا) ئه‌لبا رۆح و نه‌فسی مرۆیهو ئه‌لكاش جهستهكهیهتی.
كاتێ مرۆڤ ده‌مرێت ئه‌وه ته‌نها رۆحه‌كه‌ی لێ جیاده‌بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته رۆح دوای جیابونه‌وه‌ی له‌جه‌سته به‌رده‌وام به‌شوێن جهستهكهوهیه له‌ساته‌وه‌ختی تایبه‌تیدا پێك ده‌گه‌نه‌وه و پرۆسیسی ژیانه‌وه ده‌ست پێده‌كات. 12
هه‌رئه‌م بۆچوونه‌ش له‌مه‌ڕ نه‌مری رۆح هانی داون كه‌بیری مۆمیاكردن به‌رجه‌سته‌بكه‌ن تاكو جه‌سته‌ش وه‌كو رۆح هه‌ر به‌نه‌مری بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت بیرۆكه‌ی داهێنانی ئههرامهكانیش ههرپهیوهندی به‌هزری نه‌مری هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دا بیروڕاگهلێكی میتافیزیكیانه سه‌ریان هه‌ڵدا كه بوون به بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین تێز و بیرۆكه‌ی زانستی و میتافیزیكی و لاهوتیزمانه، كه ده‌رئه‌نجام بیرۆكه‌ی هزرێكی مۆرالیزمانه (أخلاقی) سه‌ری هه‌ڵداوه كه پوخته‌كه‌ی هه‌رئه‌مه‌یه ده‌بێ مرۆ دادپه‌روه‌رانه ره‌فتاربكات و ره‌وشت و ئاكاری به‌رزبن و له‌یاساو نه‌ریت و كلتوره ره‌سه‌نه‌كان لانه‌دات.
هه‌ڵسوكه‌وتی زۆردارانه ئه‌ندام نه‌دات، هه‌روه‌ك ده‌بێ هیچ جۆرهتاوانێكی دژه مرۆڤیش نه‌كات، چونكه هه‌رجۆره تاوانێك ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سزادانی رۆح و جه‌سته، تاكو دواتر فیرعه‌ون (به‌تاح حهتب) نزیكه‌ی (2700) ساڵ پێش له‌زاین كه ده‌كاته بیست و شه‌ش سه‌ده پێش له‌ده‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه له‌لای یۆنانیه‌كان چه‌ندین ئامۆژگاری به‌پێزی كوڕه‌كه‌ی كردووه و هانی داوه پابه‌ندی ئاكاره به‌رزه‌كان بێت و خۆی فێری حیكمه‌ت و دانایی بكات و له‌به‌رده‌م ههرتهنگ و چهڵهمهیهكدا خۆڕابگرێت.
پێی گوتووه فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ زاڵبوونیهتی به‌سه‌ر ئاره‌زووه ده‌روونیه‌كاندا، هه‌رئه‌م بیرۆكه و وێنا‌و دیدگایانه له‌ئه‌نجامدا بوون به‌هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌زیله‌ت ئاكارو لای گه‌وره بیرمه‌ند و فهلسهفهكارهكانی یۆنانی دێرین.
فیرعه‌ون به‌تاح حهتب ئاكار جوانی و پله‌ی سیاسی پێكه‌وه گرێداوه، پێی وابووه پیاوی سیاسی پێویسته كه‌سێكی مۆرالیزمانهو ره‌وشت به‌رزبێ، داوێن پاك بێت شه‌ره‌فی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت، ئه‌خناتۆن نمونه‌یه‌كی تری خاوه‌ن بیر و هزره به‌رچاوه‌كانی میسری دێرینه كهلهسهدهی چوارده‌مینی پێش زاینی‌دا ژیاوه.
ئه‌و فیرعه‌ونه گه‌وره و فهلسهفهكاره ناسراوه‌ی میسری كۆن نێوی (ئه‌مین حهتب) بووه، كه دواتر ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ ئه‌خناتۆن كه به‌واتای یه‌زدان په‌رست هاتووه، ئه‌خناتۆن وه‌رگۆڕانێكی گه‌وره‌ی له‌بیر و هزری مرۆدا كردووه، كه گرنگترین ئه‌و وه‌رگۆڕانه له‌تێزی تاك په‌رستیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته پێش ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌خناتۆن حاڵه‌تی پلۆرالیزمیهت و فره‌خودای و فره‌ڕه‌هه‌ندی له‌په‌رستن و بیروباوه‌ڕدا بوونی هه‌بووه، چونكه دیاردهبهرچاوهكانی جیهانی سروشتی خواوه‌ند دانراون و په‌رستیش كراون، به‌ڵام ئه‌خناتۆن رای گه‌یاند كه‌ته‌نها یه‌ك یه‌زدانی باڵاده‌ست و شایان به په‌رستش هه‌یه،ئه‌و یه‌زدانه خولقێنه‌ری هه‌موو ئافه‌ریده‌كانی جیهانی سروشتییه ههربۆخۆیشی كاروباره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت.
لای ئه‌خناتۆن ئه‌و یه‌زدانه هێزێكی مه‌زنی وایهكه هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رزه‌مینی بهرایهڵهیهكی نه‌بینراوی خۆشویستن پێكه‌وه گرێدراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین هه‌ر جۆره وێك چونێك له‌نێوان بیروڕایه‌كانی ئه‌خناتۆن و ئاینهئاسمانیهكاندا هه‌یه له‌مه‌ڕ سیفه‌ته‌كانی یه‌زدان، چونكه لای ئه‌خناتۆن یه‌زدان له‌هه‌موو دیارده‌كانی جیهانی سروشتی جیاوازه و هیچ شتێكیش وه‌ك ئه‌و ناچێت.
ئه‌خناتۆن خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی پێشكهوتخوازانهی مۆرالیزمی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه، بیروبۆچوونه‌كانی بوون به‌سه‌ره‌تا و بنه‌مای هه‌ڵایسانی شۆڕشێكی رووناكیری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆسه‌رده‌می خۆی و دواتریش، چونكه بیروبۆچوونه‌كانی داهێنه‌رانه‌بوون، هه‌روه‌ك بێ پێشینه‌ش بوون.
بۆیه‌كه‌مجار بووه ئه‌قڵی مرۆڤ تاك یه‌زدانی بسه‌لمێنێت و دیارده‌كانی جیهانی سروشتی به‌یه‌زدان و باڵاده‌ست نه‌زانێت، ئه‌خناتۆن سسیتمی ده‌وڵه‌تی جیهانی و یاسای جیهانی سه‌راپاگیری كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا بهجیهانگرا ده‌ناسرێت راگه‌یاندووه، كهسستمگهلێكی پێشكه‌وتوخواز و هه‌ستیارن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رێگه‌ی ته‌كنیك و ده‌زگا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌خناتۆن هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی داوه، بهكۆتهی توێژه‌ره‌كانی هزر و فه‌لسه‌فه و ئاسه‌وار ناسه‌كان فهلسهفهكارانی یۆنانی له (تاڵیس) ه‌وه تاكو ده‌گاته فهلسهفهكارانی سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زاین سه‌ردانی مه‌مله‌كه‌تی میسریان كردووه و كه‌ڵكیان له‌زانسته جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته وه‌رگرتووه و كاتێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌قاڵبێكی زانستیانه‌دا داڕشتووه‌ته‌وه و رێكیان خستوه‌ته‌وه، وه‌ك لهنوسراوهكانی ئه‌م دواییه‌دا كه دۆزراونه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه هه‌ریه‌كێك لهتالیس و دیموكریت و فیساگۆر و ئه‌فلاتون سه‌ردانی شاری (ئه‌ون) ی میسریان كردووه، شاری (ئه‌ون) له‌وسه‌رده‌مه‌دا ناوه‌ندێكی رووناكبیری دیاربووه له‌وڵاتی میسردا، وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ری ئه‌مڕۆش پێشكه‌وتووتر بووه، كاهینه‌كانی په‌رستگا بت پهرستیهكان به‌ڕێوه‌یان بردووه، گرنگی زۆریان داوه‌به بابه‌ته‌كانی ماتماتیك و فیكر و فه‌لسه‌فه‌و رۆشنبیری گشتی و پزیشكی.
به‌پێی سه‌ربوردی مێژووی شارستانیه‌تی چین هاوكات بووه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی مسر، هه‌ریه‌ك لهكۆنفۆشیۆس و لاو به‌ناوبانگترین بیریاری مه‌مله‌كه‌تی چین بوون، وه‌ك چه‌ند خاوه‌ن بیر و توێژه‌رێكی مێژووی فه‌لسه‌فه ده‌ڵێن كۆنفۆشیۆس بیریارێكی گه‌وره بووه و كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی هه‌بووه، فهلسهفهكارانی یۆنانی دێرین سوكرات و ئه‌فڵاتۆن و ئه‌ره‌ستۆ سوودی زۆریان له‌دید و بۆ چوونه حیكمه‌ت ئامێزه‌كانی كۆنفۆشیوس بینیوه.
هه‌رچه‌نده كۆنفۆشیوس دووسه‌ده پێش ئه‌و فهلسهفهكارانه ژیاوه، كۆنفۆشیوس له‌نێوان ساڵه‌كانی (551 بۆ 479) پێش زاین ژیاوه، ناوهڕۆك و گه‌وهه‌ری بیروڕایه‌كانی زیاتر مۆرالیزمانه بوون و بانگه‌شه‌ن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و ته‌بایی و گیانی لێكبووردن و پێكه‌وه‌ژیان، كه دواتر و رێك دووسه‌ده دوای ئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ی كۆنفۆشیۆس ئه‌ره‌ستۆ له‌كتێبی (الاخلاق الی نیكوماخوس) بانگه‌شه‌ی كردووه.
سوكرات ده‌ڵێت : مرۆڤه‌كان به‌ده‌ر له‌هه‌ر جیاوازییه‌ك وه‌ك یه‌كن، مرۆڤ له‌بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی سروشتێكی چاكخوازانهیه، نه‌ك شه‌ڕه‌نگێزی، گووتوویه‌تی هه‌ڵه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه ئافهریدهیهكی شه‌ڕه‌نگێز و نه‌گریس و ئه‌هریمه‌ن سهیفهته.
ئه‌رستۆ كه له‌ژێر كاریگه‌ری دیدگاكانی كۆنفۆشیۆسدا ئه‌و كتێبه‌ی نوسیوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی ئه‌و سروشته چاكخوازییهی مرۆڤ بهئاوێتهبوونی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی خه‌ڵكه‌كان و له‌ژێر فشاری نه‌ریت و ئاكار و ره‌وشتی كۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ده‌بینی مرۆڤ پێكهاته‌یه‌كه له‌هه‌ردوو دوالیزمیه‌تی چاكه‌وخراپه، به‌ڵام وه‌ك كۆنفۆشیۆس گووتوویه‌تی سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ میان رهوییهو دۆزی توندڕۆ بوون دۆزێكی نه‌شازه و مرۆڤی توندڕۆ ئاژه‌ڵێكی دوڕوندهیه، مرۆڤی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا كاته‌كانی خۆی به‌فیڕۆنه‌دات و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتردا بێت،نابێ مرۆڤ بداته‌پاڵ گروپه ره‌شبین و نه‌زۆكه‌كان و ته‌نها لهرهخنهگرێك به‌ولاوه هیچی تر ئه‌نجام نه‌دات.
گه‌ره‌كه مرۆڤ هه‌واداری ئازادی و خوازیاری به‌ختیاری بێت بۆ مرۆڤایه‌تی له‌مه‌ڕ پاراستنی نه‌ریت و كلتوری نه‌ته‌وه‌یش، كۆنفۆشیۆس به‌پێویستی زانیوه هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌ركی تایبه‌ت و به‌رپرسیارێتیمان له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌و شتانه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ههرلهوڵاتی میسر و چین، به‌ڵكو له(بابل)یش بیرمه‌ند و خاوه‌ن هزر بوونی هه‌بووه، شارستانیه‌تی بابلی ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و بیرمه‌نده گه‌ورانه‌ی ئه‌و ده‌ورانه‌یه له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه نوێیه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا توانییان له‌رێگه‌ی پاشماوه و ئاسه‌واره دێرینه‌كانه‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنن كه له‌بابل شوێنی شارستانیه‌تێكی گه‌وره دیاره ئه‌و شارستانیه‌ته لهمیزۆپۆتامیاوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و هه‌رێمه، مێژووه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش له‌زاین، هاوڵاتیه‌كانی ئه‌و شارستانیه‌ته گرنگی زۆریان به‌مه‌سه‌له‌كانی رووناكبیری و مه‌عریفه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان داوه و به‌تایبه‌ت یاسا، ژماره و ماتماتیك و ئاسمان ناسین، كه به‌زانستی (فه‌له‌ك) ناوزه‌دكراوه، هه‌ڵبه‌ته هیچ گه‌ل و شارستانیه‌تێك وه‌ك بابلیه‌كان ده‌ستی باڵای نه‌بووه له‌زانستی فه‌له‌كدا، یۆنانیه‌كان دان به‌ئه‌و راستیه‌دا ده‌هنێن كه چه‌نده منه‌تباری بابلی یه‌كانن له‌ئاسمان ناسیدا، ئه‌ره‌ستۆ له‌كتێبی ( ئاسمان و جیهان) دا دان به‌كاریگه‌ری بابلییه‌كاندا ده‌نێت و خۆی به‌منه‌تباری ئه‌وان ده‌زانێت.
