به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه به‌جۆرێک ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست چه‌ک به‌ده‌سته‌کانه‌وه تێکچووه، که کورد وته‌نی کات و ناکات نازانێ، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌کان جه‌ژن ڕۆژی لێبورده‌یی و خۆشی مرۆڤه‌کانه، که‌چی لای ئێمه چه‌ک ده‌بێته زمانی هه‌موو کات و ساتێکی ئێمه، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ده‌نگی فیشه‌ک و نه‌عره‌ته‌ی چه‌ک به‌ده‌سته‌کان، بۆ کوشتن و رشتنی خوێنی نزیک و دووره‌کان، گوێمانی ئاخنیوه‌و له دڵه‌خورپه‌و شۆکیشمان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌تا له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا مرۆڤ له‌بری نیشاندانی مرۆڤبوونی خۆی، دڕه‌نده‌یی خۆی نمایش ده‌کات و به‌جارێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له قۆناغێکدا ژیان ده‌که‌ین خوێنی مرۆڤه‌کان هێنده هه‌رزان بووه، بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ بسڵه‌مێینه‌وه، کۆمه‌ڵ کوژی ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵی ئه‌نفالستان رووده‌دات، په‌یوه‌ندی به چه‌مچه‌ماڵه‌وه نییه وه‌ک ناوچه‌و شوێن، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به خه‌سڵه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه، کاتێک ژینگه‌یه‌کی بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت، دڕه‌نده‌یی خۆی تێدا نمایش ده‌کات، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆمان بسه‌لمێنێته‌وه که له‌سایه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌دا که هیچ به‌هایه‌ک بۆ ژیانکردن تێیدا نه‌ماوه، بڕیاری کوشتن و مردنی مرۆڤه‌کان ده‌دات.
ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ ڕوویداو جه‌ژنی هه‌مووانی شێواند‌و هه‌موانی نیگه‌ران کرد، رووداوێکی هه‌ر وا سانا‌و ئاسایی نییه، وه‌ک هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و روداوانه‌ی تر که هاتن و به که‌فوکوڵێک تێپه‌ڕین و هه‌موان داده‌نیشین به‌دیار هه‌واڵێکی دڵته‌زێن و کاره‌ساتبارتره‌وه، ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌دا هاتووه، گه‌ر به زوویی فریای نه‌که‌وین له‌ده‌رگای تاک به‌تاکمان ده‌درێت و چه‌ک به‌ده‌سته‌کان و ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌توانن به‌ئاسانی بڕیاری کوشتنی ئێمه ده‌رکه‌ن، ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌و که‌مه به‌هایه‌ی که له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بوونی ماوه...
به‌نده به‌شبه‌حاڵ خۆم به‌دواداچوونه ورد‌و راسته‌خۆکانی هه‌ڤاڵ قوباد، بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانباران و ژنکوژان و مرۆڤ کوژان، هه‌وڵێکی گرنگه‌و جێی ده‌ستخۆشییه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شی که رایگه‌یاندووه، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ژنکوژان، پێویستی به‌وه‌یه هه‌مووان پشتگیریی لێ بکه‌ین و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌و گرنگ دروست بکرێت و به‌ڕێزیشیان وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن بڕیار‌و لایه‌نی جێبه‌جێکردن، ده‌ست بکات به نیشاندانی چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی که ئه‌م تاوانانه ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که داڵده‌ی تاوان و تاوانکاریی ده‌ده‌ن، تا هه‌مووان بزانن، به‌کارهێنانی چه‌ک و کوشتنی مرۆڤه‌کان چ چاره‌نووسێکی ره‌ش چاوه‌ڕێی ده‌کات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویستمان به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پشتگیریی هه‌ڤاڵ قوباد، بۆ ئه‌وه‌ی ژنکوشتن و مرۆڤ کوستن بوه‌ستێنین پێویسته:
- په‌روه‌رده به‌ته‌واوی بخه‌ینه خزمه‌تی ئه‌م بواره‌وه‌و له په‌روه‌رده‌وه ژنکوشتن و زمانی چه‌ک ناشرین و قێزه‌ون بکه‌ین، له‌په‌روه‌رده‌و مرۆڤ فێری ژیاندۆستی و لێبورده‌یی بکه‌ین، جیلێک په‌روه‌رده بکه‌ین، که له‌سه‌ر سه‌رچۆپی و فول لایت و مۆڕه کردن و هیچ پاساوێک ده‌ستیان نه‌چێته خوێنی یه‌کتری..
- له په‌روه‌رده‌وه کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ی داهاتومانی بگه‌یه‌نین ژنان و کچان، دایک و خوشک و هاوسه‌ره‌کانمان کۆیله‌ی نێره‌کان نین و ئه‌وانیش وه‌ک پیاوو کوڕه‌کان مافی ژیانیان هه‌یه‌و ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌و بگره زیاتریش مرڤترو میهره‌بانترن.
- هه‌رچی زووه به بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه چه‌کی مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت سزای بۆ دابێن و چیتر بیری ته‌سکی(چه‌کێک حه‌وت کوڕ ده‌هێنێ) له‌هزرو مێشکی پیاوی کورددا بسڕێته‌وه.
