چه‌مكی خیلافه‌ت چه‌مكێكی دونیای ئیسلامییه‌و له‌نێو ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌دا ئێجگار زۆر هاتووه، گه‌رچی بۆچونی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه هه‌یه‌و له‌نێوه‌ندی رۆشنبیرانی ئاینیشدا مایه‌ی مشتومڕه، به‌ڵام رۆشنبیران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌كان قسه‌یه‌كی تریان هه‌یه... مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه قسه‌یه‌كی تری هه‌یه بۆیه ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامانه‌مان كه‌وته نێوان
كۆچ/ تێگه‌یشتن له چه‌مكی جێنشینایه‌تی (الخلافه) ئه‌وه‌مان پێنابه‌خشێت كه‌سێك ئاماده‌گی
و توانای نییه و كه‌سێكیتر كاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و چه‌مكه چه‌نده له‌گه‌ڵ جێنشینایه‌تی مرۆڤ بۆ خودا له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟ له‌كاتێكدا كه به روونی له قورئاندا ئه‌م چه‌مكه ئاماژه‌ی پێدراوه؟
وه‌ڵام/ جێنشینایه‌تی مرۆڤ بۆ خودا له جێنشینایه‌تی مرۆڤ بۆ مرۆڤ جیاوازه جا ئه‌و مرۆڤه پێغه‌مبه‌رێك بێت یان ده‌سه‌ڵاتدارێكی دونیایی، له دیدی ئایینه‌وه خودا له سیفه‌ته به‌رز و بڵنده‌كانی خۆی به‌شی مرۆڤی داوه، خاوه‌نی ویست (الاراده)و به‌شێك له ویستی خۆی به مرۆڤ به‌خشیوه، به‌ڵكو له ناو ئیراده‌ی گشتگیر و سه‌رپاگیری خۆیدا بازنه‌یه‌كی ویست و ئیراده‌ی به مرۆڤ به‌خشیوه، هه‌ر به‌و جۆره ته‌واوی سیفه به‌رز و بڵنده‌كانی خودا كه به‌شی مرۆڤی لێداوه، ئه‌م به‌خشینه خوداییه شایسته‌ی مرۆڤه، چونكه به‌شێك له رۆحی خودای به‌به‌رداكراوه، به‌و رۆحه به‌رز و بڵنده‌وه‌یه شایه‌نی سوژده بۆ بردنی فریشته‌كان ده‌بێت، جێنشینی بۆ چه‌ند هۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه:
• مردن و تیاچوونی جێنشینكراو
• ده‌سته‌وسانی و په‌ككه‌وته‌یی و بێتوانایی جێنشینكراو
• پێڕاسپاردن و پێبه‌خشینی به‌شێك له كار به هۆی پێرانه‌گه‌یشتن و كه‌می كات و تواناوه
• رێزلێنان و قه‌درزانی كه‌سی جێ‌نشین له‌لایه‌ن جێنشینكراوه‌وه
ئه‌م خاڵی چواره‌مه‌یان ته‌نها جێنشینكردی مرۆڤه بۆ خودا له‌كاتێكدا سیانه‌كه‌یتریان جێنشینكردنی مرۆڤه بۆ مرۆڤ جا ئه‌و مرۆڤه پێغه‌مبه‌رێك بێت یان مرۆڤێكی ئاسایی، دانانی جێ‌نشین له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مردن و بێتوانایی و كه‌می كات و توانا ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ رێزلێنان و به‌رز راگرتنی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاتنی وشه‌ی (خلیفه) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا (إِنِّی جَاعِلٌ فِی اڵاَرْچِ خَلِیفَه‌ً) بۆ ئه‌م مانای چواره‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاری جێنشینی چه‌ند ره‌هه‌ندێك له‌خۆده‌گرێت له‌وانه : ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به په‌ره‌پێدانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه و كه‌شفكردنی نادیاره‌كانی (ۆمِنْ ێ‌ێاتِهِ أَنْ خَڵقَكُم مِّن تُرَابٍ پُمَّ إِژَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ) له به‌ڵگه و نیشانه‌كانی خودا ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی له خۆڵ دروستكردووه و پاشان ئێوه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، (هُۆ الَّژِی جَعَڵ ڵكُمُ الْأَرْچَ ژَلُولًا فَامْشُوا فِی مَنَاكِبِهَا ۆكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۆإِڵیْهِ النُّشُورُ) الملك – 15، ئه‌وه به‌ته‌نها زه‌وی بۆ ئێوه رامهێناوه، به‌ناویدا بگه‌ڕێن و له رۆزییه‌كانی بخۆن و بۆ لای ئه‌و زیندووده‌كرێنه‌وه.
به رامهێنانی یاساكانی ژیان و گه‌ردوون و به‌كارهێنانی له خزمه‌تی مرۆڤدا (ۆفِی الْأَرْچِ ێ‌ێاتٌ لِّلْمُوقِنِینَ) الژاریات - 20، له زه‌ویدا ئایه‌تگه‌لێك بۆ دڵنیابووان هه‌یه و له ده‌روونی خۆتاندا نابینن – ئایه‌تگه‌لێكی به‌رچاو -، به به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری له ژیانی جامیعه و به كۆمه‌ڵدا (إِنَّ اللّهَ ێأْمُرُ بِالْعَدْلِ ۆالإِحْسَانِ) النحل - 90، خودا فه‌رمان به دادپه‌روه‌ری و ئیحسان ده‌كات..
كۆچ/ جێنشینایه‌تی خودا بۆ مرۆڤ به‌گشتی چیمان پێده‌به‌خشێت به‌ومانایه‌ی كه له رووی ئایدۆلۆژی و ئایینه‌كانه‌وه مرۆڤه‌كان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا كه سه‌ره‌كیترینیان "باوه‌ڕدار"و "بێباوه‌ڕ"ه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا مرۆڤه‌كان به‌گشتی ده‌بنه "جێ‌نشین" یان ته‌نها باوه‌ڕداره‌كانن ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ؟ ئه‌دی بێباوه‌ڕه‌كان ده‌بنه چی؟
وه‌ڵام/ به‌خشینی جێنشینی به مرۆڤ له‌لایه‌ن خوداوه به‌خشینێكی گشتییه و هه‌موو مرۆڤه‌كان به باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕه‌وه ده‌گرێته‌وه، واته مرۆڤبوونی مانای جێنشینی خودا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م جێنشینییه گشتییه و بۆ ئاستی تاك وردناكرێته‌وه، تاكو ئه‌و پرسیاره دروستببێت كه ئایا چۆن ده‌بێت كه‌سێكی بێباوه‌ڕ جێنشینی خودا بێت؟ به‌ڵكو مرۆڤایه‌تی جێنشینی خودایه نه‌ك تاكێكی مرۆڤ، مێژوو ئه‌وه‌ی لامان كردووه به به‌ڵگه‌نه‌ویست كه له‌و رۆژه‌وه‌ی مرۆڤ پێی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه داناوه تاكو ئه‌مڕۆ ژیانی له گه‌شه و گۆڕانێكی سه‌رومڕدایه و توانیویه‌تی به‌شێك له یاساكانی ژیان و گه‌ردوون رامبهێنێ و له خزمه‌تی خۆیدا به‌كاریانبهێنێت، ژیانی مرۆڤ له ته‌كان و گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونێكی یه‌كبینه‌دایه و ناتوانین حاشا له‌و گشته موعجیزانه بكه‌ین مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه خولقاندوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌م گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی مرۆڤ به ده‌یان و سه‌دان نسكۆ و نشێودا گوزه‌ریكردووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی، كۆی ته‌كان و گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونی مرۆڤ گه‌ر بڕه سالیب و نێگه‌تیڤه‌كانی ژیانیشی لێده‌ربكه‌ین ئه‌وا بڕێكی پۆزه‌تیڤ و ژماره‌یه‌كی موجه‌بی ده‌مێنێته‌وه.