بابلییه‌كان له‌بواری تیوریستیدا شاره‌زایی باشیان هه‌بووه و دیدگاكانیان له‌مه‌ڕ بنه‌ڕه‌تی دروستبوونی جیهانی سروشتی و ماددی به‌وردی ئاڕاسته كردووه، بیرمه‌نده بابلییه‌كان گوتویانه پێش هه‌ر شتێك ئاو هه‌بووه واته ئاو یه‌كم بنه‌مای دروستبوونی جیهانی سروشتییه، میسرییه كۆنه‌كانیش بیروڕایه‌كی له‌م چه‌شنه‌یان هه‌بووه، خواوه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌و خواوه‌ند و هێزه باڵاده‌سته‌كانی دیكه‌ی ئافه‌ریده كردووه، هه‌رئه‌و خواوه‌نده خولقێنه‌ری مرۆڤ و ئه‌و دوای شته‌كانی تریشه، ئه‌م تیوره كه ئاماژه به‌ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی جیهانی سروشتی ده‌كات و ئاو به‌یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی دروستبوون ده‌زانێت.
له‌نێو هه‌موو ئه‌فسانه رۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، لێره‌وه گومانهكهمان به‌هێزتر ده‌بێت كه یۆنانیه‌كان ئه‌م ته‌رزه دیدگایه‌یان له‌ئه‌فسانه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان وه‌رگرتبێت، هه‌روه‌ك خاوه‌نی (الحیاه الیومیه فی بلاد بابل و اشور) ده‌ڵێت : به‌رز و بڵندترین تێكستی ئه‌ده‌بی ئه‌و تێكسته‌یه كه‌ده‌رباره‌ی دروستبوون نوسراوه‌ته‌وه، لهوتێكستهدا نوسراوه كه سه‌ره‌تا (كاوس) ده‌ریا هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئابسۆ كهئاوی شیرینه تهیامات كهبهمانا ئاوی شۆره، له‌وكاته‌دا ئاسمان ناوی نه‌بووه و هه‌ر دروستیش نه‌بووه، وه‌ك هه‌رشتێكی دیكه كه ناوی نه‌بووبێت ئاسمانیش هیچ ناوێكی نه‌بووه و ئافه‌ریده نه‌كراون، سه‌ره‌تا هه‌ردوو خواوه‌ند له (خمۆ) و له (خامۆ) په‌یدابوون ئه‌و دووه له‌دایك و بابێكی ره‌سه‌ن په‌یدابوون هه‌ر له‌ئه‌و دووه‌ش جیهانی سروشتی پێكهات هه‌ڵبه‌ته لهخمۆ و له خامۆ مه‌به‌ستی ئاسمان و زه‌مینه.
پاشان سێ كۆچكه‌ی خواوه‌نده‌كانی بابل په‌یدابوون و له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی جێگیربوون، ئه‌نلیل خواوه‌ندی ئاسمان و ئه‌یاش خواوه‌ندی ئاو ده‌ریا بووه له‌چیرۆكی خولقاندندا سیفه‌ته‌كانی مرۆڤ دراونه‌ته‌پاڵ خواوه‌نده‌كان، مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه هه‌قه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ناوه‌كان هه‌ندێكیان مۆركی له‌هجه‌ی هه‌ورامییان بهئاشكراپێوه دیاره، هه‌ربۆیه ئه‌و بۆ چوونه به‌دوور نازانرێت كه بابلییه‌كان له‌باكوره‌وه شۆڕببونهوه بۆ باشور و بابلییه‌كان له‌هه‌ورامانه‌وه چوونه‌ته ئه‌وێ و ئهوشارستانیهته گه‌وره و گرانه‌یان دروستكردووه.
جیهانبینی فه‌لسه‌فی
له‌دێرزه‌مانه‌وه هه‌ندێك له‌دیارده‌كانی جیهانی سروشتی سه‌رنجی مرۆڤیان راكێشاوه، بۆیه هه‌ر له‌وقۆناغه به‌راییه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه مرۆڤ له‌خه‌یاڵدانی خۆیدا وێناگه‌لێكی هه‌مه چه‌شنه‌ی بۆ ئه‌و دیاردانه گه‌ڵاڵه كردووه و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان رای خۆی ده‌رباره‌یان داوه، سه‌ره‌تا مرۆڤ بێ سنور له‌به‌رده‌م دیارده‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌سته‌وسان بووه، بۆیه به‌درێژایی مێژوو له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدابووه كه قه‌ره‌بوی ئه‌و دهستهوسانیهی خۆی بكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر دیاردهسروشتیهكانی وه‌ك هه‌وره بروسكه و لافاو و گه‌رده‌لول و زریان و بوركان و زه‌مین له‌رزین .... هتد.
هه‌ڵبه‌ته به‌جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌روونیانه‌و خه‌یاڵی یۆتۆپیایانه، هه‌روه‌ك مێژووی دێرینی مرۆڤایه‌تی ئاماژه گه‌لێك ده‌كه‌ن به‌په‌رستنی دیارده سروشتیه‌كان له‌لایه‌ن مروۆڤهوه، ئه‌مه‌ش دووجۆر لێكدانه‌وه‌ی بۆكراوه، جۆرێك فاكته‌ری ئه‌و په‌رستشه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ترس و تۆقینی مرۆڤ له‌ودیارده ترسناكانه كه‌ناویان هاتووه، جۆرێكی دیكه‌ش بهسهرسامبوون، راڤه‌ی ده‌كه‌ن به‌وێنه په‌رستنی مانگ و رۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رسام بوونی مرۆڤ له‌و دیارده گه‌ردوونیانه، هه‌رچه‌نده ئه‌وڕایه به‌هێز تره كه‌گوایه هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه ئه‌وشتانه داكۆكی و به‌رگری له‌مرۆڤ بكه‌ن و بیپارێزن له‌هه‌رجۆره ناخۆشی و پێشهاتێك، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو بۆ چوونه تیوریستهكراون و ئێستا وه‌ك دوو تیوری جیاواز ته‌ماشا ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌میشه جۆر و شێوازی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و دیارده سروشتیه‌كان كهلهسهردهمه دێرینه‌كان وه‌ك خودان دێنه‌ئه‌ژمار و مرۆڤ دستی نزاكردنیان بۆ هه‌ڵبڕیون، به‌ڵام ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندی و په‌رستشه شێوازی پێوه‌ندی ناوكۆمهڵگهیان پێوه‌دیاره، مرۆڤی سه‌ره‌تایی وێنه‌ی دیارده به‌رچاوه‌كانی جیهانی سروشتی وه‌ك گیاندار و خاوه‌ن هێز و هه‌ڵگری گیانی سۆزداری و خه‌شم و قین له‌نێو زه‌ین و خه‌یاڵدانی خۆیدا كێشاوه و هه‌رهه‌مان سیفه‌ته‌كانی مرۆڤیشیان بهسهردابڕیون و به‌كاریان هێناوه، واته ده‌بینی خواوه‌نده‌كان كه دیارده‌كانی جیهانی سروشتین ده‌مامكی مرۆڤیان پۆشیوه، ئاره‌زوویان هه‌یه منداڵیان ده‌بێ، توڕه‌ده‌بن داكۆكی ده‌كه‌ن، ده‌جه‌نگن سه‌رده‌كه‌ون و ده‌به‌زن وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا بابلییه‌كان پێیان وا بووه كاتێك هێشتا ئاسمان ناوی نه‌بووه لهخمۆ و لهخامۆ له‌دایك و بابێك له‌دایك ده‌بن، له‌و دووه‌ش سێ فه‌رزند دێنه دونیا لهئهوانیشهوه نه‌وه‌ی دیكه به‌رهه‌م دێن، وه‌ك ئاسمانه‌كان و زه‌مین و هه‌مو دیارده‌كانی جیهانی سروشتی.
مرۆڤی هه‌ربه‌م جۆره هاتووه، سه‌ره‌تا ئاده‌م و حه‌وا و دواتر نه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یدابوون، سروشتی ماددی كهساندن كراوه و بهرهنێوی یه‌زدانیان له‌دیارده‌كان ناوه و پهرستگاشیان بۆ دروستكردوون و له‌ئه‌نجامدان ههرخێڵ و هۆزێك خواوه‌ندێكی خۆی هه‌بووه، مرۆڤ له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئایینی خۆی هه‌بووه، دین له‌سه‌ره‌تاوه بریتی بووه له‌ئاگایی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌جیهانی سروشتی و ده‌وروبه‌ری خۆی، دیدگا و وێناكردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ هه‌رچه‌نده بێ كه‌م و كورتیش نه‌بووه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره مرۆڤ گه‌شه‌ی كردووه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ دیارده سروشتییه‌كان زانستانه‌تر بووه، هه‌رچه‌نده جیهانبینی مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا ره‌نگی جیهانبینی یۆتۆبیایی و ئاینی بووبێت، به‌ڵام ئه‌و جیهانبینییه‌ی مرۆڤ له‌ئاستێكدا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو گۆڕانی چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه تاكو دواتریش هه‌موو ئه‌و تێز و تیوریستانهی وه‌ك هزرگه‌لێكی لۆژیكانه فۆرمهلهكردووه و زانست و لقه‌كانی مه‌عریفه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه.
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا پرسهمیتافیزیكاییهكان هه‌ر به‌رده‌وامن و به‌فۆڕمی جیاجیا به‌به‌رده‌وامی خۆیان ده‌نوێنن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌م پرسه‌كان و هه‌م وهڵامهكانیش ده‌كه‌ونه‌ژێر ته‌وژمی ئه‌و گه‌شه‌كردن و پێشڤه‌چوونه‌ی مرۆڤه‌وه، ههرسهردهم و ساته‌وه‌ختێكیش پرسیار و وه‌ڵامی خۆی هه‌یه، مرۆڤ هه‌رگیز له‌بیر و تێزه میتافیزیكاییهكان دانابڕێت، به‌م مانایه ده‌ڵێن فه‌لسه‌فه‌كردن به‌شێكه له‌سروشتی مرۆڤ و هه‌ربه‌م ته‌رزه بیر و هزرانه‌ش له‌ئاژه‌ڵ جیاده‌بێته‌وه، بیری فه‌لسه‌فی دیارده‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی ههمهكیهو پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی ژیانه، ئیدی گرفته‌كه ئه‌وه‌یه هیچ كه‌س به‌ته‌واوی نازانێت فه‌لسه‌فه‌كردن له‌كه‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و پرس و ئهشكاله دێرینانه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌كاران وروژاندویانه تائه‌مڕۆش هه‌ر وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئهشكالهكان گۆڕانێكی وایان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، كه‌واته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێكه له‌هه‌ڵوێستی گشتی و به‌نێو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا قووڵ بووه‌ته‌وه، بیرمه‌ند و فه‌لسه‌فه‌كار له‌زه‌مان و زه‌مینی خۆی دانابڕێت و له‌پێوه‌ندی به‌مێژووی فه‌لسه‌فه و زانستیش دانابڕێت، پرس و گرفته میتافیزیكایی و فهلسهفهییهكان په‌یوه‌ستن به‌خودی فهلسهفهكارهوه، لای فهلسهفهكارانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و ژماره‌یه‌ك لهفهلسهفهكارانی هاوچه‌رخ گرفته فه‌لسه‌فییه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كن و ههرفهلسهفهكارێك وه‌ڵامێكی دیاری خۆی هه‌یه، چه‌ند فه‌لسه‌فه‌كارێكی دیكه‌ش وێنایه‌كی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و پێیان وایه ههرسهردهمێك جۆره گرفتێكی فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی كه پرسیاره‌كه ده‌وروژێنێ لهجوغزی سه‌رده‌م و رێبازه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی خۆی ده‌رناچێت، له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه و كلتوری خۆی تێناپه‌ڕێت، بۆیه نهپرسهكان و نه‌گرفته فهلسهفهیهكان له‌هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كاندا چون یه‌ك نین، ههرسهردهمێك گرفت و پرسیاری فه‌لسه‌فیانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ك چه‌ندین گرفتی فه‌لسه‌فی دێن و به‌سه‌رده‌چن و چه‌ندینی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجامی فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی زانست و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنی مرۆڤ له‌هه‌موو مه‌یدانه جیاجیاكاندا.13
وه‌ك هه‌ندێك لهفهلسهفهكاران له‌كۆتایی سه‌ده‌ی 19 دا له‌گه‌ڵ كۆلینگۆد و ژۆن لویس ده‌ڵێن: هه‌ریه‌ك لهئهفڵاتون و ئه‌ره‌ستۆ ئهبیهۆرییهكان و رهواقیهكان و ئهسكۆلارییهكان (فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) و لایه‌نگرانی دیكارت ئه‌وانه هه‌موویان هه‌مان پرسیاریان له‌خۆیان كردووه، به‌ڵام لهوهڵامدانهوهكاندا لێك جیاوازن، واته لای فهلسهفهكارانی پێشه‌وه پرسه‌كان هه‌میشه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كان دههگۆڕێن، لایه‌نگرانی تیوری مێژوویش كه دژبه ئه‌و بۆ چوونه‌ی پێشه‌وه‌ن پێیان وایهمێژووی فه‌لسه‌فه مێژووی گرفتێكه كهبهردهوام ده‌گۆڕێت و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌ر له‌گۆڕانی به‌رده‌وامدایه به‌پێی گۆته‌ی ژۆن لویس، به‌ڵام لای هیگڵ مه‌سه‌له‌كه به‌جۆرێكی دیكه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهرێچكهو رێبازه‌كانی فه‌لسه‌فه ره‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی مێژوون.