- سه‌روه‌ربوونی یاسا، به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت و هیچ که‌سێک به‌بێ هیچ جیاوازی و جیاکارییه‌ک، له یاسا نه‌بوردرێت، کاتێک تاوانێک ده‌کات، یان ده‌بێته هۆی پاراستنی تاوانکاره‌کان و یان ده‌بنه پشت و په‌نای تاوانکاره‌کان، له‌گه‌ڵیشیدا چاره‌نووسیان بۆ خه‌ڵکی بخرێته‌ڕوو، تا که‌سی تر جورئه‌تی ئه‌وه نه‌کات ده‌ستی بچێته خوێنی که‌سی تره‌وه، یان هیچ که‌سێک داڵده نه‌دات و قه‌ڵه‌ویان نه‌که‌ن بۆ تاوانکاریی گه‌وره‌تر، راگه‌یاندن و ئه‌نجامدانی سزای خێرا، یه‌کێک ده‌بێت له هۆکاره‌کانی ژنکوشتن و مرۆف کوشتن..
- پێویسته چیتر حکومه‌ت رێگه نه‌دات، هۆکارو پاڵنه‌ره‌کانی مرۆڤ کوشتن به‌رده‌وام بێت، چیتر نابێت رێگه‌بدرێت ئه‌م ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسییه ئابوورییه‌ی، که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌بری مرۆڤدۆستی، ده‌بنه مه‌رگدۆست و کوشتنی مرۆڤ و ئاوخواردنه‌وه هاوشان بوونه‌ته‌وه بۆ هه‌ندێک که‌س، چیتر نابێت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی له‌م بارودۆخه‌دا بمێنێته‌وه، که هۆکارێکی سه‌ره‌کی تاوان و تاوانکارییه‌کانه...
- میدیاکان واز له‌راسته‌وخۆی تاوانه‌کان و کاره‌ساته‌کان بهێنن، واز له‌مایک بردن بۆ پرسه‌کان بێنن، له‌بری ئه‌وه کار له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌و ژینگه‌یه بکه‌ن که مرۆڤی کردۆته دڕه‌نده، به‌دوای تاوانکارو چاره‌نووسی تاوانکارو داڵه‌ده‌ده‌رانییه‌وه بن..
کار بکه‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ریسوا‌و قێزه‌ونکردنی تاوان و تاوانکارییه‌کان و نه‌یانکه‌ن به پاڵه‌وان، چونکه پاڵه‌وانه‌کان چه‌ک هه‌ڵناگرن، ئازاکان زمانی فیشه‌کیان نییه یان زۆر که‌مه، ئه‌وه ترسنۆک و فس فس پاڵه‌وانه‌کانن ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی مرۆڤه‌کان..
- وه‌رن با هه‌موومان پێکه‌وه زمانی چه‌ک و توندوتیژی ریسوا بکه‌ین، وه‌رن پێکه‌وه با به‌هه‌ڵکی بڵێین، هیچ کێشه‌یه‌ک نییه زمانی دیالۆگ و یاسا چاره‌سه‌ری نه‌کات، بۆیه با په‌نا بۆ چه‌ک نه‌برێت، با ئه‌وانه چه‌ک وه‌به‌ر پشتێن ده‌نێن و خۆیانی پێده‌ڕازێننه‌وه، چه‌کیان له‌به‌رچاو ڕه‌س و ناشرین بکه‌ین، وه‌رن با پێکه‌وه به هه‌موان بڵێین، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به چه‌ک و کوشتن یه‌کلا نابێته‌وه، وه‌رن با پێکه‌وه به هه‌موان بڵێین، به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی چه‌ک و خوێن ڕشتن هیچ کێشه‌یه‌کی چاره نه‌کردووه، وه‌رن با پێکه‌وه به‌هه‌موان بڵێین ژنکوشتن شه‌ره‌ف و شه‌ره‌فمه‌ندانه نییه، به‌ڵکو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌و زیاتریش مافی ژیانیان هه‌یه‌و چه‌ندین رێگه‌ی تر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانت هه‌یه...
وریابن ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه به هه‌مووانی وت، له‌مه‌ودوا که‌س ئه‌مین و ئه‌مان نییه، له کوشتنی تاکه‌وه بۆته کۆمه‌ڵکوژی و زه‌نگێکی هێنده مه‌ترسیداره، ده‌نگه‌که‌ی وه‌ک زرنگاندنه‌وه‌کانی تر نییه..
وه‌رن با پێکه‌وه هاوکارو یارمه‌تیده‌ری ئه‌من و ئه‌مانی یه‌کتری بین، با هه‌موان پشتیوانی له‌هه‌ر که‌سێک بکه‌ین، ژنکوشتنزو مرۆڤ کوشتن ده‌وه‌ستێنێت...
تکایه مه‌ڵێن پێمان ناکرێت، چونکه دڵنیابن، ئێمه‌ی مرۆڤین چۆن ژیانمان له‌یه‌کتری تێکداوه، ئاوهاش ده‌توانین راستی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه‌و هه‌رکه‌س به‌پێی توانا‌و قودره‌تی خۆی...