كۆچ/ ئه‌وه‌نده‌ی چه‌مكی جێنشینایه‌تی له‌سه‌رده‌می مردنی پێغه‌مبه‌ر"د.خ" ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده له پێشوودا ده‌رنه‌كه‌وتووه، پێتوانییه رووداوه واقیعییه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر چه‌سپاندنی چه‌مكه‌كه هه‌یه؟ یان ئێوه هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گێڕنه‌وه؟
وه‌ڵام/ ئه‌م جێنشینایه‌تی ( خلافه)ه كه له‌سه‌رده‌می مردنی پێغه‌مبه‌ردا – درودی خودای له‌سه‌ر بێت – ده‌رده‌كه‌وێت جیایه له‌و جێنشینایه‌تییه‌ی كه قورئان ئاماژه‌یپێكردووه و به مرۆڤایه‌تی – به‌گشتی- به‌خشیوه نه‌ك به گه‌ل و نه‌ته‌وه و باوه‌ڕێكی تایبه‌ت، جێنشینایه‌تی له قورئان جێنشینایه‌تیكردنی خودایه و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، چونكه كه خودا روو له فریشته‌كانی ده‌كات و پێیانده‌فه‌رموێت: من جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێم (إِنِّی جَاعِلٌ فِی اڵاَرْچِ خَلِیفَه‌ً) فریشته‌كان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئایا كه‌سانێك له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێیت كه پشێونكه و كاولكاری بكات و خوێنبڕێژێت؟ (أَتَجْعَلُ فِیهَا مَن یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَا‌و) وتنی وشه‌ی جێ‌نشین (خلیفه) له‌لایه‌ن خوداوه به‌رگری له فریشته‌كان ناكات له‌وه‌ی ئه‌و جێنشینه به تێكده‌ر و خوێن‌ڕێژ وه‌سفبكه‌ن و خودا‌ش له وه‌ڵامیاندا نافه‌رموێت ئه‌وان ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌فه‌رموێ: من شتگه‌لێك ده‌زانم ئێوه نایزانن (انی أعلم ما لا تعلمون)، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه جێنشینیكردن بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تییه –وه‌ك مرۆڤ – له‌سه‌ر زه‌ویدا، له‌گه‌ڵ ئاگاداربوونی خودا به كۆی ئه‌و كاولكاری و خوێنڕێژییه‌ی مرۆڤ پێیهه‌ڵده‌ستێت، ئه‌م رایه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێوه‌رناگیرێت كه خودا كاولكاری و خوێنڕێژی مرۆڤی لا خۆش و په‌سه‌نده، بوونی ئاگاهی خودا به كارێك رازیبوون و په‌سه‌ندی ئه‌و له‌و كاره ناگه‌یه‌نێت، جێنشینی مرۆڤایه‌تی بۆ خودا بیركردنه‌وه و بڕیاردانه له خۆی و ژیان و گه‌ردوون.
كۆچ/لای ئه‌هلی سوننه خه‌لافه‌ت مه‌دلوول و مه‌فهومێكی ئایینیی رووتی هه‌یه؟ به‌ڵام لای شێعه‌كان ئه‌ماره‌ت ده‌بێته نۆرمێك بۆ مانه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئایدۆلۆژیایه‌كی مه‌زن؟
وه‌ڵام/ من نامه‌وێت بچمه ناو كێشه‌یه‌كی مێژووی كه ته‌مه‌نی زیاتر له هه‌زار و دوو سه‌د ساڵه، به‌ڵام ده‌توانم را و سه‌رنجی خۆم له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تۆماربكه‌م، خه‌لافه‌ت له دوای مردنی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د – درودی خودای له‌سه‌ر بێت – خه‌لافه‌تكردنی مرۆڤه بۆ مرۆڤ نه‌ك خه‌لافه‌تكردنی مرۆڤ بۆ خودا، كه ده‌ڵێین: "خه‌لافه‌تكردنی مرۆڤ بۆ مرۆڤ " له‌بیرماننه‌چووه ئه‌و مرۆڤه كه جێنشینییده‌كرێت حه‌زره‌تی محه‌ممه‌ده و پێغه‌مبه‌ری خودایه، به‌و ده‌ربڕینه ته‌نها ده‌مانه‌وێت بڵێین: جێنشینیكردنه‌كه بۆ خودا نییه، به‌ڵكو بۆ مرۆڤێكه كه پێغه‌مبه‌ری خودایه، لێره‌دا ده‌بێ بپرسین: جێنشینیكردنی یارانی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د – درودی خودای له‌سه‌ر بێت – بۆ پێغه‌مبه‌ر - له‌دوای مردنی- چ مانا و مه‌فهومێك ده‌گه‌یه‌نێت؟ پێغه‌مبه‌ر – درودی خودای له‌سه‌ر بێت – سێ ئه‌ركی مه‌زن له‌لای خوداوه له‌سه‌ری دانرابوو:
• گه‌یاندنی ئه‌و وه‌حییه‌ی له‌لای خوداوه پێیده‌گه‌یشت – وه‌كو خۆی- به مه‌ردومان، كه له لاپه‌ڕه نووسراوه‌كانی وه‌حیدا به چه‌ند قۆناغێك كۆكراوه‌ته‌وه و ئه‌م قورئانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستماندایه (وأبلغكم ما أرسلت به) اڵاحقاف – 22، هاتووم ئه‌وه‌ی پیامداڕه‌وانه‌كراوه – قورئان– به ئێوه بگه‌یه‌نم..
• به‌یان و راڤه‌كردنی ئه‌و وه‌حییه دابه‌زێنراوه به كردار و گوفتار، پاشان به‌رجه‌سته‌كردنی له ژیانی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵدا (وأنزلنا الیك الژكر لتبین للناس ما نزل الیهم) النحل – 44، ئه‌م "یاد"ه‌مان بۆ دابه‌زاندی بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیبكه‌ی بۆ مه‌ردومان ئه‌وه‌ی بۆیان دابه‌زێنراوه..
• سه‌رۆكایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌وڵه‌تێك كه له مه‌دینه و ده‌وروبه‌ریدا سه‌ریهه‌ڵدابوو..
ئه‌م سێ ره‌هه‌نده سێ ئه‌ركی مه‌زنی سه‌رشانی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د بوو تا ئه‌و رۆژه‌ی كۆچیدواییكرد، له‌گه‌ڵ كۆچكردنیدا ئه‌ركی یه‌كه‌م كه گه‌یاندنی وه‌حی ئاسمان بوو به مرۆڤ كۆتاییپێهات و هیچ كه‌سێك له‌دوای ئه‌و مافی بانگه‌شه‌كردنی دابه‌زینی وه‌حی نییه له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ری، ئه‌ركی دووه‌م كه به‌یان و راڤه‌كردنه – به مردنی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د– بۆ فۆرمێكیتر ده‌گۆڕێت كه بریتییه‌له به‌جێهێنانی گه‌واهی (أدا‌و الشهاده) له‌سه‌ر مه‌ردومان، پوخته‌ی ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه چۆن حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د په‌یامی خودای به‌وان گه‌یاند ئه‌وانیش هه‌ستن به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به مه‌ردومان (وكژالك جعلناكم أمه وسگا لتكونوا شهدا‌و علی الناس ویكون الرسول علیكم شه‌یدا) البقره – 143، به‌مجۆره ئێوه‌مان گێڕا به ئوممه‌تێكی میانه‌گیر بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مه‌ردومانه‌وه ببن به شاهید و پێغه‌مبه‌ریش شاهیدی سه‌ر ئێوه بێت.. له جێگه‌یه‌كیتری قورئاندا (قل هژه سبیلی أدعو الی الله علی بصیره أنا ومن اتبعنی وسبحان الله وما أنا من المشركین) یوسف–107، بڵێ: ئه‌مه رێگه‌ی منه بانگده‌كه‌م بۆ لای خودا له‌سه‌ر چاوڕوونی من و شوێنكه‌وتووانم، پاكێتی بۆ خودا و من یه‌كێك نیم له هاوه‌ڵدانه‌ران بۆ خودا.