لای هیگڵ گۆڕانێك نییه كه له‌سه‌ربنه‌مای راست و هه‌ڵه بونیات نرابێت و مێژوویه‌ك مێژوویه‌كی دیكه‌ی پێش خۆی ره‌تبكاته‌وه و گۆڕان بكات، به‌ڵكو هه‌ر رێبازێكی فیكری و فه‌لسه‌فی نواندنی ساته‌وه‌ختێكی پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی فیكر یان رۆحه یان وه‌ك هه‌ندێ جار ده‌ڵێت ره‌ها بوون (المگلق) ه.
لای هیگڵ نهمێژوویهك، مێژوویه‌ك ره‌تبكاته‌وه، نهفهلسهفهیهكیش بیر‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پێش خۆی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه بیڵێین ئه‌وه‌یه مێژووی فه‌لسه‌فه له‌روانگه‌ی گه‌شه‌و پێشڤه‌چوونه‌وه گه‌شه‌ی زۆری كردووه، به‌رده‌وامیشه لهپێچهڤهچووندا بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دیدگایه‌كی راست و دروستتر و گونجاوتر له‌گه‌ڵ لۆژیكی راسته‌قینه‌ی شته‌كان، فه‌لسه‌فه به‌درێژایی مێژوو زۆرشتی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، چ له‌سه‌ر ئاستی ئهپستمۆلۆژیاو چ له‌سه‌ر ئاستی پێڕه و پڕۆگرام.
رێشنباخ ئاماژه‌ی بهئهوهكردووه كه ئاشكراكردنی پرسه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی فه‌لسه‌فه خۆی له‌خۆیدا به‌شداریكردنێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له پێشكه‌وتنی ئه‌قڵدا، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌پرس و گرفته فه‌لسه‌فیه‌كان له‌م دوا دواییه‌شدا دراونه‌ته‌وه، له‌وانه گرفته ماتماتیكیه‌كان، پرسه‌كان سه‌ره‌تا وروژێنراون پاشان دارێژراون و دێرتر وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ركراون، پرسه‌كان له‌سه‌ره‌تادا به‌شێوازی سه‌رسامبوون وروژێنراون و هه‌ندێ جار به‌شێوه‌یه‌كی ساكارانهش بووه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا له‌قاڵبێكی فه‌لسه‌فیانه‌دا دارێژراون به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی له‌مه‌ڕ هه‌بوون و یه‌زدان و تیوره‌كانی ئهپستمۆلۆژیاو سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه به‌گشتی. 14
(د. فوئاد زه‌كه‌ریا) 15 ده‌ڵێت : پێشكه‌وتنی فه‌لسه‌فیانه ته‌نها له‌ده‌رخستنی راستیه نوێیه‌كاندا خۆی نابینێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌تیشك ده‌خاته‌سه‌ر راستیه زانراوه‌كانی پێشتر، چونكه توانای فه‌لسه‌فه لهئهوهدانییه كه داهێنان و تازه‌گه‌ری به‌رجه‌سته‌بكات ئه‌وه‌نده‌ی كه كار له‌سه‌ر خوركردنهوه و شیته‌ڵكردن و راڤه و لێحاڵیبوون ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مه دێرین و ناوه‌نده بیری فه‌لسه‌فیانه هه‌ڵه‌ی له‌شتێكدا كردبێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌كه له‌ئه‌وه‌دا كراوه كهراستهقینه بنه‌ڕه‌تیه‌كه به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ ده‌رك پێنه‌كراوه به‌جۆرێ پێشتر وازنراوه كه بیر و هزر به‌ته‌نیا ده‌توانێت به‌تواناكانی خۆی شتێكی نوێ بزانێت، پێشتر واده‌زانرا كه ئه‌قڵی مرۆڤ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێبدرێت كاربكات ئه‌وا به‌ته‌نیا ده‌توانێت زانیاری ته‌واو لهمهڕجیهان ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سه‌رده‌مه دێرینانه وای كرد ئه‌قڵ بێته‌وه سه‌رخۆی و فه‌لسه‌فه سنوره‌كانی خۆی بزانێت و ئه‌رك و سروشتی راسته‌قینه‌ی خۆی پێ بزانێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه تیشك خستنه‌سه‌ر دیارده‌كانی جیهان كه‌هه‌ن یان له ئه‌ودوای سه‌رچاوه هه‌مه جۆره‌كانی ئه‌زمونی مرۆڤه‌وه فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ركراون.
عه‌قڵ روناكی ده‌خاته سه‌ر راستی و دروستی شته‌كان كه به رێگه‌ی هه‌سته‌كان و به ئه‌زموون به‌ده‌ست هاتوون، ئیدی لهوساتهوهختهوه كه ئه‌قڵی مرۆڤ ده‌ركی به‌ئه‌وه كردووه له‌سنوری خۆیدا ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجامبدات، زه‌ینی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره ئیش بكات كه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵسه‌نگێنێ به‌پێی توانای به‌سه‌ر راڤه‌كردنی مه‌وداو لایه‌نه‌كانی ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤدا و تیشك بخاته‌سه‌ر لایه‌نه جیاجیاكانی چالاكیه‌كانی مرۆڤ، به‌م جۆره ده‌بینی فه‌لسه‌فه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا پرسیاره‌كانی خۆی ئاراسته‌كردووه، گرفته‌كانی خۆی سنور به‌ندكردووه به‌پێی گونجانی له‌گه‌ڵ دۆزی سه‌رده‌مه‌كه، ئیتر وه‌ڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ئه‌وه له‌راستیدا ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی سهردهمهكهنییه، رێچكه‌ی ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كه و داڕشتنی واته شێوازی سه‌رنج لێدان و تێڕامانی حه‌قیه‌قه‌ته ناسراوه‌كانی پێشتر ئه‌مه گیانی فه‌لسه‌فه دیاری ده‌كات و شیاوبوون و لێهاتووی سه‌رده‌مه‌كه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌شێت تاكهپرس و گرفتێك به‌درێژای سه‌رده‌م و زه‌مانه درێژای هه‌بێت و هه‌رهه‌مان پرس و گرفت بێ، به‌ڵام شێوازی پرسیاره‌كه‌و وروژاندنی گرفته‌كه، هه‌روه‌ها وێناكردن و تێڕامانی كه‌سه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی له‌سه‌ر ده‌مێكه‌وه بۆسه‌ر ده‌مێكی دیكه جیاواز بێت.
ئه‌م جیاواز بوونه‌ش بۆخۆی ده‌بێته سیما‌و مۆركی هه‌ر سه‌رده‌مێك به‌جیا له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێش خۆی، ههرسهردهمێكیش شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌بیری فهلسهفیانهداو ئه‌و بیر و فه‌لسه‌فانه‌ش چاره‌سه‌رنین بۆ گرفته‌كان، به‌ڵكو له‌راستیدا چوارچێوه‌یه‌كه بۆ داڕشتنی بیر و هزر و هه‌رله‌وێشه‌وه ده‌توانین سیما و نیشانه‌كانی ههرسهدهمێك دیاری و ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌وێنه له‌سه‌رده‌می یۆنانی دێرین و هه‌رله (سوكرات) ه‌وه بیری ئامانج (الفائیه) و بیری چاكه‌ی باڵا (الخیر اڵاقصی) ئه‌وانه ته‌وه‌ره‌كانی بیری فه‌لسه‌فی بوون، ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه به‌زه‌ینی فهلسهفهكاردا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵكو ته‌نیا قاڵبێك بووه كه گرفته‌كه‌ی تێدا داڕێژراوه و ئاماژه‌یه‌ك بووه بۆ شێواز و رێبازی فه‌لسه‌فه‌كار بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گرفته‌كان و چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی.
له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌تدا مانا‌و چه‌مكه‌كانی تاوانباربوون (الخگیئه) و رزگاربوون و به‌زه‌یی یه‌زدانی و مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌قڵ و نه‌قڵ و حیكمه‌ت و شه‌ریعه‌تیش له‌سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا ئه‌وانه فهلسهفهكاریان هانداوه كه بكه‌وێته خولیای بیركردنه‌وه و تاوتوێ كردن، هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه به‌شێوازێكی نوێتر گرفت و پرسیاره‌كان داڕێژراونه‌ته‌وه، راسته‌قینه‌كان به‌بارێكدا ئاراسته‌كراون كه پێشتر به‌و جۆره نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵام و چاره‌سه‌ره‌كانیش له‌ژێر ته‌وژمی سه‌رده‌مدا به‌رجه‌سته‌بوون و له‌سه‌رده‌می (دیكارت) یشدا گرفته‌كان له‌مه‌ودای خود‌و بابه‌ته‌وه (الژات و الموچوع) داڕێژراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌كانی دوالیزمیه‌تی بیر و ئه‌زموونه دیار و نادیاره‌كانیش له به‌رچاوگیراون، فه‌لسه‌فه بووه به جۆرێك لهئاوازهكانی مۆزیكی سه‌رده‌مه‌كه‌و له‌سه‌ر ریتمه‌كانی باوی شوێن كاته‌كه فهراههمبووه.16
ئه‌وه وه‌همه‌ش كه پرس و وه‌ڵامه فه‌لسه‌فیه‌كان گه‌شه‌كردن و پێشڤه‌چوون به‌خۆوه نابینن له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه گه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌و بیر‌و مه‌زهه‌به فه‌لسه‌فیه‌كان بهراستههێلێكدا ناڕۆن و به‌رده‌وام لهههڵكشاندا نین وه‌ك زانست. 17
بیر و هزریش هه‌ندێجار توشی شكست بوون و هه‌ستانه‌وه ده‌بێ و ده‌كه‌وێته‌ژێر فشار و دۆزه كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كان و برژه‌وه‌ندی رۆڵی نێگه‌تیڤی تێدا ده‌بینێت، ئه‌مه جگهلهكاریگهرییهكانی ئاگاییه هه‌مه چه‌شنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئایین و سیاسه‌ت و كلتوره هه‌مه‌جۆره‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا فه‌لسه‌فه‌و رێبازه فه‌لسه‌فیه‌كان هه‌ربه‌رده‌وامن و تێز و هزره راست و هه‌ڵه‌كان، به‌نێو مێژوودا درێژده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ر رێباز و تێز و تیورێكی نوێ‌دا رێبازه كۆنه‌كانیش دێنه‌وه سرباس و توێژینه‌وه.
نابێ به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌مان له‌ناسینی حه‌قیقه‌ته‌كان ئه‌ودوای ههنجهتهكانی بیروهزری مرۆیی كهزهمانه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه له‌بیر خۆمانیان ببه‌ینه‌وه، سه‌رنج بده فه‌لسه‌فه‌ش وه‌ك كۆمهڵگهوایه هه‌رچۆن كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌مه‌چه‌شن و له‌شوێنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوو له‌شوێنێك ده‌ره‌به‌گی و له‌شوێنێكی دیكه پیشه‌سازی و.هتد بوونی هه‌یه فهلسهفهكانیش ههربهوجۆرهن، زانستیش وایه تائێسته‌ش پزیشكی میللی و دا‌و ده‌رمانه میللییه‌كان له‌زۆر جێگای دونیا هه‌یه، به‌هه‌رحاڵ هه‌ریه‌ك له فه‌لسه‌فه و زانست هاوكاتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان له‌و پرۆسه‌یه‌شدا راستی و تێزه ئه‌قڵانی و زانستیه‌كان جێگیر ده‌بن و مه‌سه‌له یۆتۆبیایی و ئه‌فسانه ئامێزهكانیش ته‌نها وه‌ك مۆرك و سیمای سه‌رده‌مه‌كانیان له‌دوتوێی مێژوودا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌نێوناچن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیدی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت.
ئێمه له‌وبڕوایه‌داین مرۆڤ هه‌رچۆن له‌هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌دا پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ربه‌وجۆره‌ش رۆژ به‌رۆژ به‌رده‌وام له‌تێگه‌یشتنی قوڵتر و باشتری شوێنی خۆی ده‌گات له‌م جیهانه‌دا، مه‌عریفه پرۆسه‌یه‌كی رێژه‌ییه له‌هه‌موو ساتێك‌دا، به‌ڵام هه‌رگیز له‌سه‌ر خاڵێك راناوه‌ستێت و كۆتایی پێ بێت، فهلسهفهكانیش كۆششی تاكه‌كه‌سن و به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه و به‌شێوازی نوێ و له‌فۆڕمی نوێداو مۆدێرنانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێ جاریش ده‌بینی بیروهزری نوێگه‌ریش سهرههڵدهداو پرسیارگه‌لێك دێنه‌ئاراوه كه‌پێشتر ئاراسته‌كراون، هه‌روه‌ك كیبهر كیجۆر و شۆپهنهاوهر و كه‌سانی دیكه ده‌ڵێن.
شهنگسی باشی مرۆڤایه‌تیش له‌وه‌دایه كه‌ژیان رێ ده‌كات و ناوه‌به‌ناوه‌ش ئومێد به‌تواناكانی ئه‌قڵ و بابه‌تی بوونی جیهان و پێوه‌ندی تاك به‌مێژووه‌وه رووناكیمان پێده‌به‌خشێت، چونكه وه‌ك ده‌بینی ناوه‌به‌ناوه شه‌پۆلێكی بێ ئامانی گومانگرایی رووی زه‌وی داده‌پۆشێت و خه‌ڵكی بڕوایان به‌هیچ شتێكی مهعقوڵانه نامێنێ به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵی سیاسی و ته‌وژمی جه‌نگ و جیدالی نێو نه‌وه‌كان، به‌ڵام دوای شه‌پۆلی گومانگرایی متمانه بوون و بڕوابوون به‌تواناكانی فه‌لسه‌فه‌و زانست و ئه‌قڵی مرۆڤ هه‌موو ئه‌و تهمو مژانه راده‌ماڵێت و تروسكایی ده‌خاته‌نێو دڵه‌كانمانه‌وه و دیسان به‌رده‌وام ده‌بین له‌پرۆسه‌ی پێشكه‌وتن و به‌ره‌و ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا پرسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌مدا به‌رده‌وامن و له‌گه‌ڵ ههرههنگاونانێكی به‌ره‌و پێشهوهچووندا تێگه‌یشتنی باشتر و وه‌ڵامی دروستتر و بڕوابوونیش به‌ئه‌قڵ و زانست بته‌وتر ده‌بێت.