ئه‌مه‌ش چونكه ئایینی ئیسلام ره‌هه‌ندێكی جیهانگه‌رایی تێدایه و بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانه و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ناتوانێت خۆی به خاوه‌نی بزانێت، یاخود خۆی به شیاوتر بزانێت له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌دا (وما أرسلناك الا رحمه للعالمین) اڵانبیا‌و–107، تۆمان به ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان ره‌وانه كردووه، (وما أرسلناك الا كافه للناس بشیرا ونژیرا) سبأ-28، تۆمان بۆ سه‌ر ته‌واوی مه‌ردومان وه‌ك مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر ره‌وانه‌كردووه.
ره‌هه‌ندی سێیه‌م له ئه‌ركی مه‌زنی پێغه‌مبه‌ر –درودی خودای له‌سه‌ر بێت– كه بریتییه‌له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت چه‌ند بنه‌مایه‌كی له قورئان و فه‌رمووده و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ردا بۆ خراوه‌ته‌ڕوو، له‌وانه: دادپه‌روه‌ری و شورا (العدل والشوری)، ئه‌م دوو بنه‌مایه له كام سیستم و ده‌سه‌ڵاتدا و به كام میكانیزم بێنه‌دی كارێكی گۆڕاو (المتغییر)ه و وابه‌سته‌ی ژیری و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه كراوه به مه‌رجێك پایه و بنچینه و یاساكان (الدستور و القانون)ی ئه‌و سیستمه‌ی ده‌سه‌ڵات پێچه‌وانه نه‌وه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ بنچینه‌كانی ئه‌حكام و ئه‌خلاق و عیباداتی ئایینی ئیسلامدا، بۆیه له ئیسلامدا شێوازێكی سیستمی ده‌سه‌ڵات نه‌خراوه‌ته‌ڕوو به‌ڵكو وابه‌سته‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه كراوه.
كۆچ/ پێتوایه شێعه و سوننه كامیان به‌ڵگه‌كانیان به‌هێزتره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌لافه‌ت و جێنشینایه‌تی؟ له‌كاتێكدا كه ئه‌و چه‌مكه تا ئێستاش له‌لای سوننه‌كان زۆر به ته‌رێزوپه‌رێزه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و لای شێعه‌كانیش بێپه‌رده و له‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه په‌یڕه‌وانی شێعه ژماره‌یه‌كی له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی پێكده‌هێنن؟
وه‌ڵام/ شێعه و سوننه شه‌ڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌س (شخص)ه و دواتر ره‌هه‌ندی فیكریی وه‌رگرتووه، واته جه‌نگه‌كه‌یان له‌سه‌ر كێ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر –به‌تایبه‌ت خوله‌فای راشیدین– چاكترین و له پێشترین هاوه‌ڵه بۆ پێغه‌مبه‌ر؟ یاخود كامیان چاكه و كامیان چاكتره؟ به زمانێكی روون كامیان شیاوترین كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر بگرێته‌وه؟ به‌ڵام جه‌نگی من جه‌نگه بۆ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئایین و مه‌فهومی دروستی چه‌مكه ئیسلامییه‌كان، حه‌زره‌تی عه‌لی خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م بێت یان حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر لای من قه‌یران و ئیشكالییه‌تێك ناخولقێنێت، چونكه هه‌ردووكیان دوو هاوه‌ڵی مه‌زن و دیاری پێغه‌مبه‌رن و هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی و نزیكییه‌كی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا، به‌ڵام هاوه‌ڵان حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر –خوای لێڕازیبێت– هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌ویان به یه‌كه‌م جێ‌نشین قبوڵه و ئێمه‌ش رێز له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌وان ده‌گرین و باوه‌ڕ به متمانه و بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین.
وانازانم ده‌قێكی پیرۆز له قورئان و فه‌رمووده بوونی هه‌بێت و تیایدا به رۆشنی ئاماژه‌ی به خه‌لافه‌تی ئه‌به‌به‌كر كردبێت، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌قێكی رۆشن له دانانی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر بوونی هه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردن مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه، ئێمه ده‌زانین كه حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر ده‌یویست حه‌زره‌تی عومه‌ر ببێت به خه‌لیفه، جا ئه‌گه‌ر ده‌قێكی رۆشن له‌و مه‌یدانه‌دا بوونی هه‌بوایه چۆن حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر ده‌یویست موخاله‌فه‌ی ده‌ق بكات و حه‌زره‌تی عومه‌ر بكات به یه‌كه‌م خه‌لیفه؟! مافی دانانی ده‌سه‌ڵاتدار – له ئیسلامدا- بۆ ئوممه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر – درودی خودای له‌سه‌ر بێت- له‌دوای مردنی هیچ كه‌سێك به خه‌لیفه دیاریناكات و ئه‌و مافه له ئوممه‌ته‌كه‌ی داگیر ناكات، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌بوا پێغه‌مبه‌ر پێش مردنی جێنشینێكی بۆ خۆی دیاریبكردبایه بێ‌ئاگان له ده‌قی رۆشنی قورئان كه كۆی ئوممه‌ت له دوای حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د –درودی خودای له‌سه‌ر بێت– به جێ‌نشین داده‌نرێت نه‌ك ته‌نها كه‌سێك (وكژالك جعلناكم أمه وسگا لتكونوا شهدا‌و علی الناس ویكون الرسول علیكم شه‌یدا)، به‌مجۆره ئێوه‌مان گێڕا به ئوممه‌تێكی میانه‌گیر بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مه‌ردومانه‌وه ببن به شاهید و پێغه‌مبه‌ریش شاهیدی سه‌ر ئێوه بێت.
قسه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستیاری و گرنگیدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئیسلام شه‌خسانییه‌ت (الشخصانیه) له‌به‌ینده‌بات و له جێگه‌یدا یه‌ك ئوممه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌و ئوممه‌ته ئاتاجی سه‌ر (رأس)ێكه به‌ڕێوه‌یببات، سه‌ریش دانانی ئه‌و كه‌سانه بووه كه ئوممه‌ت هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌وان به عینوانی سه‌ری ئوممه‌تێك كه جێنشینی پێغه‌مبه‌ره ناوی خه‌لیفه‌یان لێنراوه، نه‌ك به‌و عینوانه‌ی ئه‌و تاكه‌كه‌سه له جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیشتبێت، چونكه هیچ تاكێك ناتوانێت جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر پڕبكاته‌وه و ته‌نها ئوممه‌ته به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت. سیمات وسیفاتی ئه‌و ئوممه‌ته كامه‌یه و كام چوارچێوه فۆرمی دیاریكراوی پێده‌دات و ده‌یكات به كائینێكی زیندوو و به‌رچاو و به‌رجه‌سته؟ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به خاڵ ئه‌و ئاكار و سیماتانه‌ی قورئان بۆ ئوممه‌تی باسده‌كات بخه‌مه‌ڕوو:
• ملكه‌چی و ته‌سلیمبوون به‌و ئایینه‌ی خودا له‌سه‌ر زمانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم به "ئیسلام"ی ناوبردووه (ومن ژریتنا أمه مسلمه لك) البقره– 128، خودایه له نه‌وه‌كانی ئێمه ئوممه‌تێكی ملكه‌چ به خۆت پێكبهێنه..
• به‌ندایه‌تی بۆ خودا و خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه له تاغووت (ولقد بعپنا فی كل أمه رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الگاغوت) النحل–36، پێغه‌مبه‌رێكمان له ناو هه‌ر ئوممه‌تێكدا ره‌وانه‌كرد –پوخته‌ی بانگه‌وازیان– خودا بپه‌رستن و له تاغووت دووربكه‌ونه‌وه..
• جێبه‌جێكردنی دروشمه‌كانی ئیسلام (ولكل أمه جعلنا منسكا هم ناسكوه)الحج – 67
• ئوممه‌تێكی میانه‌گیره له‌نێوان "ئاسمان و زه‌وی، دواڕۆژ و دونیا، رۆح و مادده، ئازادی تاك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵ "دا ( وكژالك جعلناكم أمه وسگا) البقره – 143 ، ئێوه‌مان گێڕاوه به ئوممه‌تێكی میانه‌گیر.