ئێمه‌ش له‌سه‌رده‌می گهشهكردنداین ئه‌مڕ له‌هه‌ركاتێكی تر زیاتر پێویستمان بهفهلسهفهیه، فه‌لسه‌فه یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و دونیابینی و پێداویستیه‌كانمان گونجاوبێت و له‌گه‌ڵ داخوازییه ههمهچهشنهكانمان وێك بێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا تیوره‌كان و فه‌لسه‌فه‌كردن به‌س نییه، بۆ دابینكردنی خواسته‌كانمان، چونكه ئه‌وه هه‌ر وه‌ك گۆته ده‌ڵێت : كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی تیورییانه بیربكاته‌وه و هیچ كارێكی له‌ده‌ست نه‌یه‌ت هه‌روه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه گیانێكی شه‌ڕه‌نگێزی هه‌بێت و لهدهشتاییهكدابێ كه‌هیچ جۆره خۆراكێكی لێ نه‌بێت، به‌ڵام له‌چوار ده‌وریدا سه‌وزایی و شینایهكی ته‌ڕوپاراوی لێ بێت، گۆته مه‌به‌ستی له‌ئه‌وه‌یه كه نابێ مرۆڤ ههرباری سه‌رنج ده‌ربڕێت و ته‌نها كه‌سێكی تیوریستی بێت و لهوبواری پراكتیزیدا هیچ نه‌كات.
به‌ڵكو ده‌بێ هه‌م تیور و وێناكردن و هه‌میشه پراكتیزه‌كردن و ئه‌زموونكردن لهگۆڕێدابن و به‌مجۆره‌ش مرۆڤایه‌تی پێشده‌كه‌وێت و گه‌شه‌ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی به‌دبه‌خت ئه‌وه‌یه قسه‌كردنی له‌كاركردن زیاتر و زۆر بێت.
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت پشت به‌ستن بهمهوداو بواره‌كانی تیوریستی و بیركردنه‌وه بهدهرلهپراكتیزهكردن واده‌كات كۆمه‌ڵگه له‌نێو دونیایه‌كی پڕلهخهیاڵ و یۆتۆپیایدا قفڵ و قه‌تیس بكات، هه‌روه‌ك دبینین فه‌لسه‌فه ئایدیاییهكان به‌مجۆره‌ن و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ خزمه‌تی ژیان و مرۆڤایه‌تی نه‌ناوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گرنگی دان بهفهلسهقه پراكتیزمیهكان و پشتگوێ خستنی مه‌سه‌له‌ی تیوری و فیكرییه‌كان واده‌كات ئهقڵانیزمییهت به‌كه‌وێته په‌راوێز و دژایه‌تیش بكرێت هه‌روه‌ك له‌نێو چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالی كۆن و نوێ‌دا به‌دیارده‌كه‌وێت جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆمان و دههڵێن هه‌ندێك له‌مێژوو نوسه‌كانی فه‌لسه‌فه ئاماژه به‌ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌رهه‌ڵدانی بیری فه‌لسه‌فیانه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان چه‌ند راڤهیهكیان كردووه كه‌وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ره‌نگبێ فاكته‌ری فه‌لسه‌فه‌كردن بێ، به‌ڵام پێده‌چێت ههرهۆكاربن نه‌ك لێكدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی فه‌لسه‌فه‌كردن و به‌چ شێوازێك مرۆڤ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ناوه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ولیه‌م جیمس له‌كتێبی ( بعچ مشكلات الفلسفه) .18
ده‌ڵێ شۆپهنهاوهر بنه‌ڕه‌تی فه‌لسه‌فه‌كردن ده‌گێڕێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌بوونی خۆی و جیهان، به‌پێی بۆچوونی شۆپهنهاوهر جگه له‌مرۆڤ هیچ ئافهریدهیهكی دیكه پرسیار له‌بوونی خۆی نه‌كات، چۆن هاتووه و كێ ئافه‌ریده‌ی كردووه، مرۆڤ كاتێ له‌خۆی تێده‌گات یه‌كسه‌ر دان به‌بوونی خۆیدا ده‌نێ به‌جۆرێك هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵنه‌گرێت، ههربهئهوهشهوه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌ئاگابوونیدا پرسیاری دیكه‌ش ده‌كات و ده‌گاته مه‌سه‌له میتافیزیكاییهكانیش، هه‌رئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌كاتی خۆی (ئه‌ره‌ستۆ) بڵێت : مرۆڤ ئێستاش و هه‌میشه‌ش هه‌وڵی فه‌لسه‌فه‌كردن ده‌دات به‌هۆی سه‌ر سامبوونی به‌شته‌كان، دیاره تاكو مرۆڤ ئاستی ئاگایی نزمبێت پرسیاری كه‌متریش ده‌كات له‌مه‌ڕ بوون (الوجود) به‌ڵام كاتێك وشیارتر ده‌بێت خۆی له‌گرفتی ئاڵۆزتر تێههڵدهقورتێنێ، ولیه‌م جێس ده‌ڵێ هه‌رهێنده به‌سه مرۆڤ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ته‌نێ بیر له‌بوونی خۆی و شێوه‌ی جه‌سته‌كه‌ی بكاته‌وه.
كه ئه‌وكاته به‌ره‌به‌ره لهههرئهندامێكی گچكه‌ی خۆی سه‌ری سوڕده‌مێنێ و تووشی شۆك ده‌بێت: ئیبن سنیاش ده‌ڵێ: ئێمه‌كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار شتێك ده‌بینین یه‌كسه‌ر تووشی سه‌رسوڕمان دبین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌مووشتێك له‌م دونیایه‌دا جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێمه له‌گه‌ڵیان راهاتوین. 19
چه‌ند بۆ چوونێك هه‌یه یان ساناتر و دروستتر چه‌ند لێكدانه‌وه و راڤه‌كارییه‌ك هه‌یه كه ئاماژه‌ن به بنه‌ڕه‌تی فه‌لسه‌فه‌كردن:
1. شڵه‌ژان و توشبوونی شۆك له‌دیارده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان كه ده‌بنه‌مایه‌ی ترس و تۆقاندنی مرۆڤ وه‌ك ئه‌فڵاتون ده‌ڵێت : سه‌رسامبوون به‌جوانی و گه‌وره‌یی و بێ وێنه‌ییان وه‌ك ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێت: ئه‌م دووه واته چ شڵه‌ژان و ترس و تۆقین یان پێ سه‌رسامبوون وایان كردووه‌كه مرۆڤ فهلسهفهبكات، چونكه هانی ده‌ده‌ن.
2. گومانكردن كاتێك مرۆڤ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌سته‌كانی ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه و ئه‌قڵ له‌زۆر باردا راستی ناپێكێت و ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌ده‌وروبه‌ر و شوێن كه‌وتنی كه‌سانی تره‌وه وه‌ری گرتووه، بناغه‌یه‌كی جێگیریان نییه، بۆیه مرۆڤ تووشی حاڵه‌تی دوودڵی و گۆمانكردن ده‌بێ و هه‌وڵده‌دات كه‌راستی ده‌ستبكه‌وێت، كه‌سێكی وه‌ك غه‌زالی له‌دونیای ئیسلام و دیكارت له‌رۆژئاوا بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت له‌گومانه‌وه هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه. 20
3. ئهبیكێت ی ره‌واقی وای ده‌بینێت كه بناغه‌ی فه‌لسه‌فه بینی لاوازی و بێتوانایی خۆمانه، نیازی له‌ئه‌وه‌یه كه به‌ئاگابوونمان و تێگه‌یشتنمان لهدۆخوباری تایبه‌تی خۆمان و مه‌سه‌له‌گه‌لێكی وه‌ك مه‌رگ و نه‌خۆشی و ئازار و تێكۆشانمان بۆ ژیان و پێملبوون بۆ رێكه‌وت..... هتد ئه‌وانه هه‌موو فاكته‌رن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین پرس و ئه‌شكال و پاشان فه‌لسه‌فه‌كردن.21
4. یاسبهزر پێی وایه ئه‌وسێ فاكته‌ر و هانده‌ره‌ی پێشه‌وه به‌س نین بۆ فه‌لسه‌فه‌كردن له‌سه‌رده‌می ئێستادا، یاسبه‌رز ده‌ڵێ: فه‌لسه‌فه لهسهربنهماكانی شڵه‌ژان و گومانكردن و ئه‌زموونی بارودۆخه‌كانی ژیان وه‌ستاوه‌ته‌وه، كهلهكۆتاییدا ده‌بینی ئیرادخواستی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه گونجان له‌نێوان مرۆڤدا به‌رجه‌سته ده‌كات و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات كه بگاته ده‌ست ئه‌وانی تر‌و هه‌موان پێكه‌وه تیادابهشداربن.
هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ هه‌مووانه و ده‌بێ هه‌موانیش گوێبیستی بن، هه‌ڵه‌به‌ته له‌رێگه‌ی پێكه‌وه گونجاون و هه‌ماهه‌نگی و لێك حاڵی بوونه‌وه مرۆڤ له ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی فه‌لسه‌فه تێدگات، بێگومان لهدهرئجامدا هه‌موو ئامانجه‌كانی دیكه له ههموولقهكانی مه‌عریفه هه‌ر تێگه‌یشتنه له‌بوون (الوجود) تاكو به‌رده‌وام بوون له‌پێكه‌وه گونجان و پێوه‌ندی گرتنی سه‌رانسه‌ری له‌جیهاندا به‌رجه‌سته نه‌بێت، فهلسهفهكردنی دروست نابێ هه‌روه‌ك به‌بێ فهلسهفهكردنێكی راست و دروست ئه‌و بهردهوامبوونهش له‌پێكه‌وه هه‌ڵكردن و لێك تێگهیشتنهكارێكی یه‌كجار مه‌حاڵه.
لێكدانه‌وه‌كانی پێشه‌وه لهفهلسهفهكارێكهوه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت به‌وێنه گومان لای پێشه‌وا غه‌زالی مه‌رجی یه‌كه‌مه بۆ سه‌رنجدان و دورستبوونی دیدگا له‌لای مرۆڤ، به‌ڵام دیكارت كه ئه‌میش هه‌رپێی وابووه گومانكردن هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تیه بۆ فه‌لسه‌فه‌كردن ئه‌و گومانكردنهی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه و نكولی لێ‌كردن، كاتێ مرۆڤ ده‌گاته ئاستی بیركردنه‌وه و سه‌رنجدان.
ده‌بینی یه‌كسه‌ر تووشی گومانكردن ده‌بێ له‌راستی و دروستی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه لهبهرامبهریدایه و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامێكی دروستی لێوه‌ربگرێت، چونكه كه‌سی خاوه‌ن دیقه‌ت یه‌كسه‌ر بڕوا به‌وشتانه ناكات كه بهههستهكانیدا تێده‌په‌ڕێت.
لای (هایدگه‌ر) یش چاوگی فه‌لسه‌فه‌كردن خاڵی سێیه‌مه‌و پێی وایه لاوازی مرۆڤ له‌وه‌دایه كه‌هه‌ستی ترسكردنی له مردن زاڵه به‌سه‌ریدا و ئه‌وترس و بیمه‌ش هه‌ستێكی میتافیزیكییانه‌ی لادروست كردووه.22
خۆشویستنی مه‌عریفه‌و دڵنیابوون له‌ڕاستی ودروستی دیدگا مه‌عریفه‌كان و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی و ئازار و مردن و تێك‌شكان ئه‌وانه به‌هه‌موو ئاستكانهوه چاوكی فه‌لسه‌فه‌كردن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بزانین چالاكیه‌كانی مرۆڤ ته‌نها له‌فه‌لسه‌فه‌دا قه‌تیس نین، چونكه ئاشكرایه چالاكیه‌كانی مرۆڤ هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، مرۆڤ چالاكی هونه‌ری و زانستی و سۆزداریشی هه‌یه، به‌ڵام سروشتی فه‌لسه‌فه وایه كه هه‌رگیز وه‌ستانی نییه، چونكه فه‌لسه‌فه ته‌نها به‌سه‌رنجدانی شته بهشهكیهكان (الجزئیات) ده‌ست هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ده‌كۆشێت پێوه‌ندی هه‌مووشته بهشهكیهكان دیاری بكات و پێكه‌وه‌یان ببه‌ستێته‌وه هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه چه‌مكه ههمهكیهكان (الكلی) فه‌راهه‌م ده‌بن و دێنه نێوفه‌رهه‌نگی مه‌عریفه‌ی مرۆڤه‌وه، فه‌لسه‌فه‌كار لهسهرنجدانهكانیدا دیدگایه‌كی ههمهكیانهی لابهرجهستهدهبێ و له‌رووداو و مه‌سه‌له‌و دیارده به‌رچاوه‌كان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌جیهانی و ماددی و سروشتی‌دا، به‌ڵكو له‌مه‌سه‌له مۆرالیستیهكانیشدا (الاخلاقیات) هه‌ر به‌وجۆره‌یه، فه‌لسه‌فه و گه‌وره‌یی فه‌لسه‌فه‌كار له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌یه كه مه‌سه‌له‌كان به‌پچڕ پچڕ و به‌شه‌كی و دابڕاو له‌ئه‌و دوای دیارده‌و مه‌سه‌له‌كانی دیكه لێك ناداته‌وه، لای فه‌لسه‌فه‌كار جیهانی ماددی و رۆحانی پێكه‌وه گرێدراون، فه‌لسه‌فه‌و ئه‌و دوای لقه‌كانی دیكه‌ی مه‌عریفه گرێدراوی یكتربڕن.
ولیه‌م جیمس لهگوتهزایهكیدا ده‌ڵێ : ههردیدگایهك قاڵبی بازنهبوونی تێپه‌ڕاندووه فراوان بووه و په‌یوه‌ست بوو به ئه‌ودوای دیگاكانی تره‌وه ئه‌وه دیدگایه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌یه، دیدگای فه‌لسه‌فیانه ده‌بێ به‌لای بنه‌ما هه‌مه‌كییه سهرتاسهریهكاندا دای بشكێنێته‌وه نه‌ك تێزێك گرێدراوی مه‌سه‌له‌یه‌كی تاك لایه‌ن و به‌رته‌سك، كه‌واته هه‌موو ئه‌و دیدگایانه‌ی كهسهرانسهرین و په‌یوه‌ستن به‌جیهانه‌وه و ده‌وری ده‌گرن ئه‌وه دیدگایه‌كی فه‌لسه‌فییانه‌ی دروسته، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیدگایه به‌جۆرێكیش ته‌مومژاوی بێت و لێحاڵبوونی ئه‌سته‌م بێت هه‌ر ده‌چێته قاڵبی فه‌لسه‌فه، قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی پێڕه‌وی جیاوازه و باس له‌گرفت و كێشه‌ی جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌تا لای وجودییه‌كان پێ له‌سه‌ر گرفته‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی داده‌گرێت و قسه‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌گه‌لێكی په‌یوه‌ست به‌ژیان و مه‌عریفه و چاره‌نوسی ئاده‌میزاد ده‌كات.
له ئه‌و قوتابخانه فه‌لسه‌فیانه‌ی كه دیدگای كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییان هه‌یه بریتییه له ناسینی مرۆڤ و بوون (الوجود) و كۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌ر لێره‌دا كێشه‌و گرفته فه‌لسه‌فیه‌كان به‌جێ بهێڵین له‌دیدگایه‌كی مێژووییانه‌وه ته‌ماشای مێژووی فهلسهفهبكهین، ده‌بینین به‌درێژایی مێژووی فه‌لسه‌فه پرسیار و گرفته‌كان په‌یوه‌ست بوون به جیهان و بنه‌ڕه‌تی پهیدابوونهكهی و ناسینیه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌مرۆڤ و مه‌عریفه‌و به‌هاكان و مه‌سه‌له‌كانی ستاتێكاو پێوه‌ره‌كانی ههڵهوڕاست، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گرێته‌وه و چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو ئه‌و مێژووه‌دا به‌رجه‌سته‌یه.
جگه لهمهسهلهگهلێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به به‌هاكان و حه‌قیقه‌ت و میتافیزیكا تۆ سه‌رنج بده كانت وتویه‌تی : پرسه میتافیزیكییه‌كان هه‌ر ئه‌م سیانه‌ن، من ده‌توانم چ شتێك بزانم؟ من ده‌بێ چ بكه‌م؟ من به‌ئومێدی چ شتێكم؟
فه‌لسه‌فه‌كارێكی دیكه هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی كه فه‌لسه‌فه چاره‌سه‌ری كردوون پۆخته‌ی كردوون له‌م ده‌سته‌واژانه‌دا:
• بیروهزرهكان چین و شته‌كان بۆ خۆیان چین؟
• پێوه‌ندی نێوان ئه‌وانه به‌چ شێوازێك ده‌بێ؟
• مه‌به‌ست له‌ئه‌وه چییه كه ئێمه حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێن؟
• ئه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌موو رووادو راستیه‌كاندا هه‌یه؟
• جیهان چۆن بووه؟ ئایا له‌به‌شی ئیمكانه واته جیهان بوونه‌كه‌ی واجب یان مومكین؟ شته‌كانی یه‌ك جیهان چۆن پێوه‌ندی ده‌گرن، حه‌قیقه‌ت بۆ خۆی چۆناییه؟
• تاكگرایی (الوحده) یان پلۆرالیزمی و فره ره‌هه‌ندی زیاتر گه‌و ههرییه؟
• ئایابنهڕهتی هه‌موو شته‌كانی جیهانی سروشتی هه‌ریه‌ك شته‌و هه‌موو له‌یه‌ك گه‌وهه‌ر په‌یدابووه؟ یان چه‌ندین بنه‌ڕه‌تی دیكه‌ش هه‌یه.
• ئایا هه‌مووشته‌كان به‌شێوه‌ی بڕیار و چاره‌نووسن یان هه‌ندێكیان به‌شێوه‌ی ئازادانه‌یه، به‌وێنه ئیراده و ویستی مرۆڤ ئازاده یان قه‌تیس و كڵۆمكراوه و مرۆڤ هیچی له‌ده‌ستدانیه؟
• ئایا جیهان ئه‌و په‌ڕی هه‌یه و سنورداره یان بێكۆتاییه؟ به‌شه‌كانی په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه یان بۆشاییان له‌نێواندا هه‌یه؟
• یه‌زدان كێیه؟
• جه‌سته‌و زه‌ین به‌جۆرێك یه‌كیان گرتووه؟ ئه‌ی چۆن كاردهكهنهسهر یه‌كتر، چۆن شتێك كار ده‌كاته‌سه‌ر شتێكی دیكه، چۆن شتێك ده‌گۆڕێت به‌شێكی تر، یان شته‌كان چۆن گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
• شوێن و كات (الزمان و المكان) له‌ڕیزی شته ههبووهكانن و واته بوونیان هه‌یه وه‌ك هه‌ر ئافهریدهیهكی دیكه، یان ئه‌و دووه چۆنن و چین؟ له‌مه‌سه‌له‌ی ئهپستمۆلۆژیاشدا ناسین و مه‌عریفه چۆن رووده‌دات بابه‌ت و هه‌رشتێك چۆن دێنه‌ناو زه‌ین و بیری مرۆڤ؟
• به‌واتایه‌كی دیكه‌ش زه‌ین چۆن بابه‌ت و شته‌كان وه‌رده‌گرێت؟ هه‌ندێجار ئێمه به‌هۆی بیره گشتییه‌كانه‌وه ده‌گه‌ینه ناسین (معرفه) جا ئایا ئه‌و بیره گشتییانه بۆ خۆیان حهقیهقهتین؟
ئه‌نجا بنه‌ماكانی ئه‌قڵ خورسكین (فگری) یان به‌ده‌ستهێنراون، ئه‌ی جوانی و ستاتیكا به‌هۆی رای تاكه‌كه‌سه‌وه بڕیارده‌درێت؟ یان له‌راستیدا جوانی بوونی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ربوونی هه‌یه ئه‌و بوونه‌ی به‌چ جۆرێكه؟ 23
ئه‌م پرسیارانه پرسیارگه‌لێكی میتافیزیكاین كه له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌كرێت مرۆڤ له‌به‌رده‌میاندا ئیش بكات و بهسانایش وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه له‌نێو ههریهكێكیشیاندا پرسی فه‌لسه‌فیانه‌ی تایبه‌تی دیكه‌ش سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له‌نێو ههرگفتێكدا به‌وێنه‌ی گرفتی وجود یان به‌هاكان (القیم) یان خودی مرۆڤ ، یان ئه‌پستمۆلۆژیا پرسهگهلێكی دیكه دێنه‌گۆڕێ، له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكیشدا ئه‌شكال و جۆره پرس و گرفتێك ده‌بنه مۆدیل و بیریاران به‌خۆیانه‌وه جه‌نجاڵ ده‌كه‌ن، چونكه لهههرسهردهمێكدا جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ژیارین و شارستانی و كلتوری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه كێشه و گرفت گه‌لێك دێنه‌ئاراوه، وه‌ڵام و چاره‌سه‌ره‌كانیشیان دهبنهسیماو نیشانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌و جۆری فه‌لسه‌فه‌ی باو لهرۆژگارهكهدا، ئه‌مه‌ش به‌سانایی له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت، فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، فه‌لسه‌فه‌ی ناوه‌ڕاست – ئیسلامی و مه‌سیحایی و ئه‌وانی تر، ئه‌نجا فه‌لسه‌فه‌ی راپه‌ڕین (النهچه) و دواتر فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن و نوێ.
به‌وێنه له‌ئه‌وروپای مهسیحاییدا له‌چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا كێشه‌و ململانێ له‌نێوان دووڕێبازی ئهپستمۆلۆژیدا سه‌ریهه‌ڵداوه كه ئه‌و دووه‌ش هه‌ردوو مه‌زهه‌بی ناوه‌كی (الاسمی) و ریالیزمی (واقیعی) بوون، ههرلهوسهردهمانهدا گرفتێكی لاهوتیزمانه سه‌ریهه‌ڵداو به‌سه‌ر هه‌موو باس و خواسه هزری و فه‌لسه‌فیه‌كاندا زاڵ بووه كه مه‌سه‌له‌ی یه‌زدان و سیفه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندی به‌جیهان و مه‌سه‌له‌ی تاوان (الخگیئه) و رزستگاربوون (الخلاص) له‌سه‌ربنه‌مای تاوانه‌كه‌ی ئاده‌م.
له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕین (عصر النهچه) و دواتریشدا له‌هه‌ردوو سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده‌دا گرفتی ئه‌پستمۆلۆژیا (المعرفه) پله‌یه‌كی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌فه‌لسه‌فه مۆدێرنه‌كاندا گرفتی مرۆڤ پله‌یه‌كه، هه‌ڵبه‌ته ئاراسته فه‌لسه‌فیه‌كان له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌كه‌ونه‌ژێر كاریگه‌ری گه‌شه‌ی زانستی و پێشكه‌وتنه‌وه، به‌وێنه دوای ده‌ركه‌وتنی تیوره‌كه‌ی دراوین له‌مه‌ڕ گه‌شه‌كردن و بنه‌ڕه‌تی جۆره‌كان (اصل الانواع) له‌باسه فهلسهفیهكانیشدا فه‌لسه‌فه‌كاران كه‌وتنه ئاخاوتن و دوان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مرۆڤ و بنه‌ڕه‌تی ژیان و دوا ئامانج (الغائیه) و ئامێرد بوون (الالیه)، كه‌ئه‌و چه‌مكانه په‌یوه‌ستن به تیوره‌كه‌ی چارلس و داروین و تیوره زانستییه‌كان، له‌هه‌ندێك له‌قوتابخانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا پرسیاره‌كان كۆكراونه‌ته‌وه له‌پرسیارێك یان دووپرسیاردا كه ئه‌ویش لێره‌وه ده‌س پێده‌كات كه جیاوازی نێوان فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی و فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیستی له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كامیان له‌پێشه‌وه‌یه‌و ده‌بێته بنه‌ڕه‌ت مادده یان فیكر؟ ئایا مادده پێش ئاگاییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاگایی دهكهوێتهپێش مادده‌وه؟ 24
به‌دیقه‌ت لێدانێكی سه‌رپێی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌هه‌موو دهورانهكانی شارستانیه‌ته جیاجیاكاندا پرسی زیاتر له‌مه‌ڕ بنه‌ڕه‌تی شته‌كان (اصل الاشیاو) بووه بهتهوهرێك كه ده‌كرێت بڵێین له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا مرۆڤ تێڕوانین و باری سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی شته‌كانی جیهانی سروشتییه‌وه شرۆڤه كردووه و به‌رده‌وام ئه‌م پرسهكراوه و وه‌ڵامی پێویستیشی دراوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامه‌كه‌ی كهلهسنوری توانا‌و سه‌لیقه‌ی خه‌ڵك و مه‌ودای تێبڕكردنی دیدگای رووناكبیر و زانا‌و فهلسهفهكاراندا بووه، ئه‌شێت ئه‌و وه‌ڵامه له‌سه‌رده‌مه‌كانی دواتر جێگه‌ی تێڕامان و ئێستكردن بێ، بابه‌تی فه‌لسه‌فه له‌هه‌ر ئاستێكدا بیگرێت زیاتر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نتۆلۆجیایه (الوجود) ئه‌نتۆلۆجیا سروشت و مرۆڤ و یه‌زدانیش ده‌گرێته‌وه، له‌حاڵی حازرداو دوای گهشهوپێشكهوتنی زانست له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا هێشتا ئه‌نتۆلۆجیا بابه‌تی زۆر له‌قوتابخانه فه‌لسه‌فیه مۆدێرنه‌كانه، هه‌رچه‌نده چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان به‌جێ هێشتووه بۆ زانست، له‌وانه ئه‌و قوتابخانه فه‌لسه‌فیانه‌ن كه گرنگی بهشیتهڵكاری یان پێڕه‌و ده‌ده‌ن.25
فه‌لسه‌فه له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤ و گه‌ردووندا
پێوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و كێشه‌ی ئه‌نتۆلۆجیا (الوجود) په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره و مێژووییه، ئه‌وه‌تا ئهوتیوره ئه‌وروپییه‌ی كه‌تاكو ئه‌م ساڵانه‌ی پێشوش پێداگری له‌سه‌ر ده‌كرا ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه له‌سه‌رده‌ستی یۆنانه‌كان ده‌ستی پێكردووه، به‌تایبه‌ت به (تالیس) و قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌و، چونكه پرسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و ئه‌قڵانی لای ئه‌و ده‌ستی پێكردووه كه بنه‌ڕه‌تی شته‌كان چین؟ واته جیهانی سروشتی له‌چی دروستبووه؟ ئه‌مڕۆیش كه دیدگایه‌كی دیكه هاتووه‌ته ئارا‌و كه‌سانێك پێیان وایه فه‌لسه‌فه له یۆنانه‌وه ده‌ستی پێنه‌كردووه ئه‌م دیدگایه ئهوهرهتناكاتهوه كه فه‌لسه‌فه گرێبدات، به‌پرسیار له‌بنه‌ڕه‌تی بوون (الوجود) به‌مرۆڤیشه‌وه ، شاكاره به‌ناوبانگه‌كانی پێش شارستانیه‌تی یۆنان و به‌سه‌رهاتی ئافهریدهكردن (قصص الخلیقه) لای داناكانی میزوپۆتامیا و نیل و چین و هیندستان و جێگاكانی دبكه به‌روونی روداوگهلێكن له‌مه‌ڕ هه‌مان پرسی ئافهریدهكان و چۆنیه‌تی دروستكردنی جیهانی سروشتی و دیارده‌كان و ئاسمان و زه‌مین، فه‌لسه‌فه به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه ناوه‌ڕۆكه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی ههرمهسهلهی بوون و ئه‌نتۆلۆجیایه، مرۆڤه، یه‌زدانه، ئه‌م گوته‌مان پێشتر دووپاتكردووه‌ته‌وه، چونكه پرسیار گه‌لێك هه‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌و سێ چه‌مكه ته‌نها فه‌لسه‌فه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
باسكردن له‌بوون و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نتۆلۆجیا له‌فه‌لسه‌فه‌دا چ به‌شێوازی كۆن و چ به‌شێوازی مۆدێرن و له‌نێو فهلسهفهكارانی سه‌رده‌می نوێ‌دا هه‌ر له‌م ته‌وه‌ره‌دا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌ویش بنه‌ڕه‌تی بوون چییه و له‌چی پێكهاتووه، ئایا هه‌ربووه و كۆنه یان دواتر په‌یدابووه؟ دواتر فه‌لسه‌فه‌كاران زیاتر درێژه‌یان به‌توێژینه‌وه و پرسه‌كانیان داوه له‌مه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، پرسیاریان لهكۆتنی و ههمیشهبوونی مادده و كات وشوێن كردووه كه ئایا ئه‌وانه شتگه‌لێكی په‌یدان یان هه‌ربوون و هیچ پێشینه‌یه‌كیان نییه و كه‌س ئه‌وانه‌ی ئافه‌ریده نه‌كردووه، پرسی دیكه‌ی ئاڵۆز لای فه‌لسه‌فه‌كاران ئه‌وه‌یه‌كه پلۆرالیستی و زۆرێتی له‌پاڵ تاك بوون چۆن لێكده‌درێته‌وه، ساناتر بڵێین كاتێ ئێمه سه‌رنجی ئه‌م جیهانه و سه‌رجه‌می دروستكراوه‌كان ده‌ده‌ین ده‌بینین هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، باشه‌چۆن بیسه‌لمێنین كه بنه‌ڕه‌تی هه‌موو ئه‌و شتهجیاوازانه هه‌ریه‌ك شته، به‌وێنه هه‌مووی هه‌ر له‌ئاو په‌یدابووه یان لهههرچاوگێكی دیكه له‌و چاوگانه‌ی فه‌لسه‌فه‌و قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌كان بۆ بنه‌ڕه‌تی ئه‌نتۆلۆجیا دیاری‌یان كردووه؟ پرسی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌م جیهانه بۆبهم جۆره‌یه‌و به‌جۆرێكی باشتر و شیاوترنیه، یه‌زدان كه‌ی ئه‌م جیهانه‌ی ئهفڕاندووه؟ پێوه‌ندی جیهان و هۆكاره‌كان چییه؟ شه‌ڕه‌نگێزی له‌پای چی؟ئایا جیهان ئافه‌ریده‌ی یه‌زدانه، چاره‌نووسی جهان به‌ره‌وكوێ ده‌ڕوات؟ جیهان به‌چ هۆیه‌ك ده‌سوڕێ جوڵه‌ی له‌یه‌زدان وه‌رگرتووه یان هه‌ربۆخۆی خاوه‌نی هێز و توانای بزاوتنه؟ 26
ئه‌م پرسانه له‌كۆن و نوێ‌دا وایكردووه فه‌یله‌سوف وه‌ك زانایه‌كی سروشتناسی بیربكاته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا فه‌لسه‌فه كه‌وتووه‌ته ژێركاریگه‌ری زانست و كلتور و روناكبیری سه‌رده‌مه‌كان، بۆیه هه‌ست به‌دابڕان ناكرێت له‌نێوان توێژینه‌وه‌ی سروشت و فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی و مه‌سه‌له‌ی میتافیزكانی.
هه‌قه لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه بهئهوهیش بكه‌ین كه ئه‌نتۆلۆجیا (ontology) بۆ خۆی شوێنی مشت و مڕه‌و كه‌سانێك پێیان وایه ئه‌نتۆلۆجیا چه‌مكێكی وایه كه‌رووت و ره‌هایه‌و ناكرێت هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ربكرێت به‌وێنه چه‌مكی بوون له‌به‌رامبه‌ر دروخت هه‌رچی دره‌خته ئه‌وه یه‌كێكه لهدانهدانهكانی ژێر چه‌مك و زاراوه‌ی بوون و ده‌توانن بێنهههستهكانمان و به‌ئه‌زموون بیسه‌لمێنین، به‌ڵام كاتێك ده‌گوترێت دروهخت به‌شی هه‌بوونه یان هه‌بوون وه‌ك ئاسمان و زه‌مین و دارودره‌خت و ئاو و وه‌ك بهشهكیهكان (الجزئیات) لهنێوزهین و خه‌یاڵدانی خۆماندا وێنه‌یه‌كی بكێشین، هه‌ربۆیه بوخنیسكی.27 پێی وایه خۆخه‌ریك كردن به‌باسی بوون (الوجود) وه تهنهاكات به‌فیڕۆدانه، چونكه ئه‌وچه‌مكه ته‌واو ره‌هایه.
زۆرجار فه‌لسه‌فه‌كاران ههردووچهمكی هه‌بوون (الموجودات) و بوون (الوجود) به‌كارده‌هێنن و ئه‌و دووچه‌مكه یه‌ك شتنین ، لێره‌دا ده‌ڵێین كیشه‌كه به‌م جۆره یه‌ك لای ده‌كرێته‌وه كه‌لای هه‌ندێك لهفهلسهفهكاران شتێك نییه ناوی ئه‌نتۆلۆجیا بێت و بتوانرێت پێناس و سنوردار بكرێت، به‌ڵكو ته‌نها هه‌بووه‌كان (الموجودات) بوونی هه‌یه، وه‌ك ئه‌و دره‌خته ئه‌و كه‌سه ئه‌و دیارده‌یه... هتد.
به‌ڵام چه‌مكی بوون تائه‌وپه‌ڕ موجه‌ڕه‌ده‌و ده‌چێته قاڵبی یۆتۆپیاییهوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌ره‌ستۆ گه‌وره فه‌لسه‌فه‌كاری یۆنانی دێرین فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كه‌م به‌زانستی هه‌مه‌كی (العلم الكلی) داناوه، كه‌باس له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوونی گشتی ده‌كات و لێگه‌ڕاوه هه‌ر زانستێك سه‌ربه‌خۆ و له بابه‌ت و به‌شه‌كان بگۆڵێتهوه واته زانستی سروشتی باسی لهبهشهكیهكان بكات و فه‌له‌ك باس لهئاسمانناسی و زانستی مۆرالیزمیش له‌مه‌سه‌له‌كانی ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
لای ئیبن سیناش هه‌ر به‌م جۆره‌یه فه‌لسه‌فه به‌زانستی هه‌مه‌كی ده‌ناسێت و بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه‌شی بوون و ئه‌نتۆلۆجیایه، به‌ڵام لای ئیبن سینا دووجۆر بوون هه‌یه یان ساناتر بڵێین ئیبن سینا جیاوازی كردووه له‌نێوان زانستی هه‌مه‌كی (العلم الكلی) و زانستی یه‌زدانی (العلم الالهی) كه زانستی هه‌مه‌كی له‌سه‌ر بوونی هه‌مه‌كی دامه‌زراوه و باس له‌بوونی گشتی ده‌كات چ ماددی یان ناماددی، به‌ڵام زانستی یه‌زدانی ته‌نها تایبه‌ته به‌باس و خواس له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی نا ماددی. 28
لهئهرهستۆوه بۆ ئیبن سینا بۆ پێشوا غه‌زالی و بۆ چه‌ندینی تر بوونیان كردووه به‌ده‌به‌ش یان به دهچهمك و زاراوه ناویان هێناوه وه‌ك (گه‌وهه‌ر و نیشانه) (جوهر وعرچ) كۆن ونوێ یان په‌یدا (قدیم حادپ) بوون به‌توانایان له‌راستیدا (الوجود بالقوه او الفعل)بوونی مومكین و پێویست (ممكن و چروری) تاك و زۆر (واحد وكپیر) به‌شه‌كی و هه‌مه‌كی (جزئی وكلی) سنوردار و بێ‌سنور (محدود غیر محدود) هۆ و به‌هۆی (سبب و مسب) فاكته‌ر و هۆ له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجام سبب و مسبب ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته‌هۆی شتێكی دیكه ئاو هۆیه بۆ ژیان ئاو له بۆسوتاندن، ژیان (مسبب) ه، هه‌روه‌ها سوتاوه‌كه‌ش به‌هۆی ئاوه‌كه‌وه رویداوه، ماددی و ناماددی...... هتد.
بائه‌وه‌ش بیرنه‌كه‌ین ئایدیالیسته‌كان هزری ئه‌نتۆلۆجیا یان ره‌تكردووه‌ته‌وه لهبهردووهۆ:
یه‌كه‌م: لای ئه‌وان ته‌نها به‌شه‌كییه‌كان (الجزئیات) بوونیان هه‌یه و هه‌مه‌كی ته‌نها هزرێكی یۆتۆبیایانهیهو هیچی تر.
دووه‌م: لای ئه‌وان ته‌نها فیكرههیه.ئه‌و شتانه‌ش كهبوونیان هه‌یه چاوگهكهیان ههربیروفكره.
رایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه له‌دژی ئهنتۆلۆجیهكان ئه‌ویش رای هه‌وادارانی رێبازی پۆزه‌تیڤیسته (المژهب الوچعی)، پۆزهتیڤیستی ده‌ڵێن كاتێك تۆ وشه‌ی (سه‌گ) به‌كارده‌هێنیت و ده‌ڵێیت: سه‌گ ئاژه‌ڵه ئه‌وه گوته‌یه‌كی زانستیانه‌یه‌و مانا‌و ناوه‌ڕۆكی خۆی هه‌یه كه‌بریتی یه له ئاژه‌ڵێكی فیسیۆلۆژی به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واتێبگه‌یت كه ئه‌و وشه‌یه گه‌وهه‌رێكه ئه‌وا ده‌چێته قاڵبی ئه‌نتۆلۆجیاوه، ئه‌و ده‌مه من هیچم نه‌گووتوه كه له‌راستیدا بوونی هه‌بێت، چونكه سه‌گ وه‌ك چه‌مك له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین هیچ بوونێكی نییه، تۆ له‌حاڵی واتا له‌مه‌ڕ سه‌گ قسهتانكردووه، به‌ڵكو له‌مه‌ڕ وشه‌ی سه‌گ دواویت كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته ته‌جرید و چه‌مك ئه‌وه‌ش هیچ بوونێكی واقیعانه‌ی نییه.
ئهنسۆلۆجیهكان بێ وه‌ڵام نین، ئه‌وان به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنیان هه‌یه كه هه‌موو زانسته‌كان بۆ خۆیان چهمكهگهلی ئهنتۆلۆجیانه به‌كارده‌هێنن له‌وانه، فیكر كه بۆخۆی ده‌چێته قاڵبی و جوده‌وه، پاشان مه‌سه‌له‌كانی، مهقولهكان، ئیمكان.... هتد دوای ئه‌وانه هه‌موو چهمكهگهلێكی ئهنتۆلۆجیانهن. 29
یه‌كێكی دیكه له‌مه‌سه‌له گرنگه‌كان مه‌سه‌له‌ی (عدم) نه‌بوون كه سه‌ره‌تا سانادێته به‌رچاومان، به‌ڵام كاتێك سه‌رنجی لێبده‌ین و خوردی بكه‌ینه‌وه ده‌بێته گرفتێكی فه‌لسه‌فیانه، ئێمه ده‌بێژین جگه لهههبووهكانی ئه‌م جیهانه شتێكی نییه (وشه‌ی نییه) كهنهفی كردنی له‌خۆگرتووه لای سارته‌ر ده‌لاله‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای وایه (عدم) كهنێگهتیفه بوونی هه‌یه.
كاتێك تۆ ده‌ڵێیت سه‌یاره‌كه به‌نزینی تیادانییه، ئه‌گه‌ر قسهكهوابێت و تانكی ئوتومبیله‌كه به‌نزینی تێدا نه‌بێت ئه‌وا (هیچ – عدم) لهئوتومبیلهكهدا هه‌یه، لای سارته‌ر گه‌ره‌كه (عدم) مانایه‌ك ببه‌خشێت له‌نێو بووندا كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته ئه‌وه (نیه-عدم) بوونێكی واقیعیانه‌ی هه‌یه هه‌رئێمه كاتێك دان به‌بوونی شتێك‌دا ده‌نێن و شتێكی دیكه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه لهههردووحاڵهكهدا سه‌لماندمان حه‌قیقه‌تێك هه‌یه‌و حه‌قیقه‌تێك نییه، كه‌واته نییهش هه‌ر ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه و ده‌چێته قاڵبی بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه له‌بیرمه‌نده‌كان پێیان وایه نه‌فیكردن و زاراوه‌ی (نیه – عدم) ته‌نها لهنێوزهین و خه‌یاڵدانی مرۆڤدا بوونی هه‌یه و هیچی دیكه.