• ئوممه‌تێكه به بانگكردنی مه‌ردومان بۆ رێگه‌ی خێر ئه‌دای شه‌هاده‌ت ده‌كه‌ن (لتكونوا شهدا‌و علی الناس) البقره – 143، بۆئه‌وه‌ی ببن به گه‌واهیده‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه..
• بانگ بۆ خێر و چاكه ده‌كه‌ن و فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن و به‌رگری له خراپه ده‌كه‌ن (ولتكن منكم أمه یدعون الی الخیر ویأمرون بالمعروف وینهون عن المنكر) ێ‌لعمران– 104، با ئوممه‌تێكتان لێپێكبێت بانگ بۆ خێر ده‌كه‌ن و فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن و به‌رگری له خراپه ده‌كه‌ن..
• ده‌ستگرتن به حه‌قه‌وه و حوكمكردن به حه‌ق (وممن خلقنا أمه یهدون بالحق وبه یعدلون) اڵاعراف–18، له‌وانه‌ی دروستمانكردوون ئوممه‌تێك هه‌یه به حه‌ق رێگه‌ی دروست ده‌بیننه‌وه و به حه‌ق حوكم و دادوه‌ر و میانه‌گیری ده‌كه‌ن..
كۆچ/ ئه‌و بنه‌مایانه چی بوون كه جێنشینایه‌تی مرۆڤ له خوداوه پێگوازرایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر"د.خ" و دواتریش له‌وه‌وه بۆ ئه‌بوبه‌كر و.. هتد؟
وه‌ڵام/ پرسیاره‌كه دوو ئیشتبای گه‌وره‌ی تێدایه ئه‌و دوانه‌ش: یه‌كه‌م خه‌لافه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆ خودا ئه‌و خه‌لافه‌ته گشتگیره سه‌راپاییه نییه كه وابه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی كراوه و به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كاری خه‌لافه‌ت راده‌په‌ڕێنن، به‌ڵكو له‌وجۆره خه‌لافه‌ته‌یه كه خودا به حه‌زره‌تی داود –علیه السلام-ی داوه و پێیده‌فه‌رموێت: ئه‌ی داود ئێمه له‌سه‌رزه‌وی تۆمان كردووه به خه‌لیفه تا له‌نێوان خه‌ڵكیدا دادوه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی به حه‌ق و عه‌داله‌ت بكه‌ی و شوێنی ئاره‌زوو مه‌كه‌وه، چونكه له رێگه‌ی خودا لاتده‌دات و وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بیت (یا داود انا جعلناك خلیفه فی اڵارچ فاحكم بین الناس بالحق ولا تتبع الهوی فیچلك عن سبیل الله) ص–26، ئه‌مجۆره خه‌لافه‌ته دادوه‌ریكردن و فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و داد و خۆ به‌دوورگرتن له ئاره‌زوو و حه‌ز..
ئیشتبای دووه‌می پرسیاره‌كه له‌و جێگه‌دایه كه پێمانوابێت ته‌نها حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كره بووه به‌جێنشین و ته‌نها یه‌ك كه‌سه جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، كه له پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌مپێكردووه، ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر –درودی خوای له‌سه‌ر بێت– به ته‌نها خۆی جێنشینی پێغه‌مبه‌ر بوایه و به ده‌قێكی ئایینی ئه‌و جێنشیینییه‌ی وه‌ربگرتبایه له وتاری دیاریكردنی ئه‌ودا به خه‌لیفه نه‌یده‌فه‌رموو: گوێڕایه‌لێم لێبكه‌ن تا گوێڕایه‌ڵی له خودا و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیم نه‌كرد گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم مه‌بن.. به‌ڵكو ده‌یووت: خه‌ڵكینه من خودا و پێغه‌مبه‌ر له‌م جێگه دایانناوم گوێڕایه‌ڵی خودا و پێغه‌مبه‌ر بن و له گوێڕایه‌ڵی من لا مه‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ی نه‌ووت و ئه‌و پیرۆزییه‌ی نه‌دایه پاڵ خۆی..
وه‌كو چۆن به هه‌موو ئوممه‌ت جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌گیرێته‌وه به‌هه‌مانپێودان به هه‌موو مرۆڤایه‌تی جێنشینی خودا سپاردراوه.. لێره‌دا پێویسته راستییه‌ك ئاماژه‌پێبده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: به‌كارهێنانی وشه‌ی "خلیفه" بۆ دانانی كه‌سێك ده‌بێته سه‌ری ئوممه‌تێك كه ده‌بنه جێنشینی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ورد نییه، چونكه قورئان وشه‌ی ئیمام "الامام"ی بۆ به‌كارهێناوه (وجعلنا منهم أئمه یهدون بأمرنا لما صبروا وكانوا بێ‌یاتنا یوقنون) السجده–24، له‌م مه‌یدانه‌دا ناونان و هه‌ڵبژاردنی زانایانی شێعه له ئه‌هلی سوننه وردتر و به‌جێتره، بۆیه له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عومه‌ردا –خوای لێڕازیبێت– وشه‌ی خه‌لیفه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كرێته سه‌ری ئوممه‌ت لاده‌درێت و به ئه‌میری باوه‌ڕداران (أمیر المۆمنین) ناوده‌برێت..
كۆچ/ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا كۆمه‌ڵێك "حه‌د"ی هه‌ڵگرت و هه‌ندێكیتری دانا، ئایا عومه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میری به‌كارهێنا یان فیقهی؟ له‌كاتێكدا كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر"د.خ" شه‌فاعه‌تی خۆشه‌ویستترین كه‌سی له‌وباره‌یه‌وه ره‌تكرده‌وه كه بڕینی ده‌ستی ئافره‌تێكی مه‌خزومی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی دزیكردبوو، به‌ڵام عومه‌ر له ساڵه‌كانی قاتوقڕی و گرانیدا گوتی ئه‌مساڵ ده‌ستی دز نابڕین؟
وه‌ڵام/ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌ره‌كه هه‌ندێك وردبین و خوێنه‌ریش له‌گه‌ڵمان پشووی درێژبێت، لێره‌دا به خاڵ چه‌ند راستییه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو كه گه‌یشتن له‌و راستییانه وه‌ڵامێكی دروستی پرسیاره‌كه‌یه:
• هه‌موو حوكمێكی شه‌رعی هۆ(عله)یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كاتێك دز ده‌ستی ده‌بڕرێت كه دزیكردبێت به پیشه، واته گه‌ره‌كه پێناسه‌ی دز (سارق) بكه‌ین ئه‌وجا حوكمی شه‌رعی به‌سه‌ردابسه‌پێنین، له ئه‌مڕۆدا گه‌ر دز ئه‌و كه‌سه بێت ته‌جیلی سه‌یاره‌یه‌كی لێكردووه‌ته‌وه و چاو له‌و گشته دزییه بقونجێنین كه له‌ژێر په‌رده‌ی یاسادا ئه‌نجامده‌درێت گه‌وره‌ترین سته‌ممان له ئایین و یاسا و مرۆڤ كردووه، دز ئه‌و گه‌نجه بێپاره نییه له ئاتاجیدا ده‌ست بۆ شتێكی كه‌م له ماڵی مه‌ردومان ده‌بات، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دۆلار ئاودیوده‌كات و وه‌ك به‌رزیبانان بۆی ده‌رده‌چێت و ئێواره‌ش گه‌نجه بێچاره‌كه ده‌هێننه‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و له‌زگه‌یه‌كی ره‌ش له چاوانی ده‌ده‌ن و پرسیاری لێده‌كه‌ن چۆن ته‌جیلی سه‌یاره‌كه‌ت كرده‌وه بۆمان باسبكه، به‌ڵام ناپرسن چۆن ملیۆنه‌ها دۆلارت له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گواسته‌وه، ناپرسن چۆن پاره ره‌شه‌كان له بازاڕدا سپیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه به مه‌فهومی قورئان دزی راسته‌قینه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن ئاستی ئه‌خلاقی و ویژدانی گه‌نجێكیان دابه‌زاندووه و ده‌ست بۆ ماڵ و مڵكی مه‌ردومان ده‌بات، حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌م راسته‌قینه‌یه گه‌یشت بوو، سه‌رده‌مێك بوو كۆمه‌ڵێك به هۆی فتوحاتی ئیسلامییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بووبوو به‌ڵام خه‌ڵكانێكی هه‌ژار كه له گرانیدا ته‌نانه‌ت هیچیان نه‌بوو بیخۆن له ناچاری و بێ ده‌رووییدا ده‌ستیان بۆ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندێك ده‌برد و به ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆیان لێیانوه‌رده‌گرتن، وه‌نه‌بێ ئه‌مانه كارێكی باش و په‌سه‌ندیان ئه‌نجامدابێت، نه‌خێر كارێكی حه‌رام و ناباشیان كردووه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه پێناسه‌ی دزیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێت تاكو ده‌ستیان به بڕین بچێت چونكه دزی بۆ ئه‌وان پیشه نه‌بووه و زه‌رووره‌تێكی ژیان پاڵی پێوه‌ناون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ناپه‌سه‌نده‌یان، ئه‌م قسه‌یه‌مان ئه‌وه‌ی لێوه‌رناگیرێت ره‌وایه بۆ هه‌ر كه‌سێك زه‌رووره‌تی ژیان پاڵی پێوه‌بنێت دزیبكات چونكه كه ده‌ڵێین ئه‌و كه‌سانه دز نه‌بوون مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه بڵێین كاره‌كه‌یان دزی نه‌بووه، نه‌خێر كاره‌كه دزییه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون دز نین چونكه پێناسه‌ی دزیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێت، دز له زه‌رووره‌ت و بێزه‌رووره‌تیدا دزیده‌كات، دز دزیكردووه به پیشه و كارێكیتری نییه جگه‌له دزی مه‌گه‌ر كارێك بێت رێگه بۆ دزییه‌كه‌ی خۆشبكات، دز به ئه‌ندازه‌ی پێویست له ماڵی مه‌ردومان نابات به‌ڵكو هه‌رچه‌ندی ده‌ستبكه‌وێت چه‌پڵاوی ده‌كات، دز له هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند دزیده‌كات، دز تاوانیتر له‌پاڵ دزییه‌كه‌یدا ئه‌نجامده‌دات وه‌ك كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنی نامووس، دز خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ دزی و ده‌سته پێكه‌وه‌ده‌نێت، دز رۆژ له دوای رۆژ تاوانی دزی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ئه‌نجامده‌دا، دز له فۆرم و قاڵبێكی دزیدا خۆی ناگرێته‌وه چه‌ندین رێگه و جێگه‌ی هه‌یه، حه‌زره‌تی عومه‌ر زانیویه‌تی له‌و رۆژگاره‌دا دیاریكردنی دز زۆر ئه‌سته‌مه و ناتوانرێت پێناسه‌كه به‌سه‌ر كه‌سێكی تایبه‌تدا بسه‌پێنرێت، بۆیه راگرتنی حوكمه‌كه له‌پێشتره تا جێبه‌جێكردنی، قازی له‌جێبه‌جێنه‌كردنی حوكمدا به‌هه‌ڵه‌دا بچێت چاكتر و باشتره له‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنیدا به‌هه‌ڵه‌دا چووبێت، ئه‌مه رێسایه‌كی جێگیره له قه‌زای ئیسلامی‌دا..
• كار و كرده‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر به حوكم و ته‌شریع بۆ موسڵمانان ته‌ماشاده‌كرێت بۆیه ناكرێت حوكمی جێبه‌جێكردنی دزی رابگرێت چونكه راگرتنی ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌سخ و سڕینه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت كه له بنچینه‌دا وانییه، به‌ڵام راگرتنی حوكمێك له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه –خوا لێی رازی بێت- به‌هۆی ره‌وشێكی تایبه‌ته‌وه مانای نه‌سخ و سڕینه‌وه ناگایه‌نێت به‌ڵكو مانای دواخستن (تأجیل)ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یه بۆ ره‌وشێك كه تیایدا گرانی و قاتوقڕی كۆتاییپێدێت، كاره‌كه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ر ته‌ئجیله نه‌ك ته‌عتیل (تعگیل) واته له‌كارخستن..
• له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ر بێت– جێبه‌جێكردنی ئه‌حكام به‌رژه‌وه‌ندی (مصلحه)ی گشتی تیاده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك ئایین بۆ خۆی به به‌رژه‌وه‌ندی بزانێت، یاخود له‌گه‌ڵ بنچینه‌كانی ئاییندا پێچه‌وانه‌وه نه‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنی حوكمی دزی به‌سه‌ر كه‌سێكدا یاخیبوونێكی دروستده‌كرد و ئه‌و یاخیبوونه پشێونكه و ئاشووبی لێپه‌یداده‌بوو، ئه‌وا دواخستنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه بۆ كاتێك كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئاشوب و پشێونكه‌ی لێپه‌یداده‌بوو له پێشتره، ئه‌مه‌ش به‌پێی بنچینه‌كانی فیقهی هه‌ڵسه‌نگاندن (فقه الموازنات)، یه‌كێك له رێسا فقهییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: دوورخستنه‌وه‌ی مه‌فسه‌ده له‌پێشتره له به‌ده‌ستهێنانی مه‌سله‌حه (در‌و المفسده أولی من جلب المصالح)، هه‌روه‌ها له رێسایه‌كیتردا هاتووه: ئه‌گه‌ر كارێك كه‌وته نێوان دوو زیانه‌وه هه‌میشه ئاسانه‌كه‌یان هه‌ڵببژێره (اژا دار اڵامر بین الچررین فاختر أهونهما أو أیسرهما)، راگرتنی حوكم له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه له زانستێكی زۆر قووڵ و ورده‌وه‌یه كه كه‌مبوون ئه‌وانه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا شانیان له شانی بدابایه..
كۆچ/ دابه‌شكردنی كاره‌كانی خه‌لیفه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عومه‌ردا بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ وه‌ك دانانی كه‌سێك بۆ قه‌زا و یه‌كێكیتر بۆ دارایی-بیت المال- و یه‌كێكیتر پۆلیس-حسبه-و هتد؟ ئایا ئه‌وه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خه‌لیفه"كاریزما" نییه؟
وه‌ڵام/ دابه‌شكردنی كاره‌كانی خه‌لیفه كه لێره به دواوه وشه‌ی "ئیمام"ی بۆ به‌كارده‌هێنم، سه‌ره‌تایه‌كی دروست و په‌سه‌نده بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان -ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و قه‌زایی و ته‌نفیزی-و چڕنه‌بوونه‌وه‌ی له ده‌ستی ته‌نها كه‌سێكدا، كاتێك ئوممه‌ت له جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر شه‌هاده‌ت به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نێت كه‌وابوو ئوممه‌ته به كاره‌كان هه‌ڵده‌ستێت نه‌ك ته‌نها كه‌سێك، بۆیه گه‌ره‌كه ئوممه‌ت به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات له‌م كه‌ناڵانه‌وه:
* هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورا.
* دانانی ئیمام .
* به‌شداریكردن له ده‌زگا و دامه‌زراوه قه‌زایی و ته‌نفیزییه‌كاندا له خواره‌وه بۆ به‌رزترین پله‌ی وه‌زیفی.
لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دا: ئایا له بینشی ئیسلامه‌وه ده‌سه‌ڵات ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زاییه؟ ئه‌گه‌ر ئیمام كاره‌كانی بۆ ئه‌و سێ پێكهێنه‌ره دابه‌شببێت كاری ئیمام و وه‌زیفه‌ی ئیمام چی ده‌بێت ؟
ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته له دیدی ئیسلامه‌وه جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامین، ئه‌م جه‌سته‌یه پێویستی به سه‌رێك هه‌یه ئیداره‌یبكات و به‌ڕێوه‌یببات ئه‌و سه‌ره‌ش بریتییه‌له ئیمام، ئیمامه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی رۆحییه بۆ په‌روه‌رش و پێگه‌یاندنی مه‌ردومان و بانگكردنیان بۆ ده‌ستگرتن به به‌ها و ئه‌خلاقه ئیسلامییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتێكی دونیایی رووت نییه، به‌ڵكو له باری زۆر پێویستدا نه‌بێت ده‌ستێوه‌ردانی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات ناكات و كاری گرنگ و له‌پێشی خۆی كه بریتییه‌له په‌روه‌رشی رۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به‌جێناهێڵێت، ده‌سه‌ڵات -به هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌یه‌وه- ئه‌گه‌ر له ئیمامه‌ت جیابكرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی لائیكی و دونیایی رووته و خاڵی ده‌بێته‌وه له مانا و به‌ها و رۆحییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی ئیمامه‌ت جیایه له ده‌سه‌ڵاتی لاهوتی و تیۆقراتی، چونكه:
1 . ئیمام چاودێری له‌سه‌ر دانراوه كه ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قده.
2 . ده‌ستورێك له پشتیه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ئوممه‌ت پێیشاره‌زان و رێگه‌ناده‌ن ده‌سه‌ڵاتداران لێیلابده‌ن.
3 . جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌سانێكیتر كاری تیاداده‌كه‌ن كه به‌شێكیتری چاودێریده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانی ئیمام بۆ ئه‌و مه‌یدانه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ته‌نها له ئاستی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندایه.
4 . ئیمام ئوممه‌ت دایده‌نێت و به جێنشینی و وه‌سێت و سه‌پاندن دانه‌نراوه.
5 . ئیمام له زه‌مینه‌ی په‌روه‌رش و هیدایه‌تی مه‌ردوماندا كارده‌كات و دووره له موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دونیایی رووت.
6 . ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئیمام دانراوه تاكو پێیبێت به ئیمام زۆر دژواره و له ئوممه‌تێكدا كه‌سێك یان دوو كه‌س ده‌بن به هه‌ڵگری ئه‌و سیفه‌تانه‌ی بۆ ئیمام به‌یانكراوه.
* دروستكردنی مه‌جلیسی دامه‌زراندن و هه‌ه‌ڵوه‌شانه‌وه (1)(الحل و العقد) كه به چاودێریكردنی ئیمام هه‌ڵده‌ستن و له كاتی نه‌توانین و په‌ككه‌وتن و مردنیدا كه‌سێك بۆ جێگه‌ی دیاریده‌كه‌ن دوای دیاریكردنی چه‌ند كه‌سێك بۆ كاروباری ئیمامه‌ت له‌لایه‌ن مه‌جلیسی شوراوه، هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت ئه‌وانه‌ی شورا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی لێهه‌ڵده‌بژێرن ده‌سته‌یه‌كن ئوممه‌ت له ده‌نگدانێكی گشتیدا بۆ ئه‌و كاره هه‌ڵیبژاردوون و بۆ به‌رده‌می شورا دیاریكردوون، دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئیمامه‌ت گه‌ره‌كه به سێ فلته‌ردا گوزه‌ربكات ئه‌وجا بگاته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رۆحییه‌ی كه ده‌توانێت ئوممه‌تێك په‌روه‌رده‌بكات، ئه‌و فلته‌رانه‌ش یه‌كه‌میان ئوممه‌یه به گشتی كه له ده‌نگدانێكی سه‌راپاگیردا ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌رده‌می مه‌جلیسی شورا هه‌ڵده‌بژێرن، دووه‌میان مه‌جلیسی شورایه كه له‌و ده‌سته‌یه ژماره‌یه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌می مه‌جلیسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دامه‌زراندن (الحل و العقد)، ئه‌وانیش یه‌كێكیان بۆ كاری ئیمامه‌ت دیاریده‌كه‌ن و پاشان داوا له هه‌موو ئوممه‌ت ده‌كرێت "به‌یعه‌ت"( 2)ی پێبدرێت، جا ئه‌و به‌یعه‌ته راسته‌وخۆ به‌خۆی بدرێت یان به‌و كه‌سانه‌ی ئیمام داوایانلێده‌كات به وه‌رگرتنی به‌یعه‌ت بۆ ئیمام هه‌ڵبستن، دوای دیاریكردنی ئیمام به‌م سێ قۆناغه له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی موسڵمانان پێویست (واجب) ده‌بێت به‌یعه‌ت به‌و ئیمامه بده‌ن، چونكه زۆرینه‌ی ئوممه‌ت و زۆرینه‌ی مه‌جلیس شورا و زۆرینه‌ی مه‌جلیسی حه‌ل و عه‌قد ئه‌و كه‌سه‌یان به ئیمام دیاریكردووه.
ئایا شوێنكه‌وته‌ی ئایینه‌كانیتر پێویسته به‌یعه‌ت به‌و ئیمامه بده‌ن؟ یاخود ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه گشتگیرتر بكه‌ین ئه‌وانه كێن به‌یعه‌ت به ئیمام ده‌ده‌ن؟ كه‌سی به‌یعه‌تده‌ر ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت:
1 . ژیر بێت، واته هۆش و فامی له‌سه‌ر خۆی بێت، منداڵ و شێت نه‌بێت.
2. موسڵمان بێت، شوێنكه‌وته‌ی ئایینه‌كانیتر نه‌بێت، به‌یعه‌ت ئه‌دای شه‌هاده‌ته و په‌یمان و به‌ڵێنێكه مرۆڤ به خودای خۆی ده‌دات و گرێبه‌ستێكه له‌نێوان ئوممه‌ت و ئیمامدا، لێره‌وه شوێنكه‌وته‌ی ئایینه‌كانیتر له‌و به‌ڵێن و گرێبه‌سته ئازادده‌كرێن چونكه ئه‌گه‌ر به‌یعه‌تبده‌ن ده‌بێت له ته‌واوی ئه‌مره‌كانی ئایینی ئیسلامدا گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ئیمامه بكه‌ن ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ئه‌و كه‌سه به ئایینی خۆیه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆیه له به‌یعه‌ت ئازادده‌كرێن و به‌ڵێنی پابه‌ندبوونیان به ئادابی گشتی ئیسلام (اڵاداب العامه للاسلام)ه‌وه لێوه‌رده‌گیرێت، ده‌شتوانرێت به‌یعه‌تی ئه‌وان به ئیمام به‌ڵێنی پابه‌ندبوون بێت به‌و ئادابه گشتییانه‌وه، پێویسته ده‌ستور و یاسا ماف و ئه‌ركی شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانیتر دیاریبكات، نابێت یاسایه‌ك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئایینی ئه‌واندا بوه‌ستێته‌وه، له رێز (كرامه) و ژیان و فورسه‌تی كار و ئازادی راده‌ربڕیندا گه‌ره‌كه جیاوازییان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا نه‌بێت، به‌رانبه‌ر به‌وه ئه‌وانیش وه‌لا و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌پارێزن و نابنه كۆمه‌كی هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی بۆ نانه‌وه‌ی پشێونكه و لاوازكردن و رووخاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
3. باڵغ بێت كه له دوازده ساڵه‌وه بۆ هه‌ژده ساڵ باڵغبوون درێژه ده‌كێشێت.
4. له سنووری ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه‌دا بێت كه ده‌ستووره‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
كۆچ/ مانای گوێڕایه‌ڵی خودا و پێغه‌مبه‌ر و خاوه‌ن ئه‌مره‌كان چییه و گوێڕایه‌ڵی ئیمام له كوێی ئه‌و سیانه‌دایه؟
وه‌ڵام/ ئیمامه‌ت رۆح و جه‌وهه‌ری ئایینی ئیسلامه و ئیمام ته‌نها له‌وكاتانه‌دا ده‌ستتێوه‌ردان بۆ ده‌سه‌ڵات (شورا و حكومه‌ت) ده‌كات كه بزانێت ئه‌و یاسا و كار و بڕیارانه له‌گه‌ڵ رۆح و مه‌رامی ئاییندا پێكنایه‌ته‌وه یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و باڵاكانی ئوممه‌تی تیا له‌ناوده‌چێت، ده‌ستتێوه‌ردانی ئیمام بۆ ئه‌و مه‌یدانه ئاگاداركردنه‌وه‌یانه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تاكو جارێكی‌تر به‌و یاسا و كار و بڕیارانه‌دا بچنه‌وه، ئه‌گه‌ر شورا یاخود حكومه‌ت سووربوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆی ئه‌وا ده‌زگای قه‌زا – كه چاكتر وایه هه‌یئه‌تێكی تایبه‌ت بێت به‌وجۆره كارانه كه له‌ئه‌مڕۆدا به دادگای ده‌ستووریی ناو ده‌برێت- له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌دا به‌شداریده‌كات و سه‌رنجی به‌ڵگه و بورهانی هه‌ردوولا ده‌دات و كۆتایی به‌و قه‌یرانه ده‌هێنێت، له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره دروستببێت قازی به واژۆی ئیمام داده‌نرێت و له‌م سه‌ره‌وه‌ش مافی ره‌دكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانی ئیمامی هه‌یه؟! ده‌بێ بزانین كه قازی بڕیاری خۆی نییه به‌سه‌ر مه‌ردوماندا – له هه‌ر ئاستێكدا بن– ده‌یسه‌پێنێت، به‌ڵكو ده‌ستوورێك له‌سه‌ریه‌وه‌یه كه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ده‌ستووره‌دا بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كات، ده‌زگای قه‌زا خودی خۆی ملكه‌چی ئه‌و ده‌ستووره‌یه و نابێت لێی لابدات، ئه‌و ده‌ستووره هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، یاخود هیچ به‌ند و بڕگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆح و مه‌رامی شه‌ریعه‌تدا پێچه‌وانه ناوه‌ستێته‌وه، بۆیه هه‌موو ئوممه‌ت به ئیمامیشه‌وه گه‌ره‌كه ملكه‌چی ئه‌و ده‌ستووره ببن و لێی لانه‌ده‌ن، به‌ڵكو ملكه‌چبوونیان به به‌ندایه‌تی بۆ خودا ته‌ماشابكه‌ن (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ أَگِیعُواْ اللّهَ ۆأَگِیعُواْ الرَّسُوڵ ۆأُوْلِی اڵاَمْڕ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْ‌وٍ فَرُدُّوهُ إِڵی اللّهِ ۆالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُۆْمِنُونَ بِاللّهِ ۆالْێوْمِ اڵاخِڕ ژَلِكَ خَیْرٌ ۆأَحْسَنُ تَأْوِیلاً) النسا‌و – 59، "ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه گوێڕایه‌ڵی خودا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر و خاوه‌ن ئه‌مره‌كان بن، ئه‌گه‌ر ناكۆكی و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر شتێك كه‌وته نێوانتانه‌وه خێرا بیگێڕنه‌وه بۆلای خودا و پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به خودا و رۆژی دوایی هه‌یه، ئه‌وه – ئه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه– خێره و باشترین لێكدانه‌وه‌یه" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
• گوێڕایه‌ڵی: له بنچینه و سه‌رچاوه‌دا گوێڕایه‌ڵی مرۆڤ ته‌نها ده‌بێت بۆ خودا بێت، چونكه مرۆڤ به‌نده‌ی خودایه به ته‌نها، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر گوێڕایه‌ڵی نییه بۆ مرۆڤێك، به‌ڵكو گوێڕایه‌ڵییه بۆ پێغه‌مبه‌رێك، مرۆڤێك كه له‌لایه‌ن خوداوه په‌یامی بۆهاتووه، چونكه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خه‌ڵكی بۆ به‌ندایه‌تی خۆی بانگناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت مرۆڤ له تاغووت دووربكه‌وێته‌وه و ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ خودا بكات (ۆڵقَدْ بَعَپْنَا فِی كُلِّ أُمَّه‌ٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ ۆاجْتَنِبُواْ الگَّاغُوتَ) النحل– 46
"له هه‌ر ئوممه‌تێك پێغه‌مبه‌رێكمان ره‌وانه‌كرد –پوخته‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یان– خودا بپه‌رستن و له تاغووت دووربكه‌ونه‌وه"، تاغووت هه‌ر كه‌س و باوه‌ڕ و رێچكه و رێبازێكه مرۆڤ له راسته‌شه‌قام (الصراگ المستقیم) دووربخاته‌وه و مرۆڤ بكات به كۆیله‌ی شتگه‌لێك له خوار خوداوه، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د خه‌ڵكی بۆ به‌ندایه‌تی خۆی بانگبكردبایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر نه‌ده‌بوو ( ما كان لبشر أن یۆتیه الله الكتاب والحكم والنبوه پم یقول للناس كونوا عبادا لی من دون الله و لكن كونوا ربانیین بما كنتم تعلمون الكتاب وبما كنتم تدرسون) ێ‌ل عمران– 79، "بۆ هیچ مرۆڤێك نییه خودا كتێب و حوكم و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێدابێت و ئه‌وجا به خه‌ڵكی بڵێت ببن به به‌نده‌ی من له خوار خوداوه، به‌ڵكو –ده‌یانوت– ببن به ره‌ببانی به‌وه‌ی فێری كیتاب ده‌بن و تاوتوێی باس و بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ن" پاشان گوێڕایه‌ڵی خاوه‌ن ئه‌مر (أولی اڵامر)، له قورئاندا دووجار وشه‌ی (أولی اڵامر) هاتووه، هه‌ردووكیان له سوره‌تی "النسا‌و"دا هاتووه كه ئایه‌تی په‌نجا و نۆ و هه‌شتا و سێیه كه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه (ۆإِژَا جَا‌وهُمْ أَمْرٌ مِّنَ اڵاَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَژَاعُواْ بِهِ ۆڵوْ رَدُّوهُ إِڵی الرَّسُولِ ۆإِڵی أُوْلِی اڵاَمْڕ مِنْهُمْ ڵعَلِمَهُ الَّژِینَ ێسْتَنبِگُونَهُ مِنْهُمْ ۆڵوْڵا فَچْلُ اللّهِ عَڵیْكُمْ ۆرَحْمَتُهُ ڵاتَّبَعْتُمُ الشَّیْگَانَ إِلاَّ قَلِیلاً ) النسا‌و– 83، "كاتێك ئه‌مرێك له ئارامی و ئاسایشه‌وه یاخود له ترسوبیمه‌وه بگاته‌لایان ده‌چن بڵاوه‌یپێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر –له جێگه‌ی ئه‌و بڵاوه‌پێكردنه– بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و خاوه‌ن ئه‌مره‌كانی خۆیان ئه‌وا ئه‌وانه‌ی مانا و مه‌رام له هه‌واڵه‌كان هه‌ڵده‌گۆزن ده‌یانزانی و لێی حاڵیده‌بوون، فه‌زڵ و به‌زه‌یی خودا نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌كه‌وتن كه‌مێكتان نه‌بێت"
سێ مه‌رج بۆ گوێڕایه‌ڵی خاوه‌ن ئه‌مر دانراوه:
1.ده‌بێت خاوه‌ن ئه‌مر له موسڵمانان بێت و سه‌ربه هیچ ئایین و میلله‌یه‌كیتر نه‌بێت.
2.له ئه‌وپه‌ڕی گوێڕایه‌ڵیدا بێت بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ر.
3.فه‌رمانه‌كانی پێچه‌وانه نه‌بن له‌گه‌ڵ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ردا.
سه‌رنجێكی ریزبه‌ندییه‌كه بده له ئایه‌ته‌كه‌دا: گوێڕایه‌ڵی خودا، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر، دواتر خاوه‌ن ئه‌مره‌كان، موسڵمان كه گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات گوێڕایه‌ڵی خودا ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ر ملكه‌چترین كه‌س بووه بۆ خودا و فه‌رمانی خودای به مه‌ردومان راگه‌یاندووه، گوێڕایه‌ڵی خاوه‌ن ئه‌مره‌كان ده‌كرێت، چونكه ملكه‌چترین كه‌سن بۆ خودا و نزیكترین كه‌سن به رێگه و ره‌وگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمانی ئه‌و دوانه جێبه‌جێده‌كه‌ن و كار و فه‌رمانه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خودادا پێچه‌وانه ناوه‌ستێته‌وه، لێره‌دا ده‌بێت به ئاگا بین: مرۆڤی موسڵمان له گوێڕایه‌ڵی ئه‌و سیانه‌دا ئه‌دای ئه‌ركێكی ئایینی ده‌كات و به ته‌مای پاداشته له‌لای خوداوه، به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌مره‌كان نابێت ئه‌مری خۆیان لێببێت به ئه‌مری خودا و پێغه‌مبه‌ر و به‌رگێكی قه‌داسه‌ت به به‌ری خۆیاندا بكه‌ن، چونكه هیچ پیرۆزییه‌ك له كه‌س ( شخص)دا نییه و خه‌ڵكی كاتێك گوێڕایه‌ڵی ده‌بن واده‌زانن فه‌رمانی خودا جێبه‌جێده‌كه‌ن نه‌ك فه‌رمانی حاكمێك كه مرۆڤێكه وه‌كو ئه‌وان، مرۆڤی موسڵمان گوێڕایه‌ڵی به عیباده‌ت ده‌زانێت و عیباده‌تیش بۆ غه‌یری خودا– ته‌نانه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌ریش– ئه‌نجامنادرێت، بۆیه گه‌ره‌كه موسڵمان له‌ئه‌وپه‌ڕی هۆشیاریدا بێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌مره‌كان: ئایا ئه‌مری خودا و پێغه‌مبه‌ره و له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌دایه و هه‌ماهه‌نگه به مه‌رامه‌كانی ئیسلام یاخود له هه‌وا و ئاره‌زووه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ رۆح و مه‌رامی شه‌ریعه‌تدا؟ له ده‌سته‌كه‌یتره‌وه ده‌بێت خاوه‌ن ئه‌مره‌كان ته‌واوی كار و بڕیاره‌كانیان به‌ڵگه و بورهانی له‌پشته‌وه بێت و به‌رچاوڕۆشنی به خه‌ڵكی بده‌ن.. خاوه‌ن ئه‌مره‌كان (أولی اڵامر) بریتینله ئه‌هلی شورا، شورا مه‌جلیسه‌كانه و خاوه‌ن ئه‌مره‌كان كه‌سه‌كانن.. سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی له بیروڕاو و كار و هه‌ڵوێستدا: بوونی جیاوازی كارێكی سروشتییه، نه‌بوونی جیاوازی ناسروشتییه و ده‌بێت به دوای هۆیه‌كه‌یدا بگه‌ڕێن و چاره‌سه‌ریبكه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه ترس یاخود له‌كاركه‌وتنی بیر له‌پشت نه‌بوونی جیاوازییه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی ناباش و ناسروشتییه ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كان سه‌ربكێشن بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری و به یه‌كترداكێشان و تیاچوونی یه‌كێتی ریزه‌كان، گێڕانه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بۆ لای خودا و پێغه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یه، ده‌وترێت هه‌ر لایه‌نێكی جیاوازی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و بورهان له ئایه‌ت و فه‌رمووده ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یكات به قه‌ڵایه‌ك و خۆی له ناویدا حه‌شارده‌دات، له‌و باره‌دا كێ به راستودروست ته‌ماشابكرێت؟ ئه‌مباره ناسروشتییه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئوممه‌تی موسڵماندا گوزه‌رده‌كات بارێكی ناسروشتی و كاتییه، له بنچینه‌دا نابێت موسڵمانان بێئیمام بن، چونكه ده‌بنه جه‌سته‌یه‌كی بێسه‌ر و هه‌ركه‌س به ویستی خۆی یاریپێده‌كات، له نه‌بوونی ئیمام و ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ری ئیسلامییه‌وه‌یه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به ویستی خۆی ده‌كه‌وێته ناو ئایه‌ت و فه‌رمووده و به‌وجۆره به‌كاریده‌هێنێت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه، له ده‌وڵه‌تێكدا كه بنچینه‌كانی له‌سه‌ر ئیمامه‌ت له دیدی قورئانه‌وه دامه‌زرابێت ته‌واوی ئه‌و كێشه و گرفتانه له‌به‌ینده‌چن و جێگه‌یان به دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و یاسایی ده‌گیرێته‌وه و هه‌وا و ئاره‌زووی تاكه‌كه‌س رۆڵنابینێت و ئیجتیهادی خاوه‌ن ئیجتیهاده‌كانیش كه‌ناڵی یاسایی و سروشتی خۆی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان بۆ لای خودا و پێغه‌مبه‌ر به‌وه ده‌بێت ده‌ستورێك له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه هه‌ڵگۆزرابێت و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی له‌خۆگرتبێ و ئه‌رك و مافه‌كانی تیادیاریكرابێ و هه‌یئه‌تێك دامه‌زرابێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و ده‌ستووره و دادگایه‌كی ده‌ستوریش دامه‌زرابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه و قه‌یرانه یاساییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ده‌ستووره‌دا، ده‌بێ ئه‌وه بزانین ده‌ستوور نابێته جێگه‌گره‌وه (بدیل)ی قورئان و سوننه‌ت، به‌ڵكو ده‌ستوور هه‌ڵگۆزینی پێویستی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه له‌و دوو سه‌رچاوه بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌و ده‌ستووره جێگه‌ی گۆڕین و خستنه‌سه‌ر و لێلابردنه، چونكه هه‌رچییه‌ك بێت ئیجتیهادی كۆمه‌ڵێك مرۆڤه و نابێت ببێته جێگره‌وه (بدیل)ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، مرۆڤ كه ده‌چێته سه‌ر كانیاوێك یان روبارێك ناتوانێت هه‌موو ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵبلووشێت، به‌ڵكو به ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی لێیهه‌ڵده‌گۆزێت، لێره‌دا ده‌وترێت پێشتر وتت گوێڕایه‌ڵی له خاوه‌ن ئه‌مره‌كان به مه‌به‌ستی گوێڕایه‌ڵیكردنی خودایه و به به‌ندایه‌تی بۆ خودا لێكده‌درێته‌وه، چۆن جێبه‌جێكردنی ئیجتیهادی خاوه‌ن ئه‌مره‌كان كه له‌و ده‌ستووره‌دا به‌یانكراوه ده‌بێته به‌ندایه‌تیكردن بۆ خودا، ئێمه له جێبه‌جێكردنی دروشمه‌كانی په‌رسش (الشعائر التعبدیه)دا كه رۆح و جه‌وهه‌ری ئیسلامن به ئیجتیهادی موجته‌هیده‌كان كاریگه‌رین و هیچیش له به‌ندایه‌تیمان بۆ خودا كه‌مناكات، ئیجتیهاد جیایه له هه‌وا و ئاره‌زوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئیجتیهادێكی ده‌سته‌جه‌معی (الاجتهاد الاجماعی) بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌پێكانی زۆر زۆر كه‌مده‌بێته‌وه و له‌وباره‌شدا فه‌رمووده هاتووه: ئه‌گه‌ر موجته‌هید ئیجتیهادیكرد و پێكای ئه‌وا دوو پاداشتی بۆ ده‌نووسرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئیجتیهادیكرد و نه‌یپێكا ئه‌وا یه‌ك پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت ( إژا حكم الحاكم فاجتهد فأصاب فله أجران، وإژا حكم فاجتهد فأخگأ فله أجر )