بوخنیسكی ده‌ڵێت : ئێمه له‌به‌رده‌م دوجۆر هه‌بوون داین كه یه‌كێكیان واقیعانه و ته‌واوبێ كێشه‌و گرفته وه‌ك هه‌بوونی ههردیاردهو شتێكی ئه‌م جیهانه.
ئه‌وی دیكه‌ش هه‌بوویه‌كی نموونه‌یی و ئایدیاییه (عدم) ده‌چێته قاڵبی ئه‌م جۆره‌ی دووه‌مه‌وه، بوخنیسكی ده‌بێژێت : ئه‌شێت ئه‌وشته‌ی كه نموونه‌یی و نادیاره یان ناته‌واوه و كه‌موكورته كه‌له‌م حاڵه‌دا نێگه‌تیڤه (عدم) ئه‌وه ره‌نگبێ ببێته شتێكی راستی و واقیعیانه‌و ته‌نها هه‌ربیر و وێناكردنێك نه‌بێ، بۆ نموونه هاوڕێ فڵان لهقاوهخانهكهدا نییه، له‌كاتێكدا ئه‌و هاوڕێیه كه‌سێكی واقیعیه‌و بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌وێدا (نییه) ئه‌مه مانای وایه كه‌نه‌بوونی ئه‌و هاوڕێیه لهقاوهخانهكه واقیعیه‌و ته‌واوه، پاشان هه‌موو هه‌بووه‌كانی ئه‌م جیهانی سروشتیه به‌رده‌وام نین له‌به‌ره‌و پوانهوه كۆتایی هاتن؟
سه‌رجه‌می شته‌كان، دیارده‌كان هه‌موویان سنوردار و كۆتایین كه ده‌كاته نێگه‌تیڤ بوونیان، ئیدی بۆچی نێگه‌تیڤ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌كتیڤ بوون بوونی نییه؟
بۆ خنیسكی ده‌بێژێت له‌راستیدا ده‌بێ هه‌موومان ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه نێگه‌تیڤ (عدم) بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك به‌پێی بۆ چوونه‌كه‌ی سارته‌ر.30 ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین رێبازه ئه‌تۆمیه‌كان نه‌بوونه‌كان (اللاوجود) یان به‌واتایه‌كی تر ئه‌وانه‌ی نین (not-being) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دایانناوه، واته ئه‌وان شته نێگهتیڤهكانیان له‌به‌رامبه‌ر ئهكتیهفهكان داناوه.
چهمكێی دیكه‌ی فه‌لسه‌فیانه كه ههرلهدێرزهمانهوه شوێنی مشتومڕی فه‌لسه‌فه‌كاران و قوتابخانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌یه مه‌سه‌له‌ی ئیمكانه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه ده‌بێژین ئه‌م منداڵه له‌توانایدایه كه‌ببێته زانا یان فه‌لسه‌فه‌كار، به‌رد ئه‌م توانایه‌ی نییه، هه‌رچه‌نده توانای تری هه‌یه، واته توانای خودی منداڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت ببێته فه‌یله‌سوف، به‌ڵام به‌ردێك ئه‌و توانازاتیهی نییه، به‌ڵام ئه‌كرێت ببێتهشتێكی دیكه، چیمه‌نتۆ یان كاشی..... هتد.
لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م دووجۆر له بوونداین، بوونێكی مومكین و بوونێكی واقیعیانه جا ئه‌م چه‌مكه ئیمكام لهبیروهزردایه یان له‌واقیعیشدا بوونی هه‌یه؟ لێره‌دا بوخنیسكی گوتویه‌تی دووقوتاباخنهی سه‌ره‌كی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاوه‌نه‌ته‌وه، قوتابخانه‌ی بارمندیس و میغارییهكانی یۆنانی دێرین و فه‌لسه‌فه‌كاری ئه‌ڵمانی نیكۆلای هارتمان و ژان پۆل سارته‌ر كه پێیان وایه ههردووچهمكی مومكین و واقیعی هه‌ریه‌ك شتن، به‌ڵام قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌ره‌ستۆ و لایه‌نگرانی پێیان وایه پێویسته جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دووچهمكهدا بكرێت و ئه‌و دووهبهیهك حه‌قیه‌قه‌ت ئهژمارنهكرێن.
گرفتێكی بنه‌ڕه‌تی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه گرفتی گۆتهكان كاتیگۆرهكان (categories) (المقولات) گۆتهكان له‌زمان و به‌كارهێناندا هه‌ڵگری سێ تایبه‌تمه‌ندین :
یه‌كه‌م : گهوههروشتهكان وه‌ك به‌رد و كێ‌و ئه‌ستێره خه‌ڵك هه‌رشتێكی دیكه.
دووه‌م : سیفه‌ته‌كان وه‌ك زیره‌كی و وشیاری، ره‌نگی سور و سه‌وز..هتد، به‌رزی، نزمی چاكه، خراپه.
سێیه‌م : په‌یوه‌ندی نێوان شته‌كان، پێوه‌ندی نێوان گه‌وره و گچكه كوڕ وباوك هاوڵاتی و زێد، فه‌یله‌سوف و فه‌لسه‌فه.
له‌راستیدا سه‌رنجدان و لێ‌حاڵی بوونی گه‌وهه‌ره‌كان و سیفه‌ت و پێوه‌ندی نێوان شته‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی سانا نییه ئه‌ویش جێگای تێڕامان و سه‌رنجدانی فه‌لسه‌فه‌كاران بووه و مشتومڕی له‌سه‌ره ده‌توانین ئاماژه به‌سێ رێبازی فه‌لسه‌فی بده‌ین:
یه‌كه‌م : ئه‌ره‌ستۆ و قوتابخانه‌كه‌ی و چه‌ند فه‌یله‌سوفێكی تریش كه‌دان به‌ئه‌و سێ گۆتهیهدا ده‌نێن (وایتهید و بهرتراند رسڵ) یش به‌هه‌مان شێوه گۆتهكان (المقولات) ده‌سه‌لمێنێت.
دووه‌م : لاینبتزه ئه‌وانه‌ی مۆنادهكانی لایبنتزیان خوێندبێته‌وه و سه‌رنجیان دابێ ده‌زانن كه‌لای ئه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌ك له‌نێوان شته‌كانیدا نییه و ههرمۆنادێك سه‌ربه‌خۆ له ئه‌وانی تر.
سێیه‌م : رێبازی (هیگڵ) ه، كه‌بڕوای به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شته‌كانی جیهان هه‌یه، به‌پێی هیگڵ شته‌كان بریتین له بڕێك په‌یوه‌ست بوون و گرێدراوی یه‌كترین، هه‌رچی سیفهتهكانیشه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێوهندییهكانن. 31
ئه‌گه‌ر دان بهمهقولهكاندا نه‌نرێت ئه‌وا زۆربه‌ی مه‌سه‌له گه‌وهه‌رییه‌كان ره‌تده‌كرێنه‌وه و چه‌مكه ره‌هاكان (المگلق) ده‌چنه‌خانه‌ی یۆتۆبیاو ئه‌فسانه‌و ده‌ره‌وه‌ی بیری فه‌لسه‌فی و زانستی، ئه‌و ده‌مه چاكه و خراپه و یه‌زدان و .... هتد، نابنه بابه‌تی ئه‌قڵ و هزری واقیعیانه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها بیرمه‌نده یاخیبووه‌كان پشتگیری لێده‌كه‌ن، ده‌نا چه‌مكگه‌لێكی پیرۆز و بههاگرنگ و پرشنگداره‌كان كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه داكۆكی و پرشنگداره‌كان كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه داكۆكی لێكردوون چۆن به‌و ساناییه ره‌تده‌كرێنه‌وه.
پێم وایه مۆنادهكانی لایبنتزیش چه‌مك ره‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵام پێوه‌ندی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌س نییه بۆ نه‌سه‌لماندن، گرفتی په‌یوه‌ندی ناوكی، لای هیگڵ هه‌موو پێوه‌ندییه‌كان له‌دیوی ناوه‌وه‌ی شتهكاندان و به‌بێ ئه‌و په‌یوه‌ندی بوونه ناوكیهش هیچ شتێك بوونی نییه، هه‌ریه‌ك له‌ماهیه‌ت و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێوه و ناسین و دیاربوونی به‌شێوه‌ی جه‌ده‌لیانه په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه، بۆ شته دوالیزمیهكانیش هه‌روایه، وه‌ك واقیعی وه زه‌روره‌ت یان هست و بیر، من و ئه‌وی تر ژینگه و بۆماوه (البیئه و الوراپه) چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌شه‌كی و هه‌مه‌كی (الجزئی والكلی).
ئه‌مه یاسایه‌كی جه‌ده‌لیانه‌ی سه‌رانسه‌رییه و له‌سه‌ریاسای یه‌كبوون ململانێ دژه‌كان و گۆڕانی چه‌ندایه‌تی بۆ چۆنایه‌تی وه‌ستاوه، فۆڕم و ناوهڕۆك و نه‌فیكردنی نه‌فی و گۆتهكان (المقولات) وه‌ك هۆ و ئامانج، ئیمكان و واقیع، واقیع و ئایدیا.. هتد.
له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا چه‌ندین یاسای گشتگیر و هه‌مه‌كی هه‌یه، گۆته ههمهكییهكان هه‌یه كه‌به‌سه‌ر سروشت و كۆمه‌ڵگه‌شدا پراكتیزه ده‌كرێن، هه‌روه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو زانستهكانیشدا ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه ده‌بینی شوێنی شیاوی خۆی گرتووه له‌نێو په‌روه‌رده و رووناكبیری و راڤهكارییهكانداو له‌نێو جیهانی رۆژئاوای لایه‌نگری ماركسیزم‌دا بره‌وی زۆری هه‌یه، ئه‌م فه‌لسه‌فه به فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی جه‌ده‌لی و مێژووی ناسراوه، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین زانستی بوونی هه‌مه‌كی و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی هه‌مه‌كی له‌نێو قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیدا جێگه‌ی بووه‌ته‌وه كه به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی فه‌لسه‌فه و بیری میتافیزیكا ناسراوه. 32
گرفتێكی پڕبایه‌خی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه گرفتی پله‌كانی (بوون)ه، مادده، ژیان، ئه‌قڵ، لای ئه‌ره‌ستۆ و هیگڵ جیاوازی نێوان ئه‌وانه جیاوازی بنه‌ڕه‌تین و لای رێبازی ماتریالیستی و رۆحانیزمیه توندوڕۆكان جیاوازییه‌كان ته‌نها لهفۆڕمدایه.
بۆخنیسكی ده‌ڵێ : فه‌لسه‌فه‌ی كۆن و ناوه‌ڕاست و مۆدێرنیش له‌سه‌رئه‌م ته‌وه‌ره وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئه‌م ته‌وه‌ره لای وایتهید و ماركسیزمه‌كان و ئهنسۆلۆجیهكانیش جێگه‌ی گرنگی پێدانیه، له‌م ته‌وه‌ره‌دا پرسی بنه‌ڕه‌تی به به‌رده‌وامی فه‌یله‌سوف جه‌نجاڵ ده‌كات، كامیان پێشتره مادده‌یان ، نامادده؟ وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا وه‌ڵامه‌كان چون یه‌ك نین به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌كایه‌ی تیوره‌كانی زینده‌وه‌رزانی و تیوری بنه‌ڕه‌تی جۆره‌كان لای داروین، هه‌ڵبه‌ته چه‌ندین تیوری دیكه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه خۆیان له‌م گرفته داوه و ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه.
پێوه‌ندی نێوان بوون و ماهیه‌ت (whatness) چیه‌تی، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی ئایدیایی بهریالیستی كه‌كامیان بنه‌ڕه‌ت و كامی دیكه‌یان فۆڕمه ئایا ده‌توانین وێنابوونێكی واقیعیانه بكه‌ین كه ئه‌وه فۆڕمی بوونێكی ئایدیاییه یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ فه‌لسه‌فه‌كاران شته‌كان به‌گران وه‌رده‌گرن و ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامی دروست به‌خه‌ڵك بده‌ن كه ده‌كرێت ئێمه وابیربكه‌ینه‌وه كه هه‌رشتێكی ئه‌م جیهانه والێكبدهینهوه دوو بۆچوون هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌شێت ئه‌و دره‌خته‌ی پێش چاومان هه‌بوونێك بێت و له‌واقیعیشدا ئه‌و بوونه هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دره‌خته فۆڕمی هه‌بوویه‌كی زه‌ین و میسالیانه‌یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، فه‌لسه‌فه‌كاران یه‌ك رانین، لای هه‌ندێك ره‌خنه‌كه فۆڕمی درهوختێكی میسالیانه‌یه وه‌ك ئه‌فڵاتون ده‌ڵێت و لای هه‌ندێكی دیكه كه هه‌موو ریالیستیهكانن به‌جۆرێكی دیكه‌یه.
فاكته‌ری یه‌كه‌م یان ره‌ها (المگلق) :
هه‌ندێك به‌گومانه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانن وه‌ك بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌فه‌لسه‌فه، ره‌نگبێ ماتریالیستیهك كه به‌دیدێكی ماتریالانه ته‌ماشای گه‌ردوون ده‌كات بنه‌مای یه‌كه‌م و ره‌ها و المگلق بایه‌تێكی كۆنی فه‌لسه‌فه‌یه و پێشكه‌وتنی مه‌عریفه له‌سه‌رده‌می ئێستادا وایكردووه كه ئه‌وانه هه‌موو لهمۆزهخانهدا دابنرێن، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌حاڵی حازردا هه‌روه‌ك رابردوو باسێكی زیندووه و پێویسته به‌وردبینی سه‌رنجی لێبدرێت، ئه‌وانه‌ی بڕوابه ره‌هابوون ناكه‌ن ئه‌وا بڕوا بهچهمكیش ناكه‌ن كه‌سێ بڕوای به‌چه‌مك نه‌بێت بڕوای به‌گۆڕان و گه‌شه‌كردنی نابێ، چونكه خولقاندنی چه‌مكی نوێ فاكترهی داهێنان و خولقاندنه‌وه و لێره‌وه گۆڕان و گه‌شه‌كردن ده‌ست پێده‌كات.
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌مان ده‌ڵێین : كه‌س ناتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت له‌پرۆسه‌ی گۆڕان و گه‌شه‌كردنی رووناكبیری و فه‌لسه‌فیدا ئه‌گه‌ر هێڵه دیاره‌كانی مێژوو له‌به‌رچاونه‌گرێت به‌گرفتی ره‌هابوون (المگلق) یشه‌وه، چونكه ره‌هابوون چه‌مكێكی گرنگی مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه، هه‌رنه‌بێ ماتریالیستیهكی توندڕه‌ویش هه‌رده‌بێ ئه‌وپرسه‌ی لادروست ببێت كه هزری ره‌ها بوون چۆن و به‌چ رێگه‌یه‌ك هاتووه‌ته نێوزهیهن و مێشكی مرۆڤ و ئه‌و هه‌موو فه‌لسه‌فه و كارومێژووهشی به‌خۆوه جه‌نجاڵ كردووه؟ بوختیسكی به‌دیدگایه‌كی دیكه جیاواز لهدیدگاكانی پێشوو مه‌سه‌له‌كه ده‌خاته‌ڕوو، بوخنیسكی ده‌ڵێت : هه‌مووان دان به‌بوونی یهزداندادهنێن، تاكه فهلسهفهكارێك به‌درێژی مێژووی فه‌لسفه به‌سووربوون و جیددیانهوه لێی به‌گومان نه‌بووه، كێشه‌كه‌ش له‌مه‌ڕ هه‌بوونی ره‌ها (المگلق) یان بێ‌سنور (اللامحدود) نییه، به‌ڵكو ئه‌سڵی كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ره‌هابوون چۆن چۆنییه؟ ئایا كه‌سێكه یان گیانه یان چییه؟
ئه‌وانه‌ی كهنكولی له‌بوونی ره‌هایی ده‌كه‌ن زۆر ده‌گمه‌نن و بایه‌خێكی وایشیان نییه، كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه ئایا ره‌هابوون هه‌یه یان نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه‌چۆن بۆی بچین و وێنای بكه‌ین.33
نه‌ك هه‌ر بوخنیسكی، به‌ڵكو ئه‌فڵاتون و ئه‌ره‌ستۆ و ئهفلوتین و تۆما ئهكوێنی، دیكاترت، سپینۆزا، لایبنتز، هیگڵ، وایتهید، ئه‌مانه‌و چه‌ندینی تر دان به‌بوونی ره‌هادا ده‌نێن، به‌ده‌ر له (سارته‌ر) هه‌موو وجودییه‌كان و كۆمۆنیستهكانیش ئه‌وانه‌ی كه هچ بڕوایه‌كیان به‌خودای مه‌سیحی و ئه‌ودوای ئایینه‌كانی تریش نییه و به‌توندیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی گوزارشت لهئهوهدهكهن كه‌جیهان بێ كۆتاییه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامه، بێسنووره، ره‌هایه، هه‌روه‌ك بڕوایان بهئهقڵگیری (مه‌عقولی) جیهان هه‌یه‌و پێیان وایه به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردندا، جگه‌له‌وه‌ش ئومێدی زۆریان بهدواڕۆژێكی گه‌ش و پڕلهكامهرانی هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی و جیهان.
ئه‌مه‌ش داننانه به‌ڕه‌هایی و چه‌مكی غه‌یبانی بووندا، به‌ڵام وه‌ك وتمان (ژان پۆل سارته‌ر) بهدهرهلهو ئه‌ڵقه‌یه و ئه‌م پێی وایه جیهان نامهعهقوله، ههمووشتهكانی ئه‌م دونیا نا مه‌عقولن، مرۆڤ كائینێكی نا مه‌عقوله و هیچ مانایه‌كی نییه، ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌هایی له‌خۆده‌گرێت، كاتێ ئه‌م بیریاره سه‌رله‌به‌ری دیارده‌كانی جیهان به‌مرۆڤیشه‌وه بهنامهعقول ناونوس ده‌كات، ئیدی ره‌هابوون وه‌ك چه‌مك به‌ته‌واوی نامه‌عقول ده‌بێ لایان.
لایه‌نگرانی ئه‌م قوتابخانه له‌مه‌سه‌له‌ی بوونی هۆكاری یه‌كه‌م (العله الاولی) یان ره‌هابوون (المگلق) تێناگه‌ن به‌وشێوازه‌ی كهلهئایینهكان و مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا هاتووه، كه‌بریتی یه له شتێك، دیاریكراو (مشخص) بوونێكی دیاری، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نها به‌هێمای هه‌میشه‌یی و بێكۆتایی و به‌رده‌وام بوون لێكی ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێجاریش هێمای مه‌عقول بوون و رێكخستنی شته‌كانی جیهانی سروشتی و بوونی جۆره ئهكتیفییهك له‌واقیعدا، یان هێمای دواڕۆژێكی خۆش بۆ مرۆڤایه‌تی.34
تائێسته له‌زه‌ینی ئێمه‌دا هه‌رئه‌م وێناكردنه جێگیره كه‌دوو چه‌مك له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردان ئه‌وانیش چه‌مكی ئیمانداری و چه‌مكی بێئیمانیه، مه‌سه‌له‌ی ره‌هابوون مه‌سه‌له‌یه‌كی جێگیره له‌هزری مرۆڤایه‌تیدا و هه‌موو فه‌لسه‌فه كارانیش دان به‌بوونی مادده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی (أزلی) دا ده‌نێن، فه‌لسه‌فه‌كاران وێنای هه‌مه‌جۆریان هه‌یه، به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك وێنای جیهانی كردووه به‌ده‌ر له فیكر و ئاگایی، پێی وابێ سروشت ته‌نها مادده‌یه‌كی كوێره، یان فه‌لسه‌فه‌كارێكی ئایدیایی ته‌نها جیهان به‌رۆح یان بوونێكی خه‌یاڵ ئامێزیان ئاگایی په‌تی بزانێت.
ماتریالیستی و ئایدیالیستییهكان لهومهسهلهیهدا ناكۆك و جودان كه رۆح ئاگایی و فیكر پێش مادده‌یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، یانی هه‌ردووكیان دان به هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌دا نین، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كامیان پێش كامیان كه‌وتووه و هۆكاری ئه‌فراندنی ئه‌وی دیكه‌یه.
ئه‌گه‌ر قسه له‌رێبازی یه‌كبوو (وحده الوجود) یش بكه‌ین ئه‌وا له‌راستیدا لای ئه‌و رێبازه (یه‌زدان) بوونی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی هه‌یه، ئه‌و رێبازه رێبازێكی یه‌زدانی ناماددیانهیه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك لهفهلسهفهكاران ناویان ناوه ماتریالیستی شه‌رمن.35
سه‌رچاوه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م
1. سه‌رنج بده له كتێبی ( الحیاه الیومیه فی بلاد بابل و اشور).
2. الفلسفه فی مسارها التأریخی، د, توفیق الگویل، دار المعارف، مصر، القاهره،صــ7ـــ9.
3. نخستین فیلسوفان یونان، دكتور شرف ا‌لدین خراسانی، شرف، چاپی دووه‌م، 1357 چاپخانه ، سپهر- تهران.
4. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ399ـــ360.
5. مدخل لقراوه الفكر الفلسفی عند الیونان، دكتور، مصگفی النشار، دار قباو للگباعه و النشر و التوزیع، 1998، صـــ87ــ88.
6. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ96 و دواتر.
7. گۆڤاری ئایدیا، ژماره، 8 و 9 ، ته‌مموزی 2006، بابه‌تی: ئاشنابوون بهئهرهستۆ، نوسینی پۆڵستراتێرن، وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه، رێباز موسته‌فا.
8. الفلسفه لكل الناس، دكتور عادل البكری، سلسله الموسوعه الصغیره، 155 بغداد، 1985، صــ38ــ41.
9. فه‌لسه‌فه‌ی خۆراوایی، وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: ئاوات ئه‌حمه‌د، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ژماره 29 سلێمانی2003، لـــ50ـــ52، بهدهسكارییهوه.
10. الفلسفه انواعها و مشكلاتها، هنترمیت، فۆاد زكریا، القاهره، گ2، 1975، صـــ9 و دواتر.
الموجز فی التأریخ الفلسفه، ت، توفیق ابراهیم سلوم، دمشق، 1976، 1/24.
مبادئ الفلسفه، أ.س رابوبرت، ت، احمدامین، القاهره، الفلسفه و الانسان، د. حسام الالوسی، منشورات دار الحكمه، بغداد، صــ9 و دواتر
11. گۆڤاری سه‌نگاو ژماره 1/2006 بابه‌تی: ئه‌پستمۆلۆژیا له‌وێنای فهلسهفهكارانی ئه‌قڵییه‌وه: نوسینی: حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه تۆفیق، گۆڤاری سه‌نگاو ژماره 3و4/2006، بابه‌تی: جیهانبینی فه‌لسه‌فه لهوێناكردنهوه بۆ هزر بوون، نوسینی: حه‌مه غه‌ریب حه‌مه تۆفیق.
12. گۆڤاری سه‌نگاو ژماره 3و4 سه‌رچاوه‌ی پێشوو، هه‌مان بابه‌ت. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ10ــ12.
13. مدخل الی الفلسفه، جون لویس، ت، انور عبدالملك، بیروت،گ2، 1973، صــ27.
14. نشأه الفلسفه العلمیه، ریشنباخ، ت، فۆاد زكریا، القاهره، 1967، صــ34ــ35.الفلسفه انواعها ومشكلاتها، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ16.
15. الفلسفه انواعها و مشكلاتها، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ27و دواتر. اراو نقدیه فی مشكلات الفكر و الپقافه، د. فۆاد زكریا، القاهره، 1975،صــ413ــ414.
16. ێراو نقدیه فی مشكلات الفكر و الپقافه، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ414، الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ16ـــ17.
17. ێراو نقدیه فی مشكلات الفكر و الپقافه، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ112ـــ118. الفلسفه و الانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ18.
18. بعچ المشكلات الفلسفه ، ولیم جیمس، ت، فتحی الشنیگی، القاهره 1957صـ63ـ64.
19. سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ64.
20. میزان العمل، ابی حامد الغزالی، تحقیق: سلیمان دینا، دار المعارف،القاهره،1964،صـ409. الفلسفه و الانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ22.
21. الفلسفه و الانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ22.
22. مدخل الی الفكر الفلسفی، بوخنیسكی، ت: محمود حمدی زقزوق، القاهره، 1973،صــ5ــ6. ابعاد التجربه الفلسفیه، ماجد فخری، بیروت، 1980صــ17ــ19.
23. مشاكل الفلسفه، برتراندرسل: ترجمه عبدالعزیز السام و محمود إبراهیم محمد، گ2، القاهره، صــ24 و دواتر. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ25.
24. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ25ــ26.
25. سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ29.
26. سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ30. بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌نتۆلۆجیا سه‌رنج بده له: الحوار الفلسفی بین حچارات الشرق و حچاره الیونان، علی حسین الجابری، بغداد، 1985.
27. مدخل الی الفكر الفلسفی، ت: محمود حمدی زقزوق، سه‌رچاوه‌ی پێشوو سه‌رنج بده له به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م.
28. سه‌رنج بده له‌كتێبی (تیسیر شیخ اڵارچ، ابن سینا، بیروت، 1962، الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ31ــ32.
29. سه‌رنج بده له‌كتێبی (مدخل الی الفكر الفلسفی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو،صــ98ــ99، هه‌روه‌ها نحو الفلسفه علمیه، زكی نجیب، القاهره، 1958، كتێبی (من المپیولوجیا الی الفلسفه، د. حسام الالوسی، الگبغه الپانیه، بغداد، الفصل الپالپ، صــ100 و دواتر، هه‌روه‌ها سه‌رنج بده‌له (خوافه المیتافیزیا، زكی نجیب، القاهره،1953.
30. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو لــ35. سه‌رنج بده له‌كتێبی (الوجود دو العدم) جان بول سارتر، ترجمه عبدالرحمن بدوی، 1966، صـ77 و دواتر.
31. مدخل الی الفكر الفلسفی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ102ــ104.
32. سه‌رنج بده له‌كتێبی (المادیه الدیالیكتیكیه و المادیه التأریخیه، ت: محمد الجنیدی، دار التقدم، موسكو، الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ37ــ38.
33. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو صـ43ــ44.
34. سه‌رچاوه‌ی پێشوو44. مدخل الی الفكر الفلسفی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ119.
35. الفلسفه والانسان، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، صــ